2017-04-16

سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكى حزبى داد و گه‌شه‌پێدان ده‌كات و هاوكات له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكانى جیهانه‌وه‌ پێرۆزبایی بردنه‌وه‌ى ده‌نگێ به‌ڵێ بۆ گۆڕینی ده‌ستوورى لێده‌كرێت (وه‌ك ئاژانسى ئه‌نادۆلۆى توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌.)

به‌پێی ئه‌نجامى كۆتایی نافه‌رمى، ڕێژه‌ى پشتیوانیكردن له‌ هه‌مواركردنى ده‌ستوور به‌ (به‌ڵێ) گه‌شته‌ 51% له‌ به‌رامبه‌ر ڕێژه‌ى 49% بۆ (نه‌خێر).

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌كاتژمێر پێنج كۆتایی به‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدان هات.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و ڕیفراندۆمه‌دا 55 ملیۆن و 319 هه‌زار و 222 كه‌س مافى به‌شداریكردنیان هه‌بووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 167 هه‌زار و 140 سه‌ندووق له‌ هه‌موو ویلایه‌ته‌كانى توركیا دانران، 4611 سه‌ندووقیش له‌ گرتووخانه‌كان.
به‌مه‌به‌ستى بڕیاردان له‌ هه‌مواركردنى ده‌ستوور، ده‌بێت ڕێژه‌ى زیاتر له‌ 50% ده‌نگ به‌ (به‌ڵێ) بده‌ن، كه‌ ده‌كاته‌ (50% + 1).

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌