2017-04-24

خەبات‮: ‬یوسف هەورامی
لەگەڵ هاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬بەهار لە دەشتی‮ ‬شارەزوور و شاخەكانی‮ ‬هەورامان چەندین جۆر گیا سەوز دەبێت و بەخواردنیان سوودێكی‮ ‬زۆری‮ ‬دەبێت بۆ لەش،‮ ‬هە ربەو بۆنەیەوە ئەمساڵ رێكحراوی‮ ‬نوێ بۆ پاراستنی‮ ‬ژینگەو رێكخراوی‮ ‬ئارامیی‮ ‬هەڵەبجە بۆ پاراستنی‮ ‬مرۆڤ و ژینگە،‮ ‬چوارەمین فیستڤاڵی‮ ‬خۆراكی‮ ‬گیایی‮ ‬و خواردنی‮ ‬سروشتی‮ ‬سازكرد‮.‬
قەیسەر رەحمان ئەحمەد،‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬نوێ،‮ ‬وتی‮: ‬ئەگەر سەرنج بدەین هەموو شارێك فیستیڤاڵێكی‮ ‬تایبەت بەخۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆیە منیش بەباشمزانی‮ ‬فیستیڤاڵێك بكەین كەتایبەت بێت بە خواردنە كوردەواریەكان و خۆراكە سرووشتییەكان،‮ ‬چونكە هەڵكەوتەی‮ ‬جوگرافی‮ ‬هەڵەبجەو هەورامان گونجاوە بۆ زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬جۆرە گیاكان،‮ ‬لەهەمانكاتدا ئم گیایانە بەكارهاتووەو خواردوویانەو خەڵكەكەشی‮ ‬تەندروستی‮ ‬باشیان هەبووەو لەزۆربەی‮ ‬نەخۆشیەكان دوور بوونە‮. ‬
ئەو وتیشی‮: ‬لەبەر دووهۆكار ئەم فیستیڤاڵەمان ئەنجامدا‮: ‬یەكەمیان دووبارە ئەو گژوگیایانە بەخەڵك بناسێنینەوە و ئاشنابن لەگەڵیان بۆ ئەوەی‮ ‬تەندروستیان بپارێزن‮. ‬دووەمیان سەبارەت بەژینگە كە ژینگەیەكی‮ ‬جوانمان دەداتێ و پێویستە لەسەر ئێمەش رێز لەو ژینگەیە بگرین و بیپارێزین،‮ ‬ئەوە دەزانین كە لەجیهاندا ساڵانە بەسەدان كەس بەهۆی‮ ‬خواردنی‮ ‬ناتەندروستەوە گیان لەدەست دەدەن،‮ ‬بۆیە بەخەڵك دەڵێین كەئەم خۆراكە سرووشتییانە تەندروستن و بیخۆن،‮ ‬لەبری‮ ‬خواردەمەنی‮ ‬ناوقوتوو و ماوەبەسەرچوو،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬تریشەوە دەبێت بەسەرچاوەیەكی‮ ‬داهات بۆ كۆمەڵێك خێزان كە بەشدارن لە فیستیڤاڵەكەو بەگشتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەڵەبجە سوودمەند دەبێت لە كڕین و فرۆشتنی‮ ‬ئەم خۆراكە سروشتییانە‮. ‬
هێڤی‮ ‬ئازاد‮ ‬یەكێكی‮ ‬تر بوو لە بەشداربووانی‮ ‬فیستیڤاڵەكەو خەڵكی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەو بە خەباتی‮ ‬گوت‮: ‬یەكەمجارە بەشداربم لەمجۆرە فیستیڤاڵە،‮ ‬شتێكی‮ ‬باشە ئەم خۆراكە سروشتییانە سوودێكی‮ ‬زۆریان هەیەو بەخواردنیان لە زۆر نەخۆشی‮ ‬دووردەكەوینەوەو پێویستە خەڵك ئەم جۆرە گژوگیایانە بناسێت و بیانخوات‮. ‬
هێرۆ وەكیل‮ ‬یەكێكی‮ ‬تر بوو لەو ئافرەتانەی‮ ‬كە خواردەمەنییەكانی‮ ‬ئامادەكردبوو،‮ ‬ئەو گوتی‮: ‬لەم فیستیڤاڵە زیاتر لە‮ 60 ‬جۆر گیاو خواردنمان نمایشكردووە،‮ ‬كە پێشتر باوك و باپیرانمان ئەم گژوگیایانەیان بەكارهێناوەو لەهەمانكاتدا ژیانێكی‮ ‬ئاسوودەو تەندروستیان بردۆتەسەر‮ .‬
هێرۆ وتیشی‮: ‬لەهەمانكاتدا هەوڵمانداوە بەهۆی‮ ‬ئەم گژوگیایانەو خۆراكە سروشتییەكانەوە زیاتر ئافرەتان لەماڵەكان بهێنینە دەرەوە بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانن ژیانی‮ ‬خۆیانیان پێدابین بكەن و سوودمەندبن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌