2017-05-03

ساسان دەروێش‮/ ‬ئەڵمانیا‮ ‬
لە شاری‮ ‬ڤیسەلین لە وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا سیمینارێك ئامادەكرابوو لەلایەن ئەنجوومەنێكی‮ ‬پێكهاتەیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بێلایەن لە هەرچوارپارچەكەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بانگهێشتی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬رێكخراوەكانی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و كولتووری‮ ‬و رۆشنبیری‮ ‬و پارتە سیاسییە كوردستانییەكانی‮ ‬كردبوو،‮ ‬لە نێویاندا سەرهەد‮ ‬غەفوری‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬پارتیمان لە فرانكفۆرت ئامادەی‮ ‬سیمینارەكە بوو لەگەڵ بەشێكی‮ ‬بەرچاو لە‮ ‬ڕەوەندی‮ ‬كورد‮. ‬مەبەستیش لەم سیمینارە بەرفراوانە ئەوەبوو كە كۆدەنگییەك لە نێو كوردستانیانی‮ ‬هەرچوارپارچەكەی‮ ‬كوردستان دروست بكەن و لە فیستیڤاڵێكدا پاڵپشتی‮ ‬خۆیان بەیەك دەنگی‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێست دەرببڕن بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە سیمینارەكەدا چەند بابەتێكی‮ ‬هەستیارو مێژوویی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬پێشكەش كران و تیشكیش خرایەسەر بیر و هزری‮ ‬كورد كە تاچەند توانیویەتی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كاریگەری‮ ‬خۆیی‮ ‬هەبێت كە ئێستا بە قۆناغێكی‮ ‬هەستیاردا تێدەپەڕێ بۆ‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬و دەربازبوون لەو قەیرانانەی‮ ‬كە بۆی‮ ‬دروست بوون و گەیشتن بەكیانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆتایی‮ ‬هاتن بە نەهامەتییەكانی‮ ‬میللەتەكەمان‮. ‬سەرئەنجامیش داوایان لە هەمووان كرد هەموو پشتگیری‮ ‬لەم پرۆژە نەتەوەییە بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬كورد بگاتە ئاواتەكانی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬كوردستان كە خوێنی‮ ‬ئاڵ و گەشیان پێشكەش ئەم‮ ‬ڕۆژە كرد و لە كۆتاییشدا دەرگای‮ ‬گفتوگۆكردن كراوە بوو بۆ ئامادەبووان بۆ پێشنیارو دەوڵەمەندكردنی‮ ‬پرۆژەكە و قسەكردن لە سەر چۆنیەتی‮ ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژە لە دیاریكردنی‮ ‬كات و شوێنی‮ ‬گونجاو لە شاری‮ ‬كۆڵن‮. ‬بۆ زانیاری‮ ‬زیاتر بەشداربووی‮ ‬سیمینارەكە سەرهەد‮ ‬غەفوری‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬پارتیمان لە فرانكفۆرت بەم شێوەیە بۆ خەبات دواو گوتی‮: ‬ئێمەش وەك نوێنەرایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە ئەڵمانیا لە نێو ئەوكۆبوونەوە فراوانەدا بەفەرمی‮ ‬بانگهێشت كرابووین بۆ بەشداربوون و لە نزیكەوە ئاگابوون لەهەمان مەبەست كە دانانی‮ ‬پلانێكە بۆ بەڕێوەچوونی‮ ‬كەرنەڤاڵێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە شاری‮ ‬كۆڵنی‮ ‬ئەڵمانیا،‮ ‬ئەمەش بەسەرپەرشتی‮ ‬ئەم ئەنجوومەنە سەربەخۆیەیە كە بریتین لە پێكهاتەیەكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هەرچوارپارچەكە كە پارساڵیش زۆر سەركەوتوانە كەرنەڤاڵی‮ ‬یادكردنەوەی‮ ‬100 ساڵەی‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬پەیماننامەی‮ ‬سایكس بیكۆیان گێڕا لە شاری‮ ‬كۆڵن،‮ ‬ئەمساڵێش بەهەمان بیروبپۆچوونی‮ ‬كوردانەیانەوە پرۆژەیەكیان لەبەردەستایە بۆ پشتگیركردن لە‮ ‬ڕیفڕاندۆم هەنگاونان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان كە لە كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬هەشتی‮ ‬ئەم ساڵ بەنیازن كەرنەڤاڵێكی‮ ‬كۆدەنگی‮ ‬كوردستانیان بگێڕن كە تیایدا هەموو كوردستانیانی‮ ‬ئەو وڵاتە بە‮ ‬یەك دەنگ و‮ ‬یەك هەڵوێست پاڵپشتی‮ ‬خۆیان بۆ ئەو پرسە نەتەوەییە و پرۆژەی‮ ‬كە ئایندەی‮ ‬كوردستان دیاری‮ ‬دەكات دەرببڕن كە تاكو ئێستا رۆژەكەیان دیاری‮ ‬نەكردوە هۆكاركەشی‮ ‬بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە دوای‮ ‬ئەم سیمینارە بڕیاردرا بۆ پێكهێنانی‮ ‬چەند لیژنەیەك بۆ‮ ‬ڕاپەڕاندنی‮ ‬كارەكانی‮ ‬و دانانی‮ ‬كەسانی‮ ‬دڵسۆز و نیشتیمانپەروەریاندا كە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬بەرچاویان هەبووە لە خزمەتی‮ ‬گەل و نیشتیمانەكەیاندا كە پێكەوە نەخشەسازی‮ ‬بكەن لە داڕشتنی‮ ‬پلانێك بۆ ئەو‮ ‬ڕۆژە وهەمووپێكەوە بتوانن كاریگەریان هەبێت لەسەر سیاسەتی‮ ‬ئەڵمانیا بۆ پشتگیری‮ ‬وپاڵپشتی‮ ‬كوردو هاوسۆزی‮ ‬بۆ دیاریكردنی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬لە نێو دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌