2017-04-17

سوورە مەرگەیی
هەر كاتێك كورد لە دەرەوەی‮ ‬خواستی‮ ‬داگیركاری‮ ‬شۆفێنییەكان باسی‮ ‬ماف و ئازادیە نەتەوەییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردبێ،‮ ‬شۆفێنییەكان جیاوازیە سیاسی‮ ‬و مەزهەبیەكانی‮ ‬وەلا ناون و دوور لە هەموو‮ ‬یاسا و رێسایەك و بە ئەقڵییەتێكی‮ ‬شۆڤێنستانە پەیامی‮ ‬كوشتوبڕ‮ ‬و كاولكاری‮ ‬داوە بە كورد،‮ ‬دوا پەیامیان بڕیاری‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق بوو لە‮ ‬1/4/2017 ‮ ‬كە‮ ‬یەك دەنگ و‮ ‬یەك هەڵوێست بە شیعە و سوننەوە بڕیاریاندا كورد نابێ خاوەنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬خۆی‮ ‬بێ،‮ ‬ئەو پەیامە ئەگەر چی‮ ‬لە ئێستادا بۆ كەركووكە،‮ ‬بەڵام لەگەڵ هەڵكشانەوەی‮ ‬دەسەڵاتیان ئەو پەیامە بۆ هەموو كوردستان دەبێت‮. ‬لە دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسیش زۆر جاریتر شۆڤینییەكان لە عێراق بە شێوەی‮ ‬جیاجیا پەیامی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬ئەم پەیامەیان داوە بە كورد،‮ ‬لە بەرامبەر پەیامە شۆڤینییەكەیان جگە لە پەیامەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬زۆرێك لە سیاسی‮ ‬و سەركردەكانی‮ ‬كورد بە لەبەرچاو گرتنی‮ ‬كۆ كردنەوەی‮ ‬دەنگ بۆ حزبەكانیان بە پەیامی‮ ‬حزبی‮ ‬بەرتەسك و بەرژەوەندی‮ ‬تایبەت وەڵامیان داوەتەوە،‮ ‬لێرەدا پرسیار ئەوەیە‮: ‬كورد كەی‮ ‬بە پەیامی‮ ‬كوردانە وەڵامی‮ ‬پەیامی‮ ‬شۆڤینیەكانی‮ ‬عێراق دەداتەوە؟
لە وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەدا ناكرێ نەگەڕێینەوە بۆ مێژووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد و ئێستاش لەبەرچاو نەگرین،‮ ‬بە تایبەتیش كە ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاری‮ ‬گەورە دایە و هەموو لایەنەكانیش دەركیان بەو گۆڕانكاریانە كردووە،‮ ‬لە هەمان كاتدا پرسی‮ ‬كورد پرسێكی‮ ‬نەتەوەییە و بێ چارەسەری‮ ‬ئەو پرسەش هەر حزب و لایەنێكی‮ ‬كوردی‮ ‬بیر لە بەرژەوەندی‮ ‬بەرتەسكی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬و دەستكەوتی‮ ‬تایبەت بكاتەوە لە كاروانی‮ ‬خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دادەبڕی،‮ ‬بۆیە ناكرێ چیتر حزب و لایەنە كوردیەكان وەك ئێستا شۆڤینییەكانی‮ ‬عێراق بۆ بەرژەوەنیدی‮ ‬بەرتەسكی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬خۆیان و كەوتنی‮ ‬ركابەرەكانیان لە بزوتنەوەی‮ ‬ئازادی‮ ‬خوازی‮ ‬كوردی‮ ‬لە ململانێ حزبییەكاندا بكەنە كارت.دەبێ بەرپرسە بڕیار بە دەستەكانی‮ ‬كورد ئەو راستییە بزانن كە شۆڤێنییەكانی‮ ‬عێراق بەپەیامەكەی‮ ‬خۆیان كوردیان خستۆتە ناو دووڕیانێكی‮ ‬چارەنووسساز،‮ ‬ئەوەش ئەركێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و مێژوویی‮ ‬خستۆتە سەر شانی‮ ‬هەموو لایەنە كوردستانیەكان بە گشتی‮ ‬و لە ناویشیاندابەتایبەت پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی،‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ئەو ئەركە و گەیشتن بە سەربەخۆیی‮ ‬و رزگار بوون لە ژێردەستەیی،‮ ‬لەم قۆناغەشدا پێویست دەكات لایەنەكان دەستبەرداری‮ ‬پەیامی‮ ‬حزبی‮ ‬بەرتەسك ببن،‮ ‬قۆناغەكە پێویستی‮ ‬بەپەیامی‮ ‬كوردانە و كوردایەتییە،‮ ‬خۆ دزینەوەش لەم ئەركە و لەو پەیامە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیە بە هەر پاساو و بیانوویەك بێت دەرچوونە لە بازنەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و چوونە ناو بازنەی‮ ‬داگیركارانی‮ ‬كوردستان و دوژمنانی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆیە پێویستە لایەنەكان رێگە نەدەن شۆڤینیستەكانی‮ ‬عێراق چیتر گەمە لەناو كێشە و ناكۆكییەناوخۆییەكانی‮ ‬كورد بكات هەروەك لە ساڵانی‮ ‬رابردوودا كردوویانە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌