2017-04-17

عومەر ئاوارە
محەمەد سەعدەدین،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬گەشەپێدانی‮ ‬توركمان لە دیمانەیەكی‮ ‬تایبەت بە خەبات باس لە سەر رەفتارەكاتی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە ناوچە كوردستانییە توركماننیشینەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات وڕاشی‮ ‬دەگەیەنێت توركمان لە گەڵ حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بێت باشترە لەوەی‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراقدا بێت بە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق هیچ سوودێك بە توركمان نابەخشێت‮. ‬
‮❊ ‬سەرەتا محەمەد سەعدەدەین هەوڵەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬لە پاراستنی‮ ‬ئەو ناوچانەی‮ ‬كە زۆرینەی‮ ‬توركماننشینن بەرز نرخاندو گوتی‮: ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە تاكە هێزی‮ ‬نیزامییە لە عێراق كە توانیویەتی‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش بێتەوە و ئەركەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬باش و‮ ‬ڕێكوپێك جێبەجێكردووە،‮ ‬بە پێچەوانەی‮ ‬هێزە عێراقییەكان وحەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬كە ئەوان لەو ناوچانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕزگاریان كردوون چەندەها پێشێلكارییان دەرهەق بە هاووڵاتییان ئەنجام داوە،‮ ‬بەڵام پێشمەرگە نەیكردووە و تەنها هاوڵاتییان و ناوچەكانیانیانی‮ ‬پاراستووە،‮ ‬لە ئیستا لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئێمەوە كەسایەتییە ناودارەكانی‮ ‬تەلەعفەر داوایان كردووە كە هێزی‮ ‬پێشمەرگە ناوچەكەیان بپارێزێت،‮ ‬هەرچەندی‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬ئەو شارۆچكەیە لە ئەستۆی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەدا نییە‮.‬
‮❊ ‬لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬تاچەند لەگەڵ ئەوەن كە هەرێمی‮ ‬كوردستان ببێتە دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬بەڕێزیان گوتی‮: ‬ئەو توركمانانەی‮ ‬كە بەراستی‮ ‬سیاسەت دەكەن بەبێ موزایەدەكردن لەگەڵ دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان و سەربەخۆییدان،‮ ‬ئێمەی‮ ‬توركمانیش دەمانەوێت هاوكاری‮ ‬لایەنە سیاسییە كوردییەكان بكەین بۆ ئەو مەبەستە و دەمانەوێت ئێمەش رۆڵمان هەبێت لە دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬بە دەوڵەتبوونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ ئێمەی‮ ‬توركمان باشتر دەبێت لەبەرئەوەی‮ ‬لە دۆخێكی‮ ‬باشتردا دەژین‮. ‬
‮❊ ‬لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەندێ لایەنی‮ ‬توركمانی‮ ‬دژی‮ ‬سەربەخۆبوونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەوستنەوە،‮ ‬محەمەد سەعدەدەین گوتی‮: ‬ئەو لایەنانە كەمجۆرە بیر دەكەنەوە،‮ ‬ئەوە بیروڕای‮ ‬خۆیانە و نابێت بە ناوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬توركمانەوە بڕیاری‮ ‬لەوجۆرە بدەن،‮ ‬چونكە ئەمڕۆ كەس ناتوانێت خۆی‮ ‬بە نوێنەری‮ ‬شەرعی‮ ‬خەڵك پیشان بدات،‮ ‬پێویستە هەر لایەنێك بەرژەوەندی‮ ‬خۆی‮ ‬و جەماوەرەكەی‮ ‬بوێت پێویستە پشتگیری‮ ‬لە سەربەخۆیی‮ ‬بكات،‮ ‬هەر لایەنێكیش دژایەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەرێمەكەی‮ ‬بكات ئەوا ئیرادەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬جێبەجێ دەكات‮. ‬
‮❊ ‬سەبارەت بە قەزاكردنی‮ ‬ئامرلی‮ ‬و ناوهێنانی‮ ‬وەك شارەدێیەكی‮ ‬توركماننشین،‮ ‬محەمەد سەعدەدین گوتی‮: ‬ئەگەر مەسەلەكە توركمان بێت،‮ ‬هەموو شارەدێیە توركمان نشینەكان بكرێت بە قەزا باشە،‮ ‬بەڵام هەست دەكەین بە كردنی‮ ‬شارەدێی‮ ‬ئامرلی‮ ‬بە قەزا،‮ ‬ئامانجێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە پشتەوەیە،‮ ‬توركمانی‮ ‬ئەم ناوچەیە كێشە و گرفتییان هەیە و بۆیان چارەسەر نەكراون،‮ ‬لە لایەن هیچ لایەنێكی‮ ‬شیعە مەزهەبەوە تەنها ئەوەندە نەبێت چاویان خستوووەتە سەر ئامرلی،‮ ‬ئەوكاتەش ئەو شارۆچكەیە لە دەست تیرۆریستانی‮ ‬داعش رزگاركرا،‮ ‬تەنها نەك وەكو شیعە،‮ ‬بەڵكو وەكو دانیشتووانی‮ ‬ناوچەكە بەرگریان لە خۆیان كرد،‮ ‬بڕیاری‮ ‬بە قەزاكردنیشی‮ ‬لە لایەن هاوڵاتییانی‮ ‬ئەو شارەدییە،‮ ‬پەیوەستە بە بڕیاری‮ ‬دانیشتوانەكەی،‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬ئەوان چی‮ ‬بڕیارێكیاندا،‮ ‬ئێمەش پشگیریان لێدەكەین‮. ‬
‮❊ ‬سەبارەت بە ئایندەی‮ ‬توركمانەكان كە ئایا لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراقدابن باشترە‮ ‬یاخود لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬محەمەد سەعدەدین دەڵێت‮: ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە حكوومەتی‮ ‬عێراق لەسەر پێگەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬زۆر سەقەت دامەزراوە،‮ ‬تاكو ئێستا هەموو ئەو پێكهاتانەی‮ ‬كە لە عێراقدا دەژین،‮ ‬بێجگە لە نەتەوەی‮ ‬عەرەب لە زەرەر زیاتر هیچیان دەستنەكەوتووە،‮ ‬لە دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬2003 و رووخاندنی‮ ‬رژێمی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬سەددام حسێن و گۆڕانكاری‮ ‬لە سیستەمی‮ ‬دەسەڵات،‮ ‬تاكو ئێستا ئەو توركمانانەی‮ ‬لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ناوەندن،‮ ‬هیچ سوودێكیان نەكردووە،‮ ‬تەنها ئەو سیاسەتمەدارانە نەبن كە لە جومگوكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقدان و بە ناوی‮ ‬توركمانەوە سودو دەكەن،‮ ‬بۆیە ئێمە بە باشی‮ ‬دەزانین ئەو ئارامی‮ ‬و ئاساییشەی‮ ‬هەرێم كە ئێمەی‮ ‬توركمان لێی‮ ‬سوودمەند بووینە،‮ ‬توركمانی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمیش لێی‮ ‬سوودمەند بن‮. ‬
محەمەد سەعدەدین،‮ ‬سەبارەت بە ژیانی‮ ‬توركمانەكان لە سایەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق گوتی‮: ‬ئەگەر لەڕووی‮ ‬سیاسییەوە تەماشا بكەین لە ساڵی‮ ‬2003 وە تاكو ئێستا لە حكوومەتە‮ ‬یەك لەدوا‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق مافی‮ ‬توركمانیان نەداوە،‮ ‬كاتێكیش وەزارەتێك دەدەنە توركمان،‮ ‬دواتر پاشگەز دەبنەوە،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق ئەو بەڵێنانەی‮ ‬كە بە توركمانی‮ ‬ناوچە توركمان نشینەكانی‮ ‬داوە،‮ ‬هیچی‮ ‬جێبەجێنەكردووە،‮ ‬بۆیە ئێمەی‮ ‬توركمان پێمان باشە لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بین نەك لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراق‮. ‬
‮❊ ‬سەبارەت بەو دەسكەوت و دەرفەتانەی‮ ‬بۆ توركمان لە سایەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هاتوونەتەدی،‮ ‬محەمەد سەعدەدین گوتی‮: ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسییەوە دەرفەتێكی‮ ‬باشی‮ ‬بە توركمان بەخشیوە،‮ ‬بەپێی‮ ‬سیستەمی‮ ‬كۆتا لە پەرلەمان پێنج كورسی‮ ‬بە توركمان دراوە،‮ ‬بەڵام ئەگەر ئەو ناوچە توركمانانەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش گەڕانەوە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوا ئەوكاتە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬توركمان زیاتر دەبێت و كورسی‮ ‬زیاترمان بەردەكەوێت،‮ ‬هەروەهاش بەبێ ئەوەی‮ ‬جیاوازی‮ ‬بكرێت لە نێوان نەتەوەكان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان توركمانەكان لە دامودەزگەكانی‮ ‬بەشی‮ ‬خۆیانیان هەیە،‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیری،‮ ‬بەشی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬توركمانی‮ ‬كراوەتەوە،‮ ‬هەروەهاش لە وەزارەتی‮ ‬پەروەردە و‮ ‬یەكێتی‮ ‬زانایانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬و سەندیكای‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەشمان وەكو توركمان هەیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێمە وەكو توركمان لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان داوامان كردووە،‮ ‬بۆمان جێبەجێكراوە و دان بە بوونی‮ ‬توركمان وەكو نەتەوە دەكات،‮ ‬بەڵام حكوومەتی‮ ‬عێراق دانی‮ ‬بە توركمان وەكو نەتەوە نەناوە و تەنها بۆ بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بە كاریان دەهێنێت‮. ‬
‮❊ ‬محەممەد سەعدەدین سەبارەت بەو توركمانانەی‮ ‬بوونەتە چەكداری‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬رای‮ ‬خۆی‮ ‬ئاشكرا كرد‮: ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بە فەرمانی‮ ‬مەرجەعە شیعەكانی‮ ‬عێراق كارەكانی‮ ‬ئەنجامدەدات و سەر بە لایەنە سیاسییە شیعەكانە،‮ ‬ئەگەر توركمان دەیەوێت وەكو پێكهاتەیەكی‮ ‬سەربەخۆ لەناو عێراقدا مامەڵە بكات،‮ ‬پێویست دەكات كە هێزێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬بە خۆی‮ ‬هەبێت،‮ ‬یاخود لەگەڵ هێزی‮ ‬پێشمەرگەدا بێت،‮ ‬بەڵام ئەگەر ببێتە حەشدی‮ ‬شەعبی،‮ ‬دەبێتە بەشێك لە ماملانێی‮ ‬سوننە و شیعە‮. ‬
‮❊ ‬محەممەد سەعدەدین حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بە هێزێكی‮ ‬نا نیزامی‮ ‬ناو دەبات و دەڵێت‮: ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هێزێكی‮ ‬نیزامی‮ ‬نییە،‮ ‬ئەو میلیشیایەكی‮ ‬نیزامییە و لە لایەن شیعە عێراقییەكانەوە پشتگیری‮ ‬دەكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬نفوزی‮ ‬خۆیان بە هێز بكەن لەو ناوچانەدا،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە عێراق ناتوانێت سوپایەكی‮ ‬مونەزەمی‮ ‬بە هێز بۆ پاراستنی‮ ‬وڵات دروستبكات،‮ ‬ئەو لایەنە شیعیانە ئەو میلیشیانەیان بۆ پاراستنی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬خۆیان دروستكردووە و هەوڵیش دەدەن پێكهاتەكانی‮ ‬دیكەش بۆ ناو ریزەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬پەڵكێشبكەن‮. ‬هەروەها گوتیشی‮: ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پارتە توركمانە نەتەوەییەكان لە هەندێ ناوچە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬جەماوەر و پێگەی‮ ‬سیاسیەوە لاوازبوون،‮ ‬شیعیەكان توانیان لەو ناوچانە پێگەی‮ ‬خۆیان بەهێز بكەن،‮ ‬هەندێ ناوچەی‮ ‬توركمان نشین بوون بە بەشێك لە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و لە‮ ‬ڕووی‮ ‬نەتەوەییەوە زەرەرمەندبوونە،‮ ‬چونكە ناتوانن پێگەی‮ ‬خۆیان لەو ناوچانە بە هێز بكەن‮. ‬
‮❊ ‬سەبارەت بە رێگرییەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بۆ گەڕانەوەی‮ ‬ناوچە توركمانییەكان بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬گەشەپێدانی‮ ‬توركمان دەڵێت‮: ‬بەڵێ،‮ ‬ئەو ناوچانە لەنێوان حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق ناكۆكییان لەسەرە،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق هێزە شیعەكانی‮ ‬عێراقن و حەشدی‮ ‬شەعبیش سەر بەوانە،‮ ‬ئەو ناوچانەش لە لایەن هێزی‮ ‬پێشمەرگەوە پارێزراوە،‮ ‬ئەگەر دەسەڵاتی‮ ‬عێراق لەو ناوچەیە بەهێز بێت چۆن دەهێڵێت ئەو ناوچەیە بدرێت بە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌