2017-04-25

خه‌بات: بەرهەم شێخ عزەدین

بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬گشتیی‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬جیهانی،‮ ‬فیلمی‮ ‬فەجر بڵاوی‮ ‬كردەوەكە ‮ ‬140كورتە فیلم و فیلمی‮ ‬بڵیندی‮ ‬سینەمایی‮ ‬لە‮ ‬58 وڵاتی‮ ‬جیهان، لە سی‮ ‬و پێنجەمین خولی‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬جیهانی‮ ‬فیلمی‮ ‬فەجر بەشداریی‮ ‬دەكەن.

ئەمساڵ‮ ‬58 وڵاتی‮ ‬جیهان بە فیلمەكانیان لە سی‮ ‬و پێنجەمین خولی‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬جیهانی‮ ‬فیلمی‮ ‬فەجر بەشداریی‮ ‬دەكەن كە لەم ناوەندەدا وڵاتی‮ ‬ئێران بە‮ ‬35 فیلم و وڵاتی‮ ‬فەڕەنسا بە‮ ‬17 فیلم زیاترین رێژەی‮ ‬بەشدارییان لەم‮ ‬فستیڤاڵەدا هەیە.ئەم وڵاتانەی‮ ‬كە بە فیلمەكانیان لە سی‮ ‬و پێنجەمین خولی‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬جیهانی‮ ‬فیلمی‮ ‬فەجر بەشدارن بریتین لە‮: ‬فەڕەنسا بە‮ ‬17 فیلم،‮ ‬ئیسپانیا،‮ ‬رووسیا،‮ ‬ئەڵمانیا،‮ ‬ژاپۆن،‮ ‬كۆریای‮ ‬باشوور و توركیا بە‮ ‬6 فیلم،‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬چین،‮ ‬لیتۆنی‮ ‬و پۆڵەندا بە‮ ‬4 فیلم،‮ ‬كۆماری‮ ‬چیك بە‮ ‬3 فیلم،‮ ‬میسر،‮ ‬ئستۆنی،‮ ‬ئەڕژەنتین،‮ ‬هەنگاریا،‮ ‬میانماڕ،‮ ‬هۆنگ كۆنگ،‮ ‬هیندستان،‮ ‬ئیتاڵیا،‮ ‬قەزاقستان،‮ ‬لیتۆنی،‮ ‬مەكزیك،‮ ‬رۆمانیا،‮ ‬سوید،‮ ‬سویسڕا و بەریتانیا بە‮ ‬2 فیلم.

هەروەها وڵاتانی‮ ‬ئوستوڕاڵیا،‮ ‬هۆڵەندا،‮ ‬بەلژیكا،‮ ‬ئەفغانستان،‮ ‬بەنگلادش،‮ ‬بۆسنی‮ ‬و هێرزێگۆڤین،‮ ‬جۆرجیا،‮ ‬كرۆواسی،‮ ‬بڕازیل،‮ ‬كۆلۆمبیا،‮ ‬كامبۆج،‮ ‬ئێكوادۆر،‮ ‬مۆلداوی،‮ ‬ئەندۆنێزی،‮ ‬عێراق،‮ ‬كەنەدا،‮ ‬ئۆردۆن،‮ ‬فینلەندا،‮ ‬مالێزی،‮ ‬مۆغۆلستان،‮ ‬نیجریە،‮ ‬نۆروێژ،‮ ‬پاكستان،‮ ‬پرۆ،‮ ‬فیلیپین،‮ ‬دانماڕك،‮ ‬عەڕەبستان،‮ ‬سەنگاپوور،‮ ‬ئۆكڕاین و ئیماڕات بە‮ ‬یەك فیلم لە بەشە جۆراجۆرەكانی‮ ‬سی‮ ‬و پێنجەمین خولی‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬جیهانی‮ ‬فیلمی‮ ‬بەشداری‮ ‬دەكەن،‮ ‬هەڵبەت هەندێك لە فیلمەكان بەرهەمی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬چەندین وڵاتن.

سی‮ ‬و پێنجەمین خولی‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬جیهانی‮ ‬فیلمی‮ ‬فەجر بە بەڕێوەبەریی‮ ‬گشتیی‮ ‬سینەماكاری‮ ‬ئێرانی‮ "‬رەزا میركەریمی‮" ‬و بەشداریی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬جیهان لە چەندین بەشی‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬پێشبڕكێی‮ ‬و دەرەوەی‮ ‬پێشبڕكێی،‮ ‬لە رۆژانی‮ ‬21 تا‮ ‬28ی‮ ‬ئەپرێلی‮ ‬2017 لە كۆمەڵەی‮ ‬سینەمایی‮ ‬پەردیسی‮ "‬چارسوو‮" ‬لە شاری‮ ‬تاران بەڕێوەدەچێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌