2017-04-22

خەبات‮: ‬عومەر ئاوارە

مونا قەهوەچی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فركسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬چاكسازی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬توركمان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە دیمانەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خەبات باس لەسەر هەندێك لایەن دەكات كە هەوڵ دەدەن مافی‮ ‬توركمان پێشێل بكەن و‮ ‬ڕاشیدەگەیەنێت كە تاكو هێزی‮ ‬پێشمەرگە مابێت پێویستییان بە هیچ هێزێكی‮ ‬دیكە نییە بۆ ئەوەی‮ ‬پێداگری‮ ‬لە سەر مافەكانی‮ ‬توركمان لە ناوچە توركمان نشینەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكات‮.‬

‮❊ ‬بۆچوونتان لەسەر هەوڵەكانی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬گۆڕان بۆ چارەسەرنەكردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان چییە؟

‮- ‬بۆچوونی‮ ‬پارتی‮ ‬چاكسازی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬توركمان لەگەڵ فراكسیۆنەكەی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە سەر ئەوەیە كە هەر لایەنێك توانی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان چارەسەر بكات ئەوا ئەو لایەنە خەمخۆری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بەڵام دەسەڵاتەكانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان زیاتر پەیوەستە بە پۆستەكان و بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬،‮ ‬واتا بەرژەوەندی‮ ‬تایبەتمەندی‮ ‬خۆی‮ ‬لە سەرووی‮ ‬هەموو بەرژەوەندییەكانی‮ ‬دیكەوە دەبینێت،‮ ‬ئەو نایەوێت كێشەكان چارەسەر بكرێت و پێدادەگرێت لەسەر پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان كە لە لایەن زۆرینەی‮ ‬پەرلەمانتارانەوە پێیان باش نییە‮ ‬یوسف محەمەد بەردەوام بێت لەو پۆستە،‮ ‬بێگومان ئەگەر بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان بیر لە ئایندەی‮ ‬خەڵك بكاتەوە و بیر لە ئایندەیەكی‮ ‬گەش بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان و بۆ تێپەڕاندنی‮ ‬ئەم بارودۆخە نەخوازراوە و بۆ‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬بكاتەوەە و هەنگاو بنێت لەگەڵ لایەنەكانی‮ ‬دیكە و ئەستەم بۆ‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬دروست نەكات ئەوە دەچێتە قاڵبی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬گشتییەوە،‮ ‬بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوا دەچێتە قاڵبی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬تایبەتییەوە،‮ ‬ئێمەی‮ ‬توركمان پێداگری‮ ‬لەوە دەكەین كە ئەگەر هات و هەر پۆستێك ببێتە مایەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬كێشە و ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەپارێزێت و‮ ‬ڕێزی‮ ‬لایەنە كوردستانییەكان نەگرێت بێگومان ئێمەش پێداگری‮ ‬لێناكەین كە وەكو‮ ‬یوسف محەمەد بەردەوام بێت وەك سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان‮.‬

❊ ‬بەرای‮ ‬ئێوە كێ خەمخۆری‮ ‬راستەقینەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە؟

‮- ‬بەرای‮ ‬ئێمەی‮ ‬توركمان هەنگاو و پەیامەكانی‮ ‬مەسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە تێدا ئاماژە بە رێزگرتن لە لایەنە سیاسییەكان دەكات بە تایبەت لایەنە سیاسییە توركمانەكان و چارەسەركردنی‮ ‬كێشە چەقبەستووەكان و تەنها بزوتنەوەی‮ ‬گۆڕان نەبێت كە بە هیچ شێوەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬یەك شتی‮ ‬لە بارەی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانەوە‮ ‬ڕانەگەیاندووە بەبێ ئەوەی‮ ‬مەرجی‮ ‬پێشوەختی‮ ‬هەبێت،‮ ‬بەرای‮ ‬ئێمە وەكو توركمان مەسعود بارزانی‮ ‬خەمخۆری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە و هەوڵدەدات كە كوردستان ببێت بە دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ و هیوادارین كە بەشداریكردنی‮ ‬بەرێزیان لەم كونگرەیەی‮ ‬كە لە ئێستا لە وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت ببێتە دەرفەتێك بۆ‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬چونكە توركمان زیاتر لە كورد پێویستییان بە دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬هەیە‮.‬

‮❊ ‬ئێوە لەگەڵ راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دان؟

‮- ‬بەڵی،‮ ‬بەڵام دەبێت‮ ‬یەكەمینجار ریفراندۆم ئەنجامبدرێت و دواتر ئەو هاوڵاتییانەی‮ ‬كە دانیشتووی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانن بە تایبەت توركمانەكان دەبێت ئەوانیش بەشداربن لەو‮ ‬ڕیفراندۆم و‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردییە،‮ ‬چونكە ئێمە وەكو توركمان بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هاوڵاتیانمان لەو ناوچانەن و دەبێت ئەو ناوچانەی‮ ‬بگەڕێندرێنەوە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬

❊ ‬پەیامتان چییە بۆ ئەو توركمانانەی‮ ‬كە دژی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬كەركوك و ناوچەكانی‮ ‬دیكەن بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان؟

‮- ‬گەڕانەوەی‮ ‬ئەو ناوچانە،‮ ‬بە تایبەت كەركووك بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بە باشی‮ ‬دەزانین و خۆیان لەوبارەیەوە بڕیار بدەن كە ئایا گەڕانەوەیان لە بەرژەوەندییان دایە‮ ‬یاخود لە بەرژەوەندییاندا نییە،‮ ‬چونكە دانیشتووانی‮ ‬ئەو ناوچانە دەتوانن بڕیاری‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬خۆیان بدەن،‮ ‬راستە كە تاكو ئێستا توركمان نەیتوانیوە زۆرینەی‮ ‬مافەكانی‮ ‬بە دەستبهێنێت،‮ ‬ئەویش بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و شەڕی‮ ‬داعش و قەیرانی‮ ‬سیاسی،‮ ‬بەڵام‮ ‬یەك شت لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەموومان كۆدەكاتەوە ئەویش سەقامگیری‮ ‬ناوچەكەیە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ئەمنییەوە،‮ ‬ئەو توركمانانەش كە دژی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬دیكەن بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت ئێمە قەناعەتیان پێ بكەین كە گەڕانەوەی‮ ‬ئەو ناوچانە لە بەرژەوەندی‮ ‬ئەوانیش دایە و تێدا مافەكانیان لە هەموو‮ ‬ڕووێكەوە پارێزراو دەبێت و دەبێت توركمان لە دەسەڵاتەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان شەریك بێت لەبەر ئەوەی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬دووەمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە‮.‬

‮❊ ‬چۆن دەڕواننە رۆڵی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە؟

‮- ‬زۆر بە داخەوە كە لە لایەن حكوومەتی‮ ‬عێراقەوە پێشمەرگە پشتگوێ خراوە و وەكو هێزێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬مامەڵەیان لەگەڵ ناكرێت،‮ ‬كەچی‮ ‬ئەو هێزە توانیویەتی‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬هاوپەیمانان تیرۆریستانی‮ ‬داعش ببەزێنن و مافی‮ ‬نەتەوە و ئاینزاكانیشی‮ ‬پاراستووە و بەرگری‮ ‬لێكردوون،‮ ‬هیواخوازین كە زیاتر بایەخ بەم هێزە بدرێت و ئێمەی‮ ‬توركمانیش شانازییان پێوە دەكەین،‮ ‬چونكە گەر هێزی‮ ‬پێشمەرگە نەبوایە ئەوا ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زیاتر مەترسیی‮ ‬داعشیان لە سەر دەبوو‮.‬

‮❊ ‬مامەڵەكردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە گەڵ ئێوەی‮ ‬توركمان چۆنە؟

‮- ‬مامەڵەكردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ توركمانەكان تا رادەیەك زۆر باشە،‮ ‬بەڵام لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پلە و پایەوە و بە شەریكیركردن لە ئێستادا هەندێك لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەن نەگەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی‮ ‬كە توركمان پێكهاتەی‮ ‬دووەمە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬چونكە توركمان مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬كە شەریك بێت لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەك بە تەنها بە‮ ‬یەك پۆست بەشدار بێت،‮ ‬بۆیە ئێمە لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان داواكارین كە لە كابینەی‮ ‬داهاتوودا مەسەلەی‮ ‬توركمان بە هەند وەربگیرێت و بكرێتە شەریك بە بە‮ ‬یەك پۆست بەشداری‮ ‬پێبكرێت كە ئەوەیش لە خواستیدا نەبێت‮.‬

❊ ‬كێن ئەو لایانەی‮ ‬كە دژایەتی‮ ‬ئێوەی‮ ‬توركمان دەكەن؟

‮- ‬ئەو لایەنانەی‮ ‬كە پڕۆژەیەكیان بۆ سەنتەری‮ ‬میری‮ ‬ئامادە كردووە و هەوڵی‮ ‬ئەوەدەدەن كە پەرلەمانێكی‮ ‬دیكە لە دەرەوەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بە ناشەرعییەوە دروستبكەن و شەرعییەتی‮ ‬پێبدەن بۆ تێپەڕاندنی‮ ‬ئەم دۆخە بۆ پڕكردنەوەی‮ ‬كۆتای‮ ‬كورسییەكان و دانانی‮ ‬مەرجی‮ ‬قورس و زۆر زۆر ئەستەم لە پێش ئێمەی‮ ‬توركمان كە ئەوەش دەبێتە هەوڵێك بۆ لەناوبردنی‮ ‬پێكهاتەكان،‮ ‬ئەوانەش ئەو پڕۆژەیەیان پێشكەشكردووە‮ ‬سەر بە بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕانن كە ئەو پڕۆژەیە بە هیچ شێوازێك لە بەرژەوەندی‮ ‬توركمان و مەسیحی‮ ‬و كلد و ئاشووری‮ ‬و ئەرمەنییەكان نییە و ئێمەش پێداگری‮ ‬ئەوە دەكەین كە ئەو پرۆژەیە بە هیچ شێوەیەك تێپەڕ‮ ‬نەبێت و لەو بارەشەوە ئاگاداری‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانیشمان كردۆتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬نەگاتە ئەوەی‮ ‬كە پێكهاتەی‮ ‬ئایین و ئایینزاكان لە ناو ببرێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌