2017-04-23

خەبات‮:‬ساسان دەروێش

119 ساڵ لەمەوبەر لەشاری‮ ‬قاهیرە لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬22 ی‮ ‬نیسانی‮ ‬1898 یەكەم ژمارەی‮ ‬ڕۆژنامەیەكی‮ ‬كوردی‮ ‬بەناوی‮ ‬كوردستان لەلایەن میقداد مەدحەدت بەدرخانەوە دەرچووكە بووە دەستپێكێك بۆ هەنگاونانی‮ ‬كاروانی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬و بەرزڕاگرتنی‮ ‬زمانی‮ ‬دایك و پاراستنی‮ ‬وشەی‮ ‬كوردی‮ ‬وەك خەباتێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬كە تا ئەمڕۆش ئەم كاروانە بەردەوامەو بەتێپەڕبوونی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و مەدەنی‮ ‬لە قۆناغەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردا لە پێشكەوتن دایە‮، ‬ئەمڕۆش‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬وەك دەستەڵاتی‮ ‬چوارەم لە هەرێمی‮ ‬كوردستان پەیڕەودەكرێ كە‮ ‬ڕۆژنامە كاریگەری‮ ‬هەیە لە هۆشیاركردنەوە و‮ ‬ڕێنومایی‮ ‬كردنی‮ ‬تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵ و دروستكردنی‮ ‬ڕای‮ ‬گشتی‮ ‬وگۆڕانكاری‮ ‬لە‮ ‬یاساكان كە‮ ‬ڕۆژنامە خۆی‮ ‬دەكاتە ئاوێنەیەك كە كۆمەڵگە‮ ‬ڕەنگی‮ ‬خۆی‮ ‬تیاببینێتەوە لە گواستنەوەی‮ ‬ڕای‮ ‬خەڵك لەسەر شێوازی‮ ‬دەسەڵات وپەردەلادان لەسەر كەم وكوڕیەكان و بەدواداچوونەوەیان،‮ ‬بۆیە ناوی‮ ‬نراوە دەسەڵاتی‮ ‬چوارەم،‮ ‬لەم تیفكرینەشەوە‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬زۆر گۆڕانكاری‮ ‬بەخۆیەوە بینوە بەتایبەتی‮ ‬لە دوای‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 و پرۆسەی‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬عێراق‮ ‬2003 رەخساندنی‮ ‬كەشوهەوای‮ ‬دیموكراسی‮ ‬پانتایەكی‮ ‬گەورەیی‮ ‬لە ئازادی‮ ‬بڵاوكردنەوەی‮ ‬چەندەها‮ ‬ڕۆژنامەو گۆڤارو كەناڵەكانی‮ ‬تیڤی‮ ‬وڕادیۆیی‮ ‬لە ئامێزگرت كە لەنێوان دووبیری‮ ‬جیاواز دژ بەیەك لە شێوەی‮ ‬باشی‮ ‬وخراپی‮ ‬دەربڕین و زۆرو بۆری‮ ‬و لەدەستدانی‮ ‬متمانە و دەستە بەركردنی‮ ‬ئازادیی‮ ‬وڕا دەربڕین دەرگاكان واڵاكرا لەبەردەم‮ ‬ڕۆژنامەنووسان،‮ ‬بۆ زیاتر قسەكردن لەسەر‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬وپیرۆزكردنی‮ ‬یادی‮ ‬119 هەمین ساڵەی‮ ‬و بەرزنرخاندنی‮ ‬كاری‮ ‬پیشەیی‮ ‬ڕۆژنامەنووسان وئەرك وماندووبوونیان كۆمەڵیك لەكەسایەتی‮ ‬ڕۆژنامەنووس و سیاسی‮ ‬و‮ ‬ڕۆشنبیرمان بۆ‮ ‬ئەم مەبەستە بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات دواند‮: ‬

هەندێ‮ ‬ڕۆژنامەو بڵاوكراوە دوور لە ئیتیكی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كاردەكەن

سەرەتا فارس نەوڕۆڵی‮ ‬بۆ‮ ‬119 یەمین ساڵەی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬گوتی‮: ‬119 ساڵ پێش ئێستا‮ ‬یەكەم‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردی‮ ‬بە ناوی‮ ‬كوردستان لەلایەن بەدرخانییەكان بڵاوكرایەوە ئەم‮ ‬ڕۆژنامەیە بەشێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬سامانی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردە،‮ ‬چونكە بۆ پاراستنی‮ ‬زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬وبیری‮ ‬كوردایەتی‮ ‬ویسگەیەكی‮ ‬زۆر گرنگ بوو،‮ ‬ئێستا دوای‮ ‬119 ساڵ كوردستان بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬دەڕوات،‮ ‬كورد خاوەنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬لە ژێر چەتری‮ ‬ئەم حكومەتەشدا سەرەڕای‮ ‬كەموكوڕی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر و بەناونیشانی‮ ‬جیا جیا‮ ‬ڕۆژنامە دەردەچێت بەڵام هەندێ‮ ‬ڕۆژنامەو بڵاوكراوە دوور لە ئیتیكی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬بێ هەستی‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬كار دەكەن وپاشاگەردانییەك بەڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردییەوە دەبینرێت‮. ‬

زیاتر لەسەر پێگەیاندنی‮ ‬ڕۆژنامەنووس بكرێت

دواتر سامیە شێروانی‮ ‬لەوبارەیەوە گوتی‮: ‬وێڕای‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬خۆم كە ئاراستەی‮ ‬سەرجەم‮ ‬ڕۆژنامەنووسانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەكەم،‮ ‬بەبڕوای‮ ‬من ئەوەی‮ ‬گرنگە كاری‮ ‬لەسەر بكرێت لەم‮ ‬ڕۆژەدا بكرێتە بەرنامە بۆ گشت‮ ‬ڕۆژنامەنووسان و بنیادنانی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬میدیای‮ ‬نیشتیمانییە،‮ ‬چونكە بوونی‮ ‬میدیایەكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬گرنگە بەتایبەتی‮ ‬ئەگەر بمانەوێت بۆشایی‮ ‬ڕاگەیاندنێكی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬تۆكمە پڕبكەینەوە،‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬تر كە پێویستە لە ساڵیادی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬دا هەنگاوی‮ ‬بۆ بنێین گرنگی‮ ‬دانە بەبەشی‮ ‬ڕاگەیاندن و پڕكردنەوەی‮ ‬كەموكوڕییەكانی‮ ‬ئەو بەشانەی‮ ‬كە پەیوەستن بە پێگەیاندنی‮ ‬ڕۆژنامەنووس و‮ ‬ڕاگەیاندنكار بەبڕوای‮ ‬من دەبێت كاری‮ ‬زیاتر لەسەر پێگەیاندنی‮ ‬ڕۆژنامەنووس بكرێت،‮ ‬هەروەها من بەپێویستی‮ ‬دەزانم بەگرنگیەوە باس لە پێگەی‮ ‬ئافرەت لەبواری‮ ‬ڕۆژنامەنووسیدا بكەم،‮ ‬دەتوانم بڵێم كە ئێستا پێگەی‮ ‬ئافرەت لە بواری‮ ‬ڕۆژنامەنووسیدا لە ئاستێكی‮ ‬باشدایە بەبڕوای‮ ‬من دەبێت گرنگی‮ ‬زیاتربەوبوارەبدرێت هەروەها دەبێت دەرفەتی‮ ‬زیاتر بەئافرەت بدرێت بۆ ئەوەی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬ببینێت،‮ ‬چونكە بەربەستی‮ ‬زۆر بۆ كاری‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬ئافرەت لەكوردستاندا هەیە،‮ ‬ئەویش بۆ كەلتوورە دواكەوتووەی‮ ‬كۆمەڵگا دەگەڕێتەوە چونكە كردەوەكانی‮ ‬جیاكاری‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬كە دووچاری‮ ‬ئافرەت دەبێت لەنێو كۆمەڵگەدا وایكردووە كە تاڕادەیەكی‮ ‬هەست بەكەمبوونەوەی‮ ‬ئافرەت بكرێت‮. ‬

ڕۆژنامەنووسی‮ ‬كوردی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬ناوەو پێشكەوتنی‮ ‬دیاری‮ ‬بەخۆوە بینیوە

هەروەها‮ ‬ڕەحیم‮ ‬ڕەشیدی‮ ‬لەوبارەیەوە گوتی‮: ‬بڵاوكردنەوەی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردستان وەكوو‮ ‬یەكەمین‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬بڵاوكراوەی‮ ‬كوردی‮ ‬مۆمێكی‮ ‬پڕ‮ ‬تیرێژی‮ ‬بۆ خەباتگێرانی‮ ‬بواری‮ ‬قەڵەم و نووسین داگیرساند،‮ ‬بەچەشنێك لە هەموو سەردەمەكاندا،‮ ‬ڕووناكبیرانی‮ ‬بەپەرۆش بۆ ئەدەب پەیڤ و وێژەی‮ ‬كوردی‮ ‬دەتوانن بۆ بڕینی‮ ‬ڕێگا تاریك و تنووكەكان كەڵكی‮ ‬شایانوشیاوی‮ ‬لێوەرگرن،‮ ‬بە ئاوڕدانەوە لەوڕاستیە،‮ ‬دەستپێكو سەرهەڵدانی‮ ‬وەشان و بڵاوكردنەوەی‮ ‬ئەوەڵین‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردی‮ ‬بەزمانی‮ ‬كوردی‮ ‬نەك لەسەر ئاخی‮ ‬كوردستان بەڵكو لە تاراوگەو بەدوور لە نیشتیمانی‮ ‬كورد واتە كوردستان هاتە ئاراوە،‮ ‬ئەم دیاردە لەهەناوی‮ ‬خۆیدا دەرخەرو دەربڕی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەیە،‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ژیان و گوزەرانی‮ ‬كوردەكان بەهۆی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬سەركوت و داپڵۆسینی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬لەلایەن داگیركەرانی‮ ‬كوردو كوردستانەوە مەوداو دەرفەتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕچەشكێنێكی‮ ‬وەكوو میقداد بەدرخان نەهێشتۆتەوە تاكوو بكارێ لەسەر خاكی‮ ‬باووباپیرانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەهێزو وزەیەكی‮ ‬پتربە بەرچاوڕوونیەكی‮ ‬زۆرترەوە شەتڵی‮ ‬یەكەمین‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬كوردی‮ ‬بێت،‮ ‬بەخوێندنەوەی‮ ‬ئەم بارودۆخە تاقەت پڕوكێن وئەستەمەیە لەحەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬میقداد بەدرخان بۆ چاپ و بڵاوكردنەوەی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردستان تێدەگەین و باشترنرخی‮ ‬هەنگاوە مەزنەكەیمان بۆ ئاشكرادەبێت،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە دەستدانە كارێكی‮ ‬ئاوا دەربڕی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیەشە،‮ ‬ڕۆڵەكانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬لەبەرانبەر سیاسەتی‮ ‬چەوسانەوە و تووناكردندا چۆكیان دانەداوە بەڵكو بەڕووكردنە كاری‮ ‬فەرهەنگی‮ ‬هەولیان داوە سیاسەتی‮ ‬سڕینەوەی‮ ‬كوردلەلایەن دوژمنانەوە بكەنە بڵقی‮ ‬سەر ئاو،‮ ‬هەر بۆیە هەولەكانی‮ ‬خەباتگێرانی‮ ‬بەدرخان لەم بوارەدا هیچ كەمتر لە تێكۆشانی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆڵە خەباتگێرانە نەبووە كە لە چیاودۆڵەكانی‮ ‬كوردستان دابەپشت بەستن بە خەڵكو‮ ‬یارمەتی‮ ‬وەرگرتن لەوان مان ومەوجودیەتی‮ ‬كوردیان بەفیداكردنی‮ ‬ژیان وگوزەرانی‮ ‬خۆیان پاراستووە ودیپارێزن،‮ ‬ئەم هەستی‮ ‬دەروەستی‮ ‬و بەرپرسیە بوو ساڵانێك پاش هەولە بەپێزەكانی‮ ‬بەدرخان‮ ‬ڕۆڵەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان وێرای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬1324 ی‮ ‬هەتاوی‮ ‬بەرانبەر‮ ‬1946 ی‮ ‬زاینی‮ ‬وێرای‮ ‬دەستبەكردنی‮ ‬سەروەری‮ ‬سیاسی‮ ‬بە هەمووتوانایانەوە بۆ پێدان بەزانست وپێشكەوتنی‮ ‬فرە لایەنەی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬كوردستان بەئامانجی‮ ‬چاندنی‮ ‬تۆوی‮ ‬هۆشیاری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و چاوكراوەیی‮ ‬خەڵك پەرەیان بەبواری‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬بەگشتی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دا،‮ ‬بڵاوكراوەی‮ ‬ئەو هەموو گۆڤارو نامیلكە لەماوەیەكی‮ ‬كورتی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬كۆماردا كە كەمترلە‮ ‬12 مانگ تەمەنی‮ ‬هەبوو ئاوێنەی‮ ‬باڵانوێنی‮ ‬ئەوڕاستیە،‮ ‬گومانی‮ ‬تێدانیە ئەزموون وخزمەتە بەرچاوەكانی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان كە شانازی‮ ‬دامەزراندن وپێكهێنانی‮ ‬وەكوو‮ ‬ڕووداوێكی‮ ‬مەزنی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد بۆ هەموو نیشتیمانپەروەرانی‮ ‬كورد دەگەڕێتەوە لەم بەستێنەدا حیزبی‮ ‬دیموكرات وەكوو دامەزرێنەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬كۆمار دووجار شانازی‮ ‬پێدەبڕێ باندۆری‮ ‬لاینە جۆربەجۆرەكانی‮ ‬كۆمار لە‮ ‬ڕاپەڕین وڕابوونەكانی‮ ‬پاش كۆماردا كە‮ ‬ڕۆڵەكانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد لێرەوە لەوێ پێكیان هێناوەودەیهێنن بەباشی‮ ‬دیاروبەرچاون پەرەسەندنی‮ ‬بواری‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬كوردی‮ ‬پاش شۆڕشی‮ ‬ئەیلول و دەسكەوتەكانی‮ ‬كورد لەوقۆناغەدا لە باشووری‮ ‬كوردستان بەباشی‮ ‬سەلمێنەری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیەن،‮ ‬ئێستا لە هەلومەرجێكدا باسی‮ ‬ساڵڕۆژی‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬كوردی‮ ‬دەكەین بەخۆشیەوە لە باشووری‮ ‬كوردستان بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬شەرعی‮ ‬یاسایی‮ ‬و خەڵكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە دەستكەوتی‮ ‬خەباتی‮ ‬پڕلە قوربانیدانی‮ ‬كوردەكانە،‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬كوردی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬ناوەو پێشكەوتنی‮ ‬دیاری‮ ‬بەخۆوە بینیوە،‮ ‬بەڕادەیەك دەكرێ جێگای‮ ‬هیواپێبەستن بێ‮.‬

ئێستا تەشهیركردن بەكەسایەتی‮ ‬بۆتە مۆدەیەكی‮ ‬تازە لە ژێرناوی‮ ‬خوازراو

دواتر سەیران سەلاح لەوبارەیەوە گوتی‮: ‬وێڕای‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬خۆم لە گشت نووسەرو‮ ‬ڕۆژنامەنووسانی‮ ‬كوردستان بۆ ئەم‮ ‬یادە پیرۆزە،‮ ‬دوای‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردستان كە‮ ‬یەكەم‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردییە كە لەسەر دەستی‮ ‬ماڵباتی‮ ‬بەدرخانیەكان ساڵی‮ ‬1898 لە قاهیرە دەرچوو كاروانی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬ئەوچەند ساڵە قۆناغ‮ ‬بەقۆناغ‮ ‬چەندین هەورازوو نشێویی‮ ‬بەخۆیەوە بینیوە،‮ ‬لیرەدا من تیشك دەخەمە سەر قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬ڕاپەڕین بەبەراورد دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬2003 تاكو ئێستا چەند گۆڕانكاریەكی‮ ‬بەخۆیەوە بینیوە،‮ ‬دوای‮ ‬ڕاپەڕین كۆمەڵیك نووسەری‮ ‬خاوەن قەڵەمی‮ ‬دیاری‮ ‬خاوەن ئەزموون لە شاخ وشار هاتنە مەیدانی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬هەروەها كۆمەڵێك گەنجی‮ ‬بەتواناش لیرەولەوێ خزانە نێوی‮ ‬ئەو مەیدانە،‮ ‬ئەوكات كاركردن خۆدۆزینەوە لە بواری‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬وەك پیشەیەك تام وچێژی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو،‮ ‬نووسەرو‮ ‬ڕۆژنامەنووسان بەگڕوتین دەست و قەڵەمیان لە پێناوگەیاندنی‮ ‬ڕاستییەكان بەكاردەهێنا تەنانەت كە‮ ‬یادی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬دەكرایەوە لە‮ ‬22ی‮ ‬نیسانی‮ ‬هەمووساڵێك لەلایەن وەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و سەندیكای‮ ‬ڕۆژنامەنووسانی‮ ‬كوردستان ودەزگای‮ ‬ڕۆژنامەكان ئەویادە بەرز‮ ‬ڕادەگیرا بە سازكردنی‮ ‬چەندین چالاكی‮ ‬جۆراوجۆروڕێز لە كۆمەڵیك‮ ‬ڕۆژنامەنووسانی‮ ‬ئافرەت و پیاو دەنرا ئەمەش وای‮ ‬كردبووكە پیشەی‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬مسداقیەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو نەك وەك ئێستاكە هەیە،‮ ‬ئەوكات وەكو ئێستا كۆپی‮ ‬پەیست نەبوو هەروەك ئێستا لیرە ولەوێ بەتایبەت بابەتەكان دەبرێن و ئاڵوگۆڕی‮ ‬پێ دەكرێت وبەناوی‮ ‬تربڵاودەكرێنەوە بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬پەیدابونی‮ ‬تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و سایتەكان بەئاشكرا ئەوكارە دەكرێت بەبێ ناوهێنانی‮ ‬سەرچاوەكەی،‮ ‬هەموانیش لەو دیارەدە دزێوە بێ دەنگین،‮ ‬جیا لەوە ئێستا تەشهیركردن بەكەسایەتی‮ ‬بۆتە مۆدەیەكی‮ ‬تازە لە ژێرناوی‮ ‬خوازراو،‮ ‬ئیتر ئەم بابەتە قسەی‮ ‬زۆر هەڵدەگرێت تۆ ناتوانی‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬واكورتدا باسی‮ ‬بكەیت،‮ ‬دووبارە سەرفرازبن هەمووبۆ سەركەوتنی‮ ‬كوردستان‮. ‬

دەبێ‮ ‬22ی‮ ‬نیسان‮ ‬ڕۆژی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬و گرنگیدان بێت بەخەمی‮ ‬خەڵك

هەروەها میدیاكار كارزان فەقێ بۆ ئەم‮ ‬یادە دەڵێت‮: ‬بۆ ئێمەی‮ ‬ڕۆژنامەنووس دەبێ‮ ‬22ی‮ ‬نیسان‮ ‬ڕۆژی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬و گرنگیدان بێت بەخەمی‮ ‬خەڵك،‮ ‬چونكە دەركەوتنی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردستان هەر بۆ خەمی‮ ‬خەڵك بووە و میقداد مەدحەد بەدرخانیش لە ژمارەی‮ ‬یەكەمەوە زۆر بەڕوونی‮ ‬باسی‮ ‬لەمە كردووە كە كورد لە هەموو شتێك زیاتر پێویستی‮ ‬بەخوێندن و زانین وخۆناسینە،‮ ‬بۆیە دەڵێم‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬وەك چۆن بووەتە دەروازەی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی،‮ ‬هەرواش دەبێت بیكەین بەڕۆژێكی‮ ‬گرنگیدان بەو هەموو ئاریشانەی‮ ‬چەندین ساڵە كورد لەناویدا گیری‮ ‬خاردووە،‮ ‬بەدەركەوتنی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردستان نەك تەنیا بووین بەخاوەن دیرۆكی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬بەڵكو ئەوڕۆژنامەیە بوو بەسەرچاوەیەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و ئەدەبی‮ ‬كە جڤاكی‮ ‬كوردی‮ ‬پێش سەدەیەكی‮ ‬لە ناودا تۆماركراوە،‮ ‬لەكۆتایشدا پیرۆزبایی‮ ‬لەخۆمان و هەموو هاوكارو نووسەرانی‮ ‬كورد بەگشتی‮ ‬دەكەم بەم بۆنە پیرۆزەی‮ ‬119 هەمین ساڵی‮ ‬یادكردنەوەی‮ ‬یەكەم‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردستان و سەرەتای‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮. ‬

پێویستە رۆژنامەنووسان‮ ‬ڕاستگۆ و وردبین بن لەگەیاندنی‮ ‬ڕاستییەكان‮ ‬

هەروەها د‮. ‬ئالان‮ ‬یابە لەوبارەیەوە گوتی‮: ‬سەرەتا پیرۆزبایی‮ ‬خۆم ئاراستەی‮ ‬سەرجەم نووسەرانی‮ ‬كوردستان دەكەم بەبۆنەی‮ ‬ساڵیادی‮ ‬دانانی‮ ‬یەكەم خشتی‮ ‬كۆشكی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬و هەنگاونانی‮ ‬لەیەكەم‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردستانەوە تا بەئەمڕۆ دەگات بەخەبات و تێكۆشانێكی‮ ‬بێ وچاندا‮ ‬119 ساڵی‮ ‬پڕلەشانازیی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬وشەو زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬لەهەگبەی‮ ‬خۆی‮ ‬نا،‮ ‬لەم‮ ‬یادەدا دەكرێ زۆر بەخێرایش بێت سەرنجی‮ ‬خۆم لەسەرئەم پیشە گرنگ و هەستیارەی‮ ‬ژیانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬دەربڕم،‮ ‬كە ئەو كەسانەی‮ ‬لەم بوارە هەستیارو گرنگەدا كاردەكەن دەبێت پسپۆڕی‮ ‬و شارەزایی‮ ‬تەواویان هەبێت و بەشێوەیەكی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬و زانستی‮ ‬كاری‮ ‬خۆیان ئەنجام بدەن،‮ ‬هەروەها‮ ‬ڕاستگۆ و وردبین بن لەگەیاندنی‮ ‬ڕاستییەكان و بەشێوەیەكی‮ ‬جوان بابەتەكان وەشان بكەن،‮ ‬پێویستیشە تەنها سەرچاوەیەك هەبێت بۆ‮ ‬ڕاگەیاندن وبڵاوبونەوەی‮ ‬بابەتەكان بەجۆرێك كە نزیك بن لە دەسەڵاتی‮ ‬تەشریعی‮ ‬و تەنفیزی‮ ‬و قەزای‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬لەكاتی‮ ‬بڵاوبونەوەو وەشاندنی‮ ‬بابەتەكان متمانەی‮ ‬زۆر لای‮ ‬خوێنەران دروست بكات،‮ ‬پاشان من پێم وایە ناكرێت هەندێك بابەت كە پەیوەندی‮ ‬بەبابەتە هەستیارەكان هەیە لەڕووی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و دەروونی‮ ‬لە سەر‮ ‬ڕوپەڕی‮ ‬ڕۆژنامەكان بوروژێنرێت،‮ ‬چونكە دەبێتە هۆی‮ ‬پچراندنی‮ ‬پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك‮ ‬ڕۆژنامە سیاسەتی‮ ‬بنچینەیی‮ ‬خۆی‮ ‬لەدەست داوە بەهۆی‮ ‬كۆمەڵێك بابەتی‮ ‬بێ كەڵك و بێ سەرچاوە لە نێو‮ ‬ڕووپەری‮ ‬لاپەڕەكانی‮ ‬كە دەیان جار خاوەنەكەی‮ ‬بەویستی‮ ‬خۆی‮ ‬ئاڵوگۆڕی‮ ‬پێكراوە و بەناوی‮ ‬چەندان كەس بڵاوبۆتەوە،‮ ‬كە ئەمەش بۆتە دیاردەیەكی‮ ‬ناشاز،‮ ‬بەهیوام هەریەكە لەلای‮ ‬خۆیەوە ئەم كەموكوڕییە چاك بكات و پشتگوێی‮ ‬نەخات،‮ ‬لە كۆتایشدا بەئومێدی‮ ‬سەركەوتن و بەردەوام بوونتانم لە پێشەنگدا بتانبینین‮.‬

بۆ كاری‮ ‬حزبایەتی‮ ‬و كۆكردنەوەی‮ ‬دەنگ گەورە و بچووك بوون بەئەندامی‮ ‬كارا

لای‮ ‬خۆیەوە ئاشتی‮ ‬گەرمیانی‮ ‬گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬من دەمەوێت لەم‮ ‬یادەدا لەگەڵ پیرۆزبایی‮ ‬كردنم لە سەرجەم نووسەران و‮ ‬ڕۆژنامەنووسانی‮ ‬بوێرو قەڵەم بەدەستی‮ ‬خاوەن بیرو هزری‮ ‬ڕۆشن بە فرسەتی‮ ‬دەزانم تیشكێك بخەمەسەر پیشەیی‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬لە وڵاتی‮ ‬مندا،‮ ‬پێم گرانە كاتێك هەندێك گەنجی‮ ‬ڕیش هاتوو و قژدرێژ و كەچەڵ و كڵاو لەسەر بەبێ ئەزموونی‮ ‬ژیان و پیشەیی‮ ‬یان ئەكادیمی‮ ‬بوون بە ئەندامی‮ ‬سەندیكای‮ ‬ڕۆژنامەنووسانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كاری‮ ‬ئەدەب و‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬زۆر جار لە جیهاندا لەتەمەنی‮ ‬35 ساڵی‮ ‬بەدواوە دەستپێدەكات و زۆرجارلە وڵاتانی‮ ‬ئەوروپادا لە پاش چەندین پەیمانگاو ئەكادیمیاو‮ ‬ڕۆڵ و خول و زانستگا بڕوانامەی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬بەدەست دەهێنێت،‮ ‬وە لە لاپەڕە سەرەتایەكانەوە دەستپێدەكات لەپاش بەدەستهێنانی‮ ‬چەندین وتارو توێژینەوەو كۆكردنەوەی‮ ‬بەڵگەكان و وتووێژەكان دواتر وەكو ئەندامێكی‮ ‬میوان دەبێتە كەسێك كەبەردەوام هاتووچۆی‮ ‬ئەم دەزگا میدیایە بكات،‮ ‬تاوەكو دەگاتە ئەو ئاستەی‮ ‬كە بتوانێت ئەندامێتی‮ ‬كارای‮ ‬پێ ببەخشرێت،‮ ‬وە دانەبڕێت لە جیهانی‮ ‬میدیایی‮ ‬جیهانیدا،‮ ‬بەڵام لەكوردستانی‮ ‬من لە دوایی‮ ‬ساڵی2003 وە بۆ كاری‮ ‬حزبایەتی‮ ‬و كۆكردنەوەی‮ ‬دەنگ گەورەو بچووك بوون بەئەندامی‮ ‬كارا بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬كورسی‮ ‬و دەنگی‮ ‬حزب لە هەڵبژاردنەكاندا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬تەنها سێ وشەی‮ ‬ناشرینیشی‮ ‬لەماڵپەڕو لاپەڕە حزبیەكانیشدا بڵاوكردبێتەوە دژی‮ ‬لایەكی‮ ‬تر هەر ئەندامە سەرۆكی‮ ‬حزبێك كە كاری‮ ‬سیاسەتە هەر ئەندامە،‮ ‬نەخوێنەوارێك كە تەنها ناوی‮ ‬خۆی‮ ‬دەنووسێت هەر ئەندامە،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەوەی‮ ‬تەمەن و بڕوانامەوە كار واتە ئەزموون و بەردەوامی‮ ‬یان دابڕان هەر ئەندامە،‮ ‬لەپاڵ ئەمەش داوای‮ ‬ئیمتیازدەكەن وە وەریان گرت وە وەریشی‮ ‬دەگرن وەداوای‮ ‬ناردنیشیان دەكەن بۆح دەرەوە،‮ ‬ئەوەشیان كرد،‮ ‬ئیدی‮ ‬ئێستا پایپ و نێرگەلە دەخۆن پێ لەسەرپێ خۆیان نادەن لەملی‮ ‬نووسەرە جیهانی‮ ‬ییەكان ئەوانەی‮ ‬كە لەڕۆژنامەی‮ ‬حزبی‮ ‬وناحزبیەكانیش كاردەكەن بەیەك ئاواز چەندین ساڵە گوێمان لە دەنگێكی‮ ‬ناشازدەبێت ئەو ئاوازە لێدەدات كە بەرپرسەكەی‮ ‬بەدڵێتی،‮ ‬بووە بە‮ ‬ڕاوێژكار،‮ ‬بووە بە دەستە‮ ‬ڕاستی‮ ‬كابرایەكی‮ ‬ناشارەزا،‮ ‬ئەمەیە فرەڕۆژنامەنووسی‮ ‬وڵاتی‮ ‬من،‮ ‬ئەمەیە دیموكراسی‮ ‬سەردەمی‮ ‬نادیموكراسی،‮ ‬بە هەمووجوانیەكانی‮ ‬ئەو مێژووە پرشانازییەی‮ ‬كە ئەمڕۆ‮ ‬یادی‮ ‬دەكەینەوە كە خۆی‮ ‬لە‮ ‬119 ساڵ تێ دەپەرێنێ‮. ‬

ڕاپەڕین بووە هەوێنی‮ ‬چەندان‮ ‬ڕۆژنامەو گۆڤارو بڵاوكراوە

د‮. ‬فەلاح ئەبوبەكر‮ ‬ڕەشید لەوبارەیەوە گوتی‮: ‬وێڕای‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬خۆم بۆ سەرجەم نووسەر و‮ ‬ڕۆژنامە بوێڕو ئازاكانی‮ ‬شاخ وشار لەتەك چەك و سیاسەتدا زمان و كلتوری‮ ‬كوردیان دەپاراست وێڕای‮ ‬ژێردەستی‮ ‬و زوڵـم و داری‮ ‬داگیركاران،‮ ‬ڕۆژنامەنووسان و نووسەران بەنەفەسی‮ ‬درێژوخامەی‮ ‬پڕ‮ ‬لە زێڕینیان‮ ‬ڕووناكیان لە هەناوی‮ ‬شۆڕش و ئەشكەوتەكاندا دائەگیرسان بۆ نەوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬خۆیان دەكڕی‮ ‬دروود بنێرین بۆ شەهیدان و كۆچكردوانی‮ ‬ئەم كاروانە پڕسەروەرییە لە دوای‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬تری‮ ‬ئەم كاروانە دانەبڕاوەی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬كوردی‮ ‬سەردەمی‮ ‬ئازادیی‮ ‬و‮ ‬ڕاپەڕین بووە هەوێنی‮ ‬چەندان‮ ‬ڕۆژنامەو گۆڤارو بڵاوكراوە بەسەردەمێكی‮ ‬زێڕین دەژمێردرێت وێرای‮ ‬نەبوونی‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬ڕۆژنامەنووسان هەوڵەكان جوان بۆ دروست بوون دەركەوتنی‮ ‬چەندان گەنجی‮ ‬لەخۆبردووكاركردن لەوبوارەدا كە تامبەخش بوون نووسەرو‮ ‬ڕۆژنامەنووس دیاربوون بەهای‮ ‬پیشەكەیان و‮ ‬ڕیزگرن لە خوێنەریان بنەمایی‮ ‬كاركردنیان بوو بەڵام بەداخەوە دەڵێم لە دوای‮ ‬2003 سەردەمێكی‮ ‬ترو قۆناغێكی‮ ‬تری‮ ‬بەخۆیەوە بینی‮ ‬لە پاشاگەردانی‮ ‬و بێ سەروبەری‮ ‬دروستبوونی‮ ‬ڕۆژنامەنووس و دەركەوتنیان و خزاندنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بێ تواناو هیچ لەبارەنەبوونەزان لەبوارەكەدا بووە‮ ‬ڕۆژنامەنووس،‮ ‬دەكرێ بگەڕێنەوە بۆ گەنجینەی‮ ‬ئەم مێژووە كە كورد لە سەخترین‮ ‬ڕۆژاگارەكانیدا بووبێ بیری‮ ‬لەوە كردۆتەوە بۆ چەسپاندنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و دیاریكردنی‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬لە ژێر هەر هەڕەشە و كوشتارگەریەكدا بووبێ زمانەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬پارستووە داكۆكیكاری‮ ‬بووە بەخوێن و گیان هەر ئەوەش بووە‮ ‬یەكەم دەستپێك و هەنگاوی‮ ‬لە تاراوگەو دوورلە ژێردەستی‮ ‬بانگی‮ ‬ئازادیی‮ ‬لە مانشێت و دێڕو وشەكانی‮ ‬یەكەم‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردستان و ژمارەكانی‮ ‬بەدیاردەكەون كە كورد گەلێكی‮ ‬بێ دەوڵەت و بێ كیانی‮ ‬سیاسیە دەبێت وەك میللەتان بەئازدی‮ ‬بژی،‮ ‬بۆیە دەكرێ لەم‮ ‬یادەوە كە هەنگاونانە بەرەو‮ ‬ڕیفراندۆم و سەربەخۆبوونی‮ ‬كوردستان و دروستبوونی‮ ‬ئەو دەوڵەتەی‮ ‬كە دوای‮ ‬119 ساڵی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬وا دێتەدی‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬چڕو پڕ‮ ‬بدەین بۆ‮ ‬ڕزگاربوونمان لەم قەیرانە تاڵەی‮ ‬كە ئێستای‮ ‬ڕۆژنامەگەریی‮ ‬كوردی‮ ‬تێكەوتووە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌