2017-05-01

خەبات: رانیار دڵشاد
تۆفان ئەبوبەكر دەرهێنەرێكی دیاری سینەمای كوردییە، تاوەكو ئێستا (5)  كورتە فیلمی هەیە، ناوەرۆكی فیلمەكانی زیاتر باسی مرۆڤ و ئازادی دەكەن، تائێستا (40) خەڵات و رێزلێنانی بەدەستهێناوە.
لەبارەی بەشداریی كردنی فیلمەكانی لە فیستیڤاڵی كوردی و جیهانییەوە، تۆفان ئەبوبەكر لەمبارەیەوە بە (خەبات) ی راگەیاند: تا ئێستا لە (30) فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەكانم بەشدارییان كردووە،لەنێویاندا فیلمی ریال مەدرید و بەرشلۆنە زۆرترین خەڵاتی بەدەستهێناوە.
لەبارەی ئەوەی ئایا ئێستا هیچ فیلمێكی نوێتان لەبەر دەستە، تۆفان ئەبوبەكر گووتی: بەڵێ فیلمێكی تازەم لەبەر دەستە ماوەكەی (100) چركەیە و سەرجەم كارەكانی كۆتایی پێهاتووە، ئێستا ناردراوەتە (100) فیستیڤاڵی جیهانی، لەماوەی یەك مانگدا لە (11) وڵات بەشدارییان كردووە، هەریەك لەو وڵاتانە بریتین لە (كەنەدا، ئەمریكا، هیندستان، بەنگلادیش، روسیا، بەرشلۆنە، عێراق، ئیتاڵیا).
لەبارەی ئەو فیستیڤاڵە كوردییانەی لە هەرێمی كوردستان سازدەكرێت تۆ وەك سینەماكارێك چۆن هەڵیاندەسەنگێنی، لەمبارەیەوە تۆفان ئەبوبەكر رایگەیاند: من بڕیارمداوە لەهیچ فیستیڤاڵێكی سینەمای كوردی بەشداری نەكەم.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌