2017-04-19

ئاژانسى هه‌واڵیی "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر فرۆشتنى چه‌ك و پێداویستى سه‌ربازى به‌ به‌هاى 295.6 ملیۆن دۆلار به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌هێزترین وڵاتى جیهان له‌ ڕووى سه‌ربازییه‌وه‌ كه‌ هاوكات ئه‌ندامى هه‌میشه‌یى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ فه‌رمى ڕای بگه‌یه‌نێت چه‌ك به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، ده‌فرۆشێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه‌، كه‌ وڵاته‌كه‌ى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر فرۆشتنى چه‌ك به‌ به‌هاى 295.6 ملیۆن دۆلار به‌ پێشمه‌رگه‌، ده‌ربڕیوه‌ .

به‌ گوێره‌ى به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌و پێداویستییه‌ سه‌ربازى و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ كه‌ چه‌كى قورسیشیان تێدایه‌، له‌ لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه‌ داواكراوه‌ بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ پڕچه‌ككردنى دوو لیواى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌