2017-04-26

 راپۆرت‮/ ‬فاتیح بەرزنجی‮
‬ وێنە‮/ ‬سەید فەخرەدین
عەلوەی‮ ‬هەولێر كەوتوتە سەر رێگای‮ ‬هەولێر-گوێڕ،‮ ‬لەوێوە رۆژانە بەربوومێكی‮ ‬زۆر رەوانەی‮ ‬بازاڕەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر دەكرێت،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەو عەلوەیە چەند كلیۆمەترێك لەسەنتەری‮ ‬شار دوورەو شوێنێكی‮ ‬زۆر قەرەباڵغ‮ ‬و جەنجاڵە،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬كامیۆن و ئۆتۆمبێلی‮ ‬بارهەڵگر و زۆری‮ ‬نووسینگەكان وكاسبكاران،‮ ‬هاووڵاتیان ناتوانن سەردانی‮ ‬ئەو عەلوەیە بكەن‮. ‬ نرخی‮ ‬سەوزەو میوە لەلایەن لیژنەی‮ ‬كشتوكاڵ هەفتانە دادەنرێت و هیچ نووسینگەیەك ناتوانێ لەو نرخە دیاریكراوەی‮ ‬كە دانراوە نرخەكان زیاتر بكات،‮ ‬لەسەنتەری‮ ‬هەولێریش گرانی‮ ‬نرخی‮ ‬سەوزەو میوە گلەیی‮ ‬و گازندەی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬لێ كەوتۆتەوە‮.‬ مام محەمەدی‮ ‬تەمەن‮ ‬65‮ ‬ساڵان گوتی‮:‬‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬سەوزەو میوە لەبازاڕەكاندا گرانەو هەموو كەسێك توانای‮ ‬كڕینی‮ ‬سەوزەو میوەی‮ ‬نییە،‮ ‬ژمارەی‮ ‬كڕیاران كەمی‮ ‬كردووە‮.‬ وەستا كاكل دەڵێ‮: ‬خاوەنی‮ ‬نووسینگەكان باس بەروبوومی‮ ‬هاوردە دەكەن،‮ ‬كە هەر هەمووی‮ ‬لەدەرەوەی‮ ‬وڵات دێت و میوەی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬لەئێستادا پێ نەگەیشتووە،‮ ‬بۆیە نرخەكان گرانن‮.‬ خاوەن نوسینگەكان قسەی‮ ‬خۆیان هەیە خاوەن نوسینگەی‮ ‬برایەتی‮ ‬ئەحمەد مەحەمەد دەڵێت‮: ‬بەروبوومی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬هێشتا پێ نەگەشتووەو هەندێ بەروبووم لەشاری‮ ‬بەغداوە دێت وەكو كولەكەو پاقلەو خەیار،‮ ‬هەموو ئەو سەوزەو میوانەی‮ ‬كە لەعەلوەدا بەرچاو دەكەوێت لەدەرەوەی‮ ‬وڵات بۆمان،‮ ‬بەڵام بەداخەوە نرخەكانی‮ ‬زۆر گرانن هەتا دەگاتەوە دەست هاوڵاتیان زیاتر گران دەبێت،‮ ‬پێویستە حكومەتی‮ ‬هەرێم چارەسەری‮ ‬ئەو كێشانە بكات،‮ ‬چونكە باروگوزەرانی‮ ‬هاوڵاتیان وەكو پێویست نییەو هاوڵاتی‮ ‬ناتوانێ رۆژانە میوە بكڕێت،‮ ‬دەبێ وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ هاوكاری‮ ‬جوتیاران بكات،‮ ‬چونكە بەروبوومی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬تاموچێژی‮ ‬خۆشترەو نرخەكەشی‮ ‬هەرزانترە‮.. ‬ لوقمان لەگۆڕەپانی‮ ‬شووتی‮ ‬فرۆشانی‮ ‬عەلوە دەڵێت‮: ‬دەستخۆشی‮ ‬لەپارێزگاری‮ ‬هەولێر دەكەین هاوكاری‮ ‬كاسبكارانی‮ ‬ئەو گۆرەپانەی‮ ‬كردو هەمیشە خەمخۆری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كاسبكاری‮ ‬ئەو عەلوەیەو بەڵێنی‮ ‬پێداین كە پاڵپشتی‮ ‬تەواومان لێ بكات،‮ ‬بڕیارە(عمولە‮) ‬لەناو گۆرەپانەكە نەمێنێ و كێشەو گرفتەكانی‮ ‬ئەو عەلوەیە چارەسەر بكرێت‮. ‬ ئیدریس عەبدوڵڵا گوتی‮: ‬ماوەی‮ ‬چەندین ساڵە پارێزگای‮ ‬هەولێرو شارەوانی‮ ‬هەولێر هاوكاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كاسبكاری‮ ‬ئەو عەلوەیەی‮ ‬كردووە لەرووی‮ ‬وەرنەگرتنی‮ ‬عمولەی‮ ‬گۆڕەپانەكەو نەهێشتنی‮ ‬كێشەو گرفتەكان و كاسبكاران هاوكاری‮ ‬كراون،‮ ‬ئێمەش هەوڵمانداوە نرخی‮ ‬سەوزەو میوە بەنرخێكی‮ ‬هەرزانتر بەهاوڵاتیان بدەین،‮ ‬داواكارین كە كاسبكارانیش نرخەكان گران نەكەن،‮ ‬داواش لەوەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ دەكەین هاوكاری‮ ‬جوتیاران بكات‮ . ‬ ئازاد خاوەنی‮ ‬نووسینگەیەكی‮ ‬دیكەیەو دەڵێت‮: ‬بەداخەوە بەروبوومی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬كەمەو پێ نەگەیشتووە،‮ ‬هەرهەموو ئەو سەوزەو میوانەی‮ ‬كەلەو عەلوەیە بەرچاو دەكەوێ هەمووی‮ ‬لەدەرەوەی‮ ‬وڵات دەگاتە عەلوەی‮ ‬هەولێر،‮ ‬بەڵام لەدوای‮ ‬چەند رۆژێكی‮ ‬دیكە هەندێ بەرووبووم دەگاتە عەلوەو داواو لەوەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ دەكەین كەپاڵپشتی‮ ‬جوتیاران بكات تا بەروبوومی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬زاڵ بێت بەسەر میوەی‮ ‬هاوردە،‮ ‬هەرچەندە لە ئێستادا ئەگەر میوەی‮ ‬هاوردە نەبێ ئەوا كارو كاسبی‮ ‬ناو عەلوە بوونی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵام نرخەكانی‮ ‬گرانە‮. ‬ مەحەمەد خەلیل لەشێخانەوە دێتە عەلوەی‮ ‬هەولێرو بەرووبوومی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬دەباتە شوێنی‮ ‬مەبەست و دەڵێ‮: ‬نرخی‮ ‬سەوزەو میوە گرانە،‮ ‬چونكە ئەو بەروبوومانە لەوڵاتانی‮ ‬دەرەوە هاوردە دەكرێت،‮ ‬داواكارین نرخەكان هەرزانتر بكرێت‮. ‬ كۆسرەت سەردار خاوەنی‮ ‬نووسینگەی‮ ‬كەندێناوە دەڵێت‮: ‬ئێمەی‮ ‬خاوەن نووسینگەكانی‮ ‬سەوزەو میوە بەردەوام گلەیی‮ ‬وگازندە لەبەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬دەكەین،‮ ‬كە تەنها لەوەرزی‮ ‬هاویندا هەیەو زۆربەی‮ ‬كاتەكان بەرهەمی‮ ‬هاوردە بەشێوەیەكی‮ ‬بەرچاو لە عەلوەی‮ ‬هەولێر بوونی‮ ‬هەیە،‮ ‬لەئێستادا بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬بەپەنجەی‮ ‬دەست دەژمێردرێ و بەرهەمی‮ ‬هاوردە بازاڕەكانی‮ ‬تەنیوەو نرخەكانیش گرانن،‮ ‬لەدوای‮ ‬چەند رۆژێكی‮ ‬دیكە بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬دەگاتە بازاڕو داوا لەوەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ دەكەین كەپاڵپشتی‮ ‬جوتیاران بكات،‮ ‬بەڵام بەداخەوە بەرووبوومی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬كەمە لە چاو بەرهەمی‮ ‬هاوردەو نرخی‮ ‬هاوردەش گرانە‮.‬ پێرس خالید لەنووسینگەی‮ ‬ژمارە‮ (‬6‮)‬ دەڵێت‮:‬ئەگەر حكومەتی‮ ‬هەرێم بەرێگەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵەوە زیاتر گرنگی‮ ‬بەجوتیاران بدات ئەوا بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬زیاتر دەكەوێتە بارارەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وەكو پێدانی‮ ‬خانووی‮ ‬پلاستیكی‮ ‬زیاترو پێدانی‮ ‬تۆوی‮ ‬خەیارو پەتاتەو تەماتەو كولەكەو باینجان و‮. ‬هتد،‮ ‬لەو حاڵەتەشدا بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬زاڵ دەبێت بەسەر بەرهەمی‮ ‬هاوردە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە لەكوردستان گرنگی‮ ‬تەواو بەجوتیاران نەدراوە،‮ ‬بۆیە بەرهەمی‮ ‬هاوردە لەبازاڕدا زیاترەو نرخی‮ ‬گرانترە،‮ ‬ئەگەر هاوكاری‮ ‬جوتیار بكرێ ئەوا قازاجی‮ ‬زیاتر بەر جوتیارانی‮ ‬خۆمان دەكەوێت‮.‬ عەلوەی‮ ‬هەولێر بازاڕێكی‮ ‬هەرزان بۆ ساغكردنەوەی‮ ‬سەوزەو میوە دواتر دەربارەی‮ ‬ئەو عەلوەیەو كێشەو گرفتەكانی‮ ‬رەجەب عەزیز سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬عەلوەی‮ ‬هەولێر روونیكردەوە‮: ‬ساڵانێكی‮ ‬زۆرە ژمارەیەك نووسینگەو كاسبكار لەعەلوەی‮ ‬هەولێر كار دەكەن لەپێناو گەیاندنی‮ ‬سەوزەو میوە بەهاوڵاتیان،‮ ‬لێرەوە نابێ رۆڵی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر لەیاد بكەین كەهەمیشە پاڵپشتی‮ ‬لەكارەكانمان دەكات و چارەسەری‮ ‬كێشەو گرفتەكانمان دەكات و بەردەوام بەدەنگمانەوە دێت،‮ ‬دیارە لەهەولێر عەلوەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەتیش كراوەتەوەو ئەوان بەسیستەمی‮ ‬خۆیان كاردەكەن،‮ ‬لەعەلوەی‮ ‬هەولێر پێشتر چەند كێشەیەك هەبوو توانرا چارەسەر بكرێ،‮ ‬لەگەڵ ئەوەش ئەو كێشەو گرفتانەی‮ ‬كەئێستا هەمانە پێویستە خۆمان چارەسەری‮ ‬بكەین وەك كردنەوەی‮ ‬شەقامەكانی‮ ‬ناو عەلوەو پاك كردنەوەی‮ ‬شەقامەكان و هەوڵیشمانداوە لەگەڵ خودی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر ئەو كێشەو گرفتانەی‮ ‬كە ماون چارەسەریان بكەین،‮ ‬هەربۆیە بڕیارماندا بەپێی‮ ‬ئەو بەرنامەیەی‮ ‬كە هەمانە لەدوای‮ ‬مانگی‮ ‬رەمەزانی‮ ‬پیرۆزو لەرۆژەكانی‮ ‬جەژنی‮ ‬رەمەزان هەر هەموو شەقامەكان دووبارە كۆنكریت بكەینەوەو خاوێنی‮ ‬بكەینەوە،‮ ‬شەقامەكانیش بەردەوام كراوەبن و دانەخرێن بۆ ئەوەی‮ ‬هاڵاتیان بەئاسانی‮ ‬هاتوچۆ بكەن،‮ ‬جگە لەو هەنگاوە هەوڵدراوە بەهەوڵ و هیمەتی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر لەگۆڕەپانی‮ ‬شووتی‮ ‬فرۆشان بەهیچ شێوەیەك‮ (‬عمولە‮) ‬وەرنەگیرێت،‮ ‬واتا نە حكومەت پارەوەرگرێت،‮ ‬نە خەڵكی‮ ‬دیكە،‮ ‬تا هاوڵاتیان بەپارەی‮ ‬زیاتر شووتی‮ ‬نەكڕن و نرخی‮ ‬هەرزان بێت،‮ ‬هەروەهاش بڕیارە لەدوای‮ ‬چەند رۆژێكی‮ ‬دیكە كۆمپانیایەكی‮ ‬تر هەوڵی‮ ‬خاوێنكردنەوەی‮ ‬ناو عەلوە بدەن،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬پاكردنەوەی‮ ‬ناو عەلوە پێشتر وەكو پێویست خاوێن نەدەكرایەوە‮. ‬هەروەها وتیشی‮:‬‮ ‬عەلوەی‮ ‬هەولێر رووبەری‮ ‬نووسینگەكانی‮ (‬150‮)‬ مەترە پێویستە ئەو رووبەرە زیاتر بكرێت تا كاری‮ ‬زیاتر پێشكەش بەهاوڵاتیان بكەین،‮ ‬بەڵام لەعەلوە تازەكە رووبەری‮ ‬نوسینگەكان كەمترە لەرووبەری‮ ‬كەم كار ناكرێت پێویستە نوسینگەكانی‮ ‬عەلوە رووبەرەكانیان فراوان بن و شەقامەكانی‮ ‬زیاتر بن و لەعەلوەی‮ ‬هەولێر كارەكان زیاترن و خزمەتگوزاری‮ ‬پێویست بەرچاو دەكەوێت،‮ ‬ئەگەر كاری‮ ‬زیاترمان بۆ بكرێ ئەوا ئێمەی‮ ‬خاوەنی‮ ‬نوسینگەكان كاری‮ ‬زیاتر دەكەین،‮ ‬لەرووی‮ ‬نرخیشەوە هیچ نوسینگەیەك ناتوانێ لەو نرخەی‮ ‬كە دانراوە سەوزەو میوە بەنرخی‮ ‬زیاتر بدات وهەر نوسینگەكیش سەرپێچی‮ ‬بكات لێپرسینەوەی‮ ‬لەگەڵدا دەكرێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌