2017-04-18

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دوایین ژمارەی چەکدارانی داعش لە مووسڵ ئاشکرا دەکات.

جۆن دۆریان، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، ئەو قۆناغەی شەڕی رزگارکردنەوەی مووسل ”مەترسیدار و زەحمەتە“، بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان، کە داعش وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنێت.
گوتەبێژی هاوپەیمانان ئاماژەی بە ژمارەی ئێستای چەکدارانی داعش لە بەری رۆژئاوا (راست)ی شاری مووسڵ داوە و رایگەیاندووە، کەمترە لە هەزار چەکداریان ماوە و ناتوانن چەکداری دیکە بنێرنە مووسڵ، کە ”یان دەکوژرێن یان خۆیان رادەست دەکەن، ناتوانن هەڵبێن“.

سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 19.2.2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی بەری رۆژئاوای مووسڵی راگەیاند.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌