2017-04-17

رۆژی دووشەممە 17.4.2017، شانەی هەواڵگریی سقوڕ (هەڵۆکان)ی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەک رایگەیاندووە، کە ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لە سەر خاکی سووریا دەژی.

شانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەبوبەکر بەغدادی لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق هاتوچۆ دەکات و لە شوێنێک نامێنێتەوە.
دوای داگیرکردنی نیوەی خاکی عێراق و بەشێکی سووریا، بەغدادی دەوڵەتی رێکخراوەکەی راگەیاند و شاری رەققەی باکووری سووریای وەک پایتەخت ناساند.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی و دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌