2017-04-17

رائید مەهدی‮❊‬
ئەوانەی‮ ‬بەدواداچوون بۆ مێژووی‮ ‬عێراق دەكەن،‮ ‬شتێكی‮ ‬شاراوە نییە لایەن،‮ ‬كە عێراقی‮ ‬ئێستا لە ساڵی‮ ‬1921 بووە دەوڵەتێكی‮ ‬خاوەن سەروەری،‮ ‬مەملەكەتی‮ ‬عێراقیش كە پایتەختەكەی‮ ‬شاری‮ ‬بەغدا بوو دامەزرێنرا‮. ‬
پێنج ساڵ پێش دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق رێك لە ساڵی‮ ‬1916 ئەو ناوچانەی‮ ‬كەوتبوونەتە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬هەردوو وڵاتی‮ ‬بەریتانیاو فەرەنسا سنوور لە نێوانیان كێشرا،‮ ‬لە نێوان حەسەكەو موسل نێوان قامشلی‮ ‬و دیار بەكرو زاخۆ سنوور دەست نیشان كرا،‮ ‬ئەو كات ئەو ناوچانە لە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬بەریتانیاو فەرەنسییەكان دابوون سنوورەكەی‮ ‬نێوانیشیان لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬داگیركارانی‮ ‬بەریتانیاو فەرەنسا كێشرا،‮ ‬پاش تێەڕبوونی‮ ‬پێنج ساڵ بەسەر كێشانی‮ ‬سنوورەكان،‮ ‬ئینجا دەوڵەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬پێكهێنرا‮. ‬
لەبەدبەختی‮ ‬كوردستان دابوو،‮ ‬بە هۆكاری‮ ‬سنوور كێشانەكەوە خاكەكەی‮ ‬لە نێوان چوار وڵات دابەش كرا،‮ ‬بەشێكیان لە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬فەرەنساو بەشێكی‮ ‬لە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬عوسمانییەكانی‮ ‬دۆڕاوی‮ ‬شەڕی‮ ‬یەكەمی‮ ‬جیهان و بەشێكی‮ ‬لە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬شاهەنشای‮ ‬ئێران و،‮ ‬بەشێكیشی‮ ‬خرایە سەر دەوڵەتی‮ ‬تازە پێكهێنراوی‮ ‬عێراق و پێیەوە لكێندرا،‮ ‬نە جیاوازی‮ ‬زمان و كەلتوور نە جیاوازی‮ ‬جل و بەرگ و نە جیاوازی‮ ‬دابو نەریتی‮ ‬كورد لەگەڵ عەرەبەكان،‮ ‬هیچ كامیان لەمانە دادی‮ ‬نەدان و لەبەرچاو نەگیرا،‮ ‬عەرەبەكانی‮ ‬عێراق دەستیان بە سەر گەلی‮ ‬كوردەوە داگرت‮. ‬
كورد هەر لەسەردەمی‮ ‬پادشایەتی‮ ‬دواتر سەردەمی‮ ‬كۆمارییەوە بگرە تا دەگاتە رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬پێشووی‮ ‬بەعس هەمیشە داوای‮ ‬سەربەخۆییان كردووە هەمیشەش تامەزرۆ بوون بڕیار لەسەر چارەنووسی‮ ‬خۆیان بدەن و بەسەربەخۆیی‮ ‬دوور لە دەستێوەردانی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬دیكە بژین‮. ‬هەر بۆیە لە بڕیاردان لەسەر چارەنووسی‮ ‬خۆیان مێژوو پشتگیری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە‮. ‬
ئەمە لە لایەك،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە هیچ دەقێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬لە دەستوور نەهاتووە كە نابێت هەرێمی‮ ‬كوردستان راپرسی‮ ‬لەسەر چارەخۆنووسینی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەنجام بدات‮. ‬لە هیچ دەقێكی‮ ‬دەستووریش نەهاتووە‮ ‬یا مەرج دانەنراوە كە پێویستە حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬رەزامەندی‮ ‬لەسەر ئەنجامدانی‮ ‬راپرسیی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبڕێت،‮ ‬ئینجا ئەنجام بدرێت‮. ‬كەواتە‮ ‬یاساو دەستوور مافی‮ ‬بە هەرێمی‮ ‬كوردستان داوە سەرپشكی‮ ‬كردووە راپرسی‮ ‬ئەنجام بدات و سەربەستانە بڕیار لەسەر دوارۆژی‮ ‬خۆیان بدەن‮. ‬
تەنانەت ویژدانی‮ ‬مرۆڤایەتیش لەئاست بریاری‮ ‬چارەنووسین،‮ ‬هاوسۆز پشتیوانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬گریمان ئەگەر هەرێمی‮ ‬كوردستان هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬بە هێزو خاوەن پشتگیرییەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەوتۆ بووایە،‮ ‬بەجۆرێك بتوانێت هەموو پارێزگاكانی‮ ‬ناوەڕاست و باشوور بخاتە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬و هەولێریش لە جیاتی‮ ‬بەغدا بكاتە پایتەختی‮ ‬فەرمی،‮ ‬هەر لە بەسرا تا دهۆك ناوێكی‮ ‬دیكەیان لەو خاكە ناباو حكوومەتی‮ ‬ناوەندیشیان بەدەست بگرتبووایە،‮ ‬ئایا عەرەبەكان بەمە رازی‮ ‬دەبوون؟ ئایا قیامەتیان هەڵنەدەستان؟‮!‬
سەرجەم نەتەوەی‮ ‬عەرەب سۆزیان بۆ داخوازی‮ ‬عەرەبەكانی‮ ‬ئەهواز هەیە كە تەنیا‮ ‬5%ی‮ ‬رێژەی‮ ‬ئێران پێكدەهێنن،‮ ‬هەر هەموویان پشتگیری‮ ‬لە جیابوونەوەو سەربەخۆییان دەكەن ئاوات بۆ ئەو رۆژە دەخوازن،‮ ‬لەكاتێكدا گرنگیی‮ ‬و بایەخ بەداخوازی‮ ‬رەوای‮ ‬هەشت ملیۆن و نیو كورد نادەن كاتێك داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەكەن؟‮!‬
ئایا ژمارەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬قەتەرو بەحرێن چەند بوو؟ ئایا سەرەتا‮ ‬یەك دەوڵەت نەبوون،‮ ‬ئایا لە هەموو روویەكەوە لە‮ ‬یەك نزیك و هاوشێوەی‮ ‬یەك نەبوون؟ بەڵام كاتێك بڕیاری‮ ‬لێك جیابوونەوەیان دا،‮ ‬جیهان رێزی‮ ‬لە بڕیاریان گرت وەك دوو دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆو خاوەن سەروەری‮ ‬دانیان پیا نان‮. ‬كەواتە بۆ رێگری‮ ‬لە سەربەخۆبوونی‮ ‬كوردستان دەكرێت؟ لە كاتێكدا بیانووی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و‮ ‬یاساییان بەدەستەوەیەو ویژدانی‮ ‬مرۆڤایەتیش پاڵپشتی‮ ‬لە كێشەكەیان دەكات،‮ ‬بە شێوەیەك شتێ رێگری‮ ‬لە پایەندبوونی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬مەركەزی‮ ‬ناكات رێز لە‮ ‬یاساو دەستوور بگرێت و هەروەها رێگری‮ ‬لە كارێك نەكات و هەوڵی‮ ‬پەكخستنی‮ ‬نەدات،‮ ‬كە‮ ‬یاسایا رێگای‮ ‬پێ دابێت‮. ‬
ئەگەر كۆسپ و تەگەرەش خرایە بەردەم ئەوكێشەیەی‮ ‬دەیەها دەیەو چەندین نەوە لە دوای‮ ‬نەوە بەردەوام بووە چارەسەر نەكراوە،‮ ‬ئەوا هیچ شتێك لە بەردەم بە نێودەوڵەتی‮ ‬كردنی‮ ‬كێشەكەو دەركردنی‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە بەرژەوەندی‮ ‬كورد رێگر نابێت،‮ ‬بەشێوەیەك حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬ناچار بكات گوێ لەو‮ ‬یاساو دەستوورە بگرێت،‮ ‬كە خۆشی‮ ‬هەر بەپێی‮ ‬ئەو‮ ‬یاساو دەستوورە دامەزراوە‮.‬
جگە لەمەش حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەتوانێت هاوپەیمانی‮ ‬لەگەڵ ئەو لایەنە جیهانییانە ببەستێت كە خاوەن پێگەو دەسەڵات و هێزن و كاریگەرییان بەسەر رێكخراوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتییەوە هەیە،‮ ‬تا لە پێناو دەركردنی‮ ‬بڕیارێك لە بەرژەوەندی‮ ‬كێشەكەیان سۆزیان بۆ لای‮ ‬خۆی‮ ‬راكێشێت،‮ ‬جگە لەمەش رێكخراوو چالاكوانە مرۆییەكانی‮ ‬نێو هەرێمیش دەتوانن بە رووی‮ ‬سەرجەم رێكخراوە جیهانییەكان و رێكخراوەكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ لە نێو عێراق و دەرەوەدا بكرێنەوە كار لەسەر راكێشانی‮ ‬سۆزو سەرنجیان بۆ لای‮ ‬كێشەكەیان بكەن تا مرۆڤ دۆست و رێكخراوە جیهانییەكان پاڵپشتی‮ ‬لە بڕیاری‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسینیان بكەن‮. ‬
ئەوەی‮ ‬دەمێنێتەوە لەبەر ئەوەی‮ ‬من لە كوردستان نیم ناتوانم لەو پێشنیارو شیكردنەوەی‮ ‬كە ویژدانم پاڵی‮ ‬پێوە نام بەو پێیەی‮ ‬ئێمە هەر هەموومان لەسەر ئەو گۆی‮ ‬زەوییە‮ ‬یەك خێزانی‮ ‬گەورەین،‮ ‬كێ هەیە خێروخۆشی‮ ‬بۆ خێزانەكەی‮ ‬نەوێت،‮ ‬هەر لەو روانگەیەوە دیدو سەرنجی‮ ‬خۆم لەبارەی‮ ‬كێشەكە خستەڕوو،‮ ‬لەمە زیاتر ناتوانم شیكردنەوە و پێشنیاری‮ ‬دیكە بخەمە بەردەم گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬چونكە گەلی‮ ‬كورد لەهەموو كەس باشتر دەزانێت چ كارێك پێویست و زەروورەتە لەو پێناوەدا بیكات و هەر خۆشی‮ ‬لە هەموو كەس باشتر دەزانێت چ ساتێك گونجاوە بۆ هاوێشتنی‮ ‬ئەو هەنگاوە‮. ‬وەك وتم ئێمە‮ ‬یەك خێزانی‮ ‬مرۆیین و هەر هەمووشمان لەیەك خانوو نیشتەجێین كە ئەستێرەی‮ ‬زەوی‮ ‬پێ دەڵێن،‮ ‬فەرمانڕەوای‮ ‬هەر هەمووشمان پێش هەر دەسەڵاتێكی‮ ‬تر،‮ ‬ویژدانی‮ ‬مرۆڤایەتییە‮. ‬
و‮: ‬خالید گـەردی
‮❊ ‬باڵیۆزی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و رۆشنبیری‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە عێراق

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌