2017-04-18

پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، کە دوو کەسیان بە تۆمەتی رفاندنی جانتای ژنان دەستگیر کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا، کە لەلاپەڕەی فەرمیی پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو کراوەتەوە، نەقیب باساک فەرەج رەحیم، بەرپرسی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژھەڵات رایگەیاندووە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەچەند شوێنێکی شاری ھەولێر جانتای ئافرەتان ڕفێندراوە.

نەقیب باساک فەرەج رەحیم هەروەها رایگەیاندووە، کە دوای لێکۆڵینەوە و بە دواداجوونی کارمەندانەکانیان و بە هاوکاریی پۆلیسی فریاکەوتن، دوو رفێنەر ”لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە“ دەستگیر کراون و دانیان بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی هاوشێوەدا ناوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌