2017-04-17

راپۆرت‮/ ‬فاتیح بەرزنجی‮ ‬
بەرواری‮ ‬2/4/ هەموو ساڵێك بەساڵڕۆژی‮ ‬جیهانی‮ (‬هۆشیاركردنەوەی‮ ‬ئۆتیزم‮) ‬دیاریكراوەو لەكوردستانیش لەشار و شارۆچكەكان ساڵڕۆژی‮ ‬جیهانی‮ ‬هۆشیاركردنەوەی‮ ‬ئۆتیزم دەكرێتەوەو تیایدا ژمارەیەك لەدایك و باوكی‮ ‬منداڵانی‮ ‬ئۆتیزم ئامادە دەبن،‮ ‬ئەمساڵیش لەرۆژی‮ ‬2/4 ئەو ساڵڕۆژە لەشاری‮ ‬هەولێر بەئامادەبوونی‮ ‬هەر‮ ‬یەكە لە‮ ("‬د.محەمەد هاودیانی‮" ‬وەزیری‮ ‬كارو كاروباری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و‮ "‬نەوزاد هادی‮" ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر و‮ "‬ساسان عەونی‮" ‬بەرپرسی‮ ‬رێكخراوە جەماوەریەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و‮ "‬كەمال جەباری‮" ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬ئۆتیزمی‮ ‬كوردستان‮) ‬و ژمارەیەك لەپەرلەمانتارانی‮ ‬كوردستان ونوێنەری‮ ‬حزب ولایەنە سیاسیەكان و دایك و باوكی‮ ‬منداڵانی‮ ‬ئۆتیزم ئامادەی‮ ‬رێوڕەسمەكە بوون‮.‬
‮"‬نەوزاد هادی‮" ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر لەوتەیەكیدا وتی‮:‬‮ ‬ئێمە وەكو پارێزگا پاڵپشتی‮ ‬تەواوی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كاروكاروباری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬دەكەین تاخزمەتی‮ ‬ئەو مندڵانە بكرێت وكاری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و رێكخراوەكانە هاوكاری‮ ‬ئەو منداڵانە بكەن،‮ ‬داوامان لە(كونسوڵی‮ ‬گشتی‮ ‬ئیماراتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و مانگی‮ ‬سووری‮ ‬ئیماراتی‮) ‬كردووە بۆدروستكردنی‮ ‬سەنتەرێك لەهەولێر كە زەوی‮ ‬بۆدابینكراوەو لەكۆتایی‮ ‬ئەو هەفتەیەدا پرۆژەكە تەواو دەبێ و رادەستی‮ ‬پارێزگا دەكرێ و ئێمەش رادەستی‮ ‬دامو دەزگاكانی‮ ‬سەر بەوەزارەتی‮ ‬كاروكاروباری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬دەكەین تا لە شوێنێكی‮ ‬شیاوتر خزمەتی‮ ‬ئەو منداڵانە بكرێت‮. ‬
نەخۆشانی‮ ‬ئۆتیزم پێویستیان بەخزمەتگوزاری‮ ‬هەیە
لەوتەیەكیدا‮ "‬كەمال جەباری‮" ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬ئۆتیزمی‮ ‬كوردستا روونیكردەوە‮: ‬ئێمە لەو كۆمەڵەیە وەكو نوێنەری‮ ‬نەخۆشانی‮ ‬ئۆتیزم خەمخۆر و دڵسۆزی‮ ‬ئەو منداڵانەین،‮ ‬ویستمان لەرێوڕەسمێكی‮ ‬شایستەو گەورەدا كەمێك لەئازارەكانی‮ ‬ئەو منداڵانە كەمبكەینەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەنزیكەوە هەست بەئازاری‮ ‬ئەو منداڵانە بكەن و ئێش و ئازاری‮ ‬ئەوان چیتر بەشاراوەیی‮ ‬نەمێنێتەوە،‮ ‬نامانەوێ هیچ كەس بەچاوی‮ ‬بەبەزەییەوە بۆ حاڵی‮ ‬منداڵانی‮ ‬ئۆتیزم بگریەت و فرمێسك بڕێژێت،‮ ‬بەڵكو دەمانەوێ لەئەمڕۆ بەدواوە بەشێوەیەكی‮ ‬كاراو دڵسۆزانە سەیری‮ ‬ئێش و ئازارەكانی‮ ‬ئەو منداڵانە بكات وكاریان بۆبكەم تالەنزیكەوە لەهەستی‮ ‬3هەزار منداڵی‮ ‬ئۆتیزم بگەن لەكوردستان و ژمارەی‮ ‬منداڵانی‮ ‬ئۆتیزم لەشارەكان بریتیە لەشاری‮ ‬هەولێر‮ ‬900 منداڵ و لەشاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬و گەرمیان هەزار و‮(‬50) یەو لەشاری‮ ‬دهۆكیش‮ (‬750) منداڵ و لەشاری‮ ‬كەركوكیش‮ (‬250) منداڵ هەیە،‮ ‬دیارە ئەو ژمارە زۆرەی‮ ‬منداڵانی‮ ‬ئۆتیزم بەسە بۆئەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬لەئێمەش بگەن و كۆمەڵگەش هەست بەئازار و ژانەكانی‮ ‬ئەوان بكات و هەندێ خێزان هەیە منداڵی‮ ‬ئۆتیزمی‮ ‬هەیە و لەخانووێكی‮ ‬بچووكدا ژیان بەسەر ببات‮. ‬
پلانی‮ ‬باش هەیە بۆ نەخۆشانی‮ ‬ئۆتیزم
لەوتەیەكیدا دكتۆر‮ "‬مەحەمەد هاودیانی‮" ‬وەزیری‮ ‬كاروكاروباری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬روونیكردەوە‮: ‬ئومێدەوارین لەساڵڕۆژی‮ ‬جیهانی‮ ‬هۆشیاری‮ ‬ئۆتیزم زیاتر هاوكاری‮ ‬منداڵانی‮ ‬ئۆتیزم بكەین و هەوڵبدەین لەو ساڵڕۆژەدا بكەین بەخاڵی‮ ‬وەچەرخان و خاڵی‮ ‬بەڵێندان بۆئەوان تا لە داهاتوودا بەباشترین و چاكترین و متمانە بەخۆبوون بتوانین تەواوی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬منداڵانی‮ ‬تووشبوو بەنەخۆشی‮ ‬ئۆتیزم دابینبكەین و دەدەین كە هەركاتێ ئەو قەیرانە نەما ئەوا كار بۆئەو نەخۆشانە دەكەین و پەرە بەو سەنتەرە دەدەین كەبۆئۆتیزم دانراوە،‮ ‬جگەلەوەش ئێمە پلانی‮ ‬ئەوەشمان هەیە كە لە شارە گەورەكانی‮ ‬كوردستان باڵەخانەی‮ ‬تایبەت بەتووشبووانی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬ئۆتیزم بكەینەوە‮.‬
هاوكاری‮ ‬نەخۆشان دەكەن
هەر لەو ساڵڕۆژەدا چەند رێكخراو و دەزگایەكی‮ ‬خێرخوازی‮ ‬توانیان هاوكاری‮ ‬نەخۆشانی‮ ‬ئۆتیزم بكەن،‮ ‬یەكێك لەو دەزگانەش دەزگای‮ ‬خێرخوازی‮ "‬حاجی‮ ‬یەحیا‮"‬یەو ژمارەیەك لەو نەخۆشانەشی‮ ‬هاوكاریكرد،‮ ‬لەمبارەیەوە‮ "‬رەمەزان فارس‮" ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئەو دەزگایە روونیكردەوە‮: ‬لەدرێژەی‮ ‬كاروچالاكیەكانمان توانیمان بڕێكی‮ ‬زۆر لەئازووقەو خۆراك بۆئەو خێزانانەی‮ ‬كەنەخۆشی‮ ‬ئۆتیزمیان هەیە دابینبكەین و هەرخۆشمان،‮ ‬واتە ئێمە دامەزرێنەری‮ ‬ئەو سەنتەریەن و مەشق و راهێنانی‮ ‬مناڵانی‮ ‬ئۆتیزم دەكات و هەوڵمانداوە هاوكاری‮ ‬خێزانەكانی‮ ‬ئەو نەخۆشخانەیە بكەین‮.‬
‮"‬حاجی‮ ‬ئازاد عەبدولوەهاب‮" ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬دەستەی‮ ‬هاوكای‮ ‬روونیكردەوە‮: ‬ئێمە لەو رێكخراوە مانگانە هەوڵمانداوە هاوكاری‮ ‬ئەو نەخۆشانە بكەین،‮ ‬چونكە ئەو نەخۆشانە پێویستی‮ ‬زیاتریان بەئاوڕلێدانەوەو هاوكاریكردن هەیە‮.‬
بەڕێوەبەری‮ (‬رێكخراوی‮ ‬چرا‮) ‬دەڵێت‮: ‬لەسەر هەموو رێكخراوە خێرخوازەكانە كەهاوكاری‮ ‬ئەو منداڵە نەخۆشانە بكەن تاكەمێك لەئازارەكانیان كەمبێتەوە،‮ ‬چونكە ئەو منداڵە چاوگەشانەی‮ ‬كەتووشبووی‮ ‬ئۆتیزمن پێویستە خزمەتبكرێن و هەموو هەوڵەكانی‮ ‬ئێمە لە(رێكخراوی‮ ‬چرا‮) ‬هاوكاریكردنی‮ ‬ئەو منداڵانەیە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌