2017-04-29

خه‌بات: حەمید سورچی‮ ‬ــ هەریر

مامۆستا مولود هادی‮ ‬هونەرمەندێكی‮ ‬شێوەكارە لەساڵی‮ ‬1986‮ ‬لە پارێزگای‮ ‬هەولێر لەدایكبووە،‮ ‬دەرچووی‮ ‬پەیمانگەی‮ ‬هونەرە جوانەكانی‮ ‬هەولێر بەشی‮ ‬شێوەكارییە،‮ ‬خێزاندارەو خاوەنی‮ ‬دوو كۆرپەی‮ ‬چاو گەشە و نیشتەجێی‮ ‬شارەدێی‮ ‬هەریرە و مامۆستایە لەودەڤەرە،‮ ‬ئەم هونەرمەندە لەرێگەی‮ ‬تابلۆ رەنگینەكانیەوە ئەوەی‮ ‬لەناخی‮ ‬دایە بە پەرەمووچەكەی‮ ‬گوزارشت لە واقیعی‮ ‬ژیانی‮ ‬مرۆڤ ورووداودیاردەكان وسروشتی‮ ‬دڵگیری‮ ‬كوردستانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەم هونەرمەندە دەست‮ ‬ڕەنگینە لەبواری‮ ‬شێوەكاریدا،‮ ‬بەشداری‮ ‬چەندپێشانگایەكی‮ ‬كردوە لەناوخۆودەرەوەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەم هەڤپەیڤینەی‮ ‬كەلەگەلمان سازكردووە،‮ ‬تیشك دەخاتە سەرئاوێتەبوونی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬جیهانی‮ ‬هونەری‮ ‬شێوەكاری‮ ‬و رەوشی‮ ‬هونەر و كاروچاڵاكییەكانی‮ ‬و چەند پرسێكی‮ ‬تر‮.‬

❊ ‬چۆن لەگەڵ جیهانی‮ ‬هونەری‮ ‬شێوەكاری‮ ‬ئاوێتە بوویت؟

ــ من هەرلەمناڵیەوە خوڵیای‮ ‬هونەری‮ ‬وێنەكێشان بووم،‮ ‬هەر بۆیە ئەم بوارەشم هەڵبژاردووە وەك بەشێك لە ژیانم‮.‬

❊ ‬لە ئەمڕۆداهونەری‮ ‬شێوەكاری‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان لەچی‮ ‬ئاستێكدا دەبینی؟

ــ لەئەمڕۆدا هونەری‮ ‬شێوەكاری‮ ‬لە ئاستێكی‮ ‬خراپدانیە بەڵكولەسەرئەم دۆخە نالەبارەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتۆتەوە هونەرمەندان بەردەوامن لەكردنەوەی‮ ‬پێشانگاكان،‮ ‬بەڵام بەداخەوە خاوەنی‮ ‬بینەری‮ ‬یەكجاركەمین ئەمەش هۆكارێكی‮ ‬سەرەكییە بۆبەرەوپێش نەچوونی‮ ‬هونەری‮ ‬شێوەكاری‮ ‬و نەبوونی‮ ‬گەلەری‮ ‬گونجاو مۆزەخانەی‮ ‬شێوەكاری‮ ‬ئەمانەش‮ ‬یەكێكن لەهۆكارەكانی‮ ‬لاوازی‮ ‬هونەری‮ ‬شێوەكاری‮.‬

❊ ‬پێگەی‮ ‬هونەری‮ ‬شێوەكاری‮ ‬لە شوناسنامەی‮ ‬نەتەوەییدا چۆن شرۆڤە دەكەیت؟

ــ هونەرخۆی‮ ‬لەخۆیدا ناسنامەی‮ ‬گەلانە،‮ ‬ئەگەر سەیری‮ ‬سەدەكانی‮ ‬پێشووبكەین بۆمان دەردەكەوێت هونەرمەندان چەندگربوونە بۆناساندنی‮ ‬وڵاتەكانیان بەجیهان‮.‬

‮❊ ‬بەڕای‮ ‬ئێوە كۆلیژو پەیمانگاكانی‮ ‬هونەرەجوانەكان تاچەنددەتوانن هونەرمەندی‮ ‬شێوەكارو كایەكانی‮ ‬تری‮ ‬هونەری‮ ‬بەرهەم بێنن بەبێ ئەوەی‮ ‬خودی‮ ‬كەسەكە بەهرەیەكی‮ ‬هونەری‮ ‬تێدا بەرجەستەبووبێت؟

ــ لەراستیدا دەبێت لەسەرەتاداخودی‮ ‬كەسەكە بەهرەیەك وخۆشەویستیەكی‮ ‬بۆهونەرلەناخدابێت.ئەگەرئەم تایبەتمەندیانەی‮ ‬هەبوولەگەڵ مامۆستاكانی‮ ‬تارادەیەكی‮ ‬باش فێردەبێت،‮ ‬بەڵام پەیمانگاو كۆلیژبۆئەوبەس نیە بۆئەوەی‮ ‬ببێتە هونەرمەندێكی‮ ‬سەركەوتوو.دەبێت لەدوای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬لە پەیمانگا وكۆلیژخۆی‮ ‬هەوڵبدات خۆی‮ ‬دروست بكات بە هەوڵدانی‮ ‬زۆر‮.‬

❊ ‬سەربە چی‮ ‬قوتابخانەیەكی‮ ‬هونەری‮ ‬شێوەكاریت؟ دەكرێت تیشك بخەیتە سەرئەم قوتابخانانە و رابەرەكانیان لەئاستی‮ ‬جیهانیدا؟

ــ من زیاترلەقوتابخانەكانی‮ ‬واقیعی‮ ‬وتەعبیری‮ ‬وسروشتگەرایی‮ ‬كاردەكەم،‮ ‬ئەمانەش هەریەكەوتایبەتمەندی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬هونەرمەندەكانیش وەكو‮ (‬مایكل ئەنجیلۆ،‮ ‬لیۆناردۆ داڤنیشی،‮ ‬سیزان،‮ ‬دالی،‮ ‬رامبراند،‮ ‬ڤانكوخ،‮ ‬كیفەر‮) ‬هتد‮.‬

‮❊ ‬تا چەند وەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و لاوان بایەخی‮ ‬بەهونەری‮ ‬شێوەكاری‮ ‬و شێوەكاران داوە؟

ــ‮ ‬تا ئەو كاتەی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬لەئارادا نەبوو لەهەرێمی‮ ‬كوردستان وەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬ڕۆلی‮ ‬هەبوولە بایەخدان بەهونەری‮ ‬شێوەكاری‮ ‬بەڵام ئێستا ئەم قەیرانە كاریگەری‮ ‬بەسەرئەم وەزارەتەشەوە هەیە‮.‬

‮❊ ‬تابڵۆكانت زیاترگوزارشت لەچی‮ ‬دەكەن؟

ــ تابڵۆكانم زیاترگوزارشت لە واقیعی‮ ‬ژیانی‮ ‬مرۆڤ ورووداوەكان و سروشتی‮ ‬كوردستان وگەلی‮ ‬كورد دەكات‮.‬

‮❊ ‬تاكو ئێستا چەند پێشانگات كردۆتەوە و بەشداریت لەچەند پێشانگا كردوە لەناوخۆو دەرەوەی‮ ‬وڵات؟

ــ تاكو ئێستا پێشانگای‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆم نەبووە بەڵام بەشداری‮ ‬چەندین پێشانگام كردووە لە ناوەوەو دەرەوەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬گرنگترینیان ــ ئازارەكانی‮ ‬شنگال لە جۆرجیا ــ سیمپۆزیۆمی‮ ‬ڤیەننا بۆ‮ ‬هونەر لە نەمسا‮. ‬لەگەڵ هونەرمەندانی‮ ‬هەرچوار پارچەی‮ ‬كوردستان لە هەولێر‮.‬

❊ ‬باس لەوە دەكرێت كە لە واقیعی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا هونەرو هونەرمەندان لە هەمووبوارە جیاوازەكانی‮ ‬تری‮ ‬هونەر،‮ ‬بۆ ئەم پرسە خوێندنەوەت چییە؟

ــ ناتوانم بلێم بە شێوەیەكی‮ ‬تەواو پەراوێزخراوە بەڵام ئەم قەیرانەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هۆكارێكی‮ ‬سەرەكییە،‮ ‬بێ پلانی‮ ‬حكومەتیش لە ماوەی‮ ‬پێشوو ئەمەش هۆكارێكی‮ ‬تربووە،‮ ‬وەهونەرمەندانیش بەدوای‮ ‬بڕوانامە كەتوون زیاترلە هونەرەكانیان‮.‬

❊ ‬تاچەند هونەرمەندلەوڵاتی‮ ‬ئێمەدادەتوانێت لەبژێوی‮ ‬ژیانیداپشت بەكارە هونەرییەكەی‮ ‬ببەستێت؟

ــ هونەرمەند لەم وڵاتە ناتوانێت پشت بەكارە هونەرییەكانی‮ ‬ببەستێت چونكە بینەری‮ ‬زۆر لاوازە وەكڕیاری‮ ‬تابڵۆ زۆر لاوازە بۆیە دەبێت لە پاڵ هونەرەكەی‮ ‬كاری‮ ‬تربكات بۆئەوەی‮ ‬بژێوی‮ ‬ژیانی‮ ‬دابین بكات‮.‬

❊ ‬ئاریشە ولەمپەرەكانی‮ ‬بەردەم رەوتی‮ ‬كاركردنتان چین؟

‮- ‬زۆرلەمپەرهەن لەبەردەم كارەكانمان،‮ ‬نەبوونی‮ ‬ستۆدیۆیەكی‮ ‬تایبەت بۆ كاركردنت،‮ ‬زەحمەتی‮ ‬ژیان و زەحمەتی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬كەل وپەلی‮ ‬هونەری،‮ ‬نەبوونی‮ ‬رەخنەگری‮ ‬بەتوانا و نەبوونی‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬تایبەت بۆدانانی‮ ‬كارەكانمان وە زۆرهۆكاری‮ ‬ترهەن‮.‬

❊ ‬لەدوا پەیڤدا داواكاریتان چییە لە لایەنە پێوەندیدارەكان؟‮ ‬

‮- ‬خوازیارین گرنگی‮ ‬زیاتر بە هونەرو هونەرمەندان بدرێت‮ ‬و هونەری‮ ‬شێوەكاری‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬تایبەت بە هونەری‮ ‬شێوەكاری‮ ‬دروست بكرێت،‮ ‬وەحكومەت زیاتر هە وڵ بدات بۆ بەرەو باشترچوونی‮ ‬هونەری‮ ‬شێوەكاری‮، كارئاسانی‮ ‬زیاتربكات بۆ ئەو هونەرمەندانەی‮ ‬بەشداری‮ ‬لەپێشانگا نێودەوڵەتییەكان دەكات بۆ دابینكردنی‮ ‬فیزا و هاوكاریكردنی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌