2017-05-02

سابیر حوسێن
لەو روانگەوەی‮ ‬رۆشنبیریی‮ ‬دەبێتە هەوێنی‮ ‬ناسنامە،‮ ‬كەواتە رۆشنبیریی‮ ‬دیاردەیەكی‮ ‬كۆمەڵایەتییە،‮ ‬بەرهەمی‮ ‬پرۆسێسی‮ ‬عەقل و رەفتاری‮ ‬گەلە،‮ ‬ئیدی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬رۆشنبیریی،‮ ‬هەرەشەكردنی‮ ‬سەرناسنامەیە،‮ ‬لەبەر رووناكی‮ ‬ئەم تێگەیشتنانە فاكەڵتی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سۆران وەك نەریتی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬خۆی‮ ‬رۆژێكی‮ ‬بۆ ئەنجامدانی‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬كەلتوری‮ ‬و‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬تەرخان كردووە‮. ‬ئەمسالیش سەركەوتوانە‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬كەلتوری‮ ‬ساڵانە لە كەشێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە جۆش و خرۆشی‮ ‬كوردانە بە ئامادەبوونی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سۆران و‮ ‬یاریدەرانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬زانكۆ و‮ ‬ڕاگری‮ ‬فاكەڵتی‮ ‬پەروەردە‮ (‬پ‮.‬ی‮.‬د‮. ‬هیوا بالیسانی‮) ‬و‮ ‬ڕاگرانی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سۆران و ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە میوانان و مامۆستایان و قوتابیان چوارەمین كەشی‮ ‬كەلتوری‮ ‬و‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬لە فاكەڵتی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سۆران بەڕێوەچوو‮.‬
وێرای‮ ‬كردنەوەی‮ ‬پێشانگایەكی‮ ‬وێنەی‮ ‬تایبەت بە‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی،‮ ‬هاوكات لە بەشێكیتری‮ ‬فستیڤاڵەكەدا كۆمەڵێك چالاكی‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬تایبەت بە كەلەپوری‮ ‬كوردەواری‮ ‬بەڕێوەچوون و شانۆیەك سەبارەت بە بابەتی‮ ‬ژن و ژنخوازی‮ ‬لە كۆمەڵگای‮ ‬كوردەواری‮ ‬لەلایەن قوتابیانمانەوە پێشكەشكرا‮. ‬هاوكات چەندین نمایشی‮ ‬فۆلكلۆری‮ ‬كە گوزارشتیان لە رۆحی‮ ‬رەسەنی‮ ‬باب و باپیرانی‮ ‬كورد دەكرد نمایش كران،‮ ‬لە بەشێكیتری‮ ‬ڤیستیڤالەكەدا كۆمەڵێك لە خواردەمەنی‮ ‬تایبەت و كوردی‮ ‬پێشكەش بە ئامادەبووان كرا،‮ ‬كە مێژووییەكانیان بۆ ساڵانی‮ ‬زۆر زووی‮ ‬باب و باپیران دەگەرایەوە‮. ‬وەك تیمی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەباتیش سەرەنج و تێبینی‮ ‬هەندێك لە مامۆستاو قوتابی‮ ‬و بەشداربوانمان خستە روو‮. ‬دكتۆر میران لەبەشی‮ ‬زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬دەربارەی‮ ‬زیندوو راگرتنی‮ ‬فۆلكلۆر و كەلەپوری‮ ‬كوردی‮ ‬بەم شێوەیە سەرنجی‮ ‬خۆی‮ ‬خستە روو‮: ‬ئەمڕۆ كورد پێویستی‮ ‬ناوەندێكی‮ ‬خۆ نوێكردنەوەو پاراستنی‮ ‬كولتوریی‮ ‬هەیە،‮ ‬چونكە ئەمرۆ رۆشنبیریی‮ ‬كوردی‮ ‬بەرامبەر كولتوری‮ "‬عەرەب،‮ ‬فارس و تورك‮" ‬لە هەرەشەدایە،‮ ‬ئەگەر دوێنێ شەر لەسەر جوگرافیای‮ ‬كوردستان بوبێت،‮ ‬ئەوە ئەمڕۆ شەر لەسەر جوگرافیای‮ ‬مێشك و كولتووری‮ ‬كوردییە،‮ ‬بۆیە ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بەم جۆرە چاڵاكیانەیە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانین وەك رابەر سەركێشیی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬رۆشنبیریی‮ ‬بكەین،‮ ‬بۆیە لێرەدا دەڵێم پێویستە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان مۆزەخانەیەكی‮ ‬تایبەت بە كەلەپووری‮ ‬نەتەوایەتیمان بكاتەەوە‮. ‬
هەروەها مامۆستا بەحری‮ ‬لە بەشی‮ ‬كوردی‮ ‬فاكەلتی‮ ‬پەروەردە لە روویەكی‮ ‬ترەوە قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو لەسەر ئەم پرسە و ئەو پێ وایە ئێمە پێویستیمان بە كەسانی‮ ‬فۆلكلۆر پەروەر هەیە و پێویستە لەسەرمان كەرەسەكانی‮ ‬باب و باپیران وەك بیل بیلەی‮ ‬چاومان بیانپارێزین و هەموو هێز و توانایەكمان تەرخان بكەین بۆ چەسپاندنی‮ ‬ئەم لایەنە و گەشەپێدانی‮ ‬تا ببێتە مەشخەڵێكی‮ ‬تروسكەدار بە تیشكی‮ ‬خۆی‮ ‬هەموو كون و كەلەبەرێك لە كوردستاندا رووناك بكاتەوە و هەر بیر و‮ ‬ڕایەكی‮ ‬نادروستیش دەربارەی‮ ‬كەلەپوور و داب و نەریتی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬هەبێت رایماڵێت،‮ ‬تا نەبێتە كۆسپ و تەگەرە لە رێگای‮ ‬بووژاندنەوەی‮ ‬بیری‮ ‬نەتەوایەتیمان‮. ‬مامۆستا هاژە سەرۆكی‮ ‬بەشی‮ ‬كوردی‮ ‬لەو بارەوە دەلێ‮: ‬وڵاتانی‮ ‬پێشكەوتوو هەر لە كۆنەوە كەوتوونەتە خۆ بە گورج و گۆڵی‮ ‬روویان كردۆتە كۆ كردنەوە و لێكۆڵینەوەی‮ ‬داب و نەریت و كەلەپووری‮ ‬نەتەوەكەیان،‮ ‬چونكە داستانی‮ ‬قارەمانیەتی‮ ‬و ئەڤین و دڵداری‮ ‬بەردەوام لە ژێر بەشی‮ ‬فۆڵكلۆردا كۆ دەبنەوەو دەبوژێنەوە،‮ ‬بە درێژایی‮ ‬مێژوو‮. ‬گەلان لە خەبات و‮ ‬تێكۆشانی‮ ‬فۆلكڵۆری‮ ‬بێوچان و بیر و لێكدانەوەی‮ ‬خۆیان لەم بوارەدا وەدەست دەهێنن و بابەت و بەرهەمی‮ ‬بە پێز و نایاب بۆ دەخوڵقێنن،‮ ‬تا باری‮ ‬دواڕۆژیان وەك ئاوێنە تیشك بداتەوە‮. ‬ئێمەی‮ ‬كوردیش داب و نەریت و كەلەپوورێكی‮ ‬فۆلكلۆری‮ ‬گەلێ بە پێز و فراوانمان هەیە،‮ ‬ئەگەر لە هی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬تر زیارتر نەبێت كەمتر نییە،‮ ‬جا هەر نەتەوەیەك چەند وشیار بێت زیاتر دەتوانێت سامانە شاردراوەكەی‮ ‬بپارێزێت و بەرەو پێشەوەی‮ ‬ببات‮. ‬لە كۆتایدا پێویستە ئەوە بڵێن كە هەر ناوچەیەكی‮ ‬كوردستان بگەڕێن هەزاران كەرەسە و حیكایەتی‮ ‬بەرئاگردانی‮ ‬فۆلكلۆری‮ ‬وای‮ ‬تێدایە كە هەموو پڕیەتی‮ ‬لە حیكمەت و داستان و چۆنیەتی‮ ‬ژیانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و پەند و ئامۆژگاری‮. ‬كەوابوو كەلەپورو فۆلكلۆری‮ ‬كوردی‮ ‬لە هەموو كات و سەردەمێكدا بە فەرهەنگێكی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬یان‮ (‬ئەنسیكلۆپیدیای‮) ‬كوردی‮ ‬دادەنرێت

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌