2017-04-16

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری سلێمانی و کەلار مووچەی دایە ١١٠٦ ئازیز.
١٨٥ خێزانی کەمدەرامەت لە شارەدێیەکی نەینەوا هاوکاری کران
ئەمڕۆ، ڕێکەوتی (١٦/٤/٢٠١٧) دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی مانگی سووری ئیمارات درێژەی دا بە هاوکارییەکانی بۆ خەڵکی ناوچە تازەئازادکراوەکان و پارسێلی خۆراکی وشکی بۆ ١٨٥ خێزانی کەمدەرامەتی گوندی قەسرعلوشی شارەدێی عیازیەی سەر بە نەینەوا دابەش کرد.
لە کەلار مووچە پێشکەش بە ٣٦٥ ئازیز دەکرێت
ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەریی دەوڵەمەندان و خاوەنکاران و کۆمپانیاکانی کوردستان هاوکاریی ماددیی بۆ ٣٥٠١ منداڵی بێباوک (ئازیز) دابین کرد، کە ٣٦٥ منداڵیان دەکەونە سنووری شاری کەلار.
لە سلێمانی هاوکاری پێشکەش بە ٧٤١ ئازیز کرا
ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی دیکەی پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی بە سپۆنسەریی دەوڵەمەندان و خاوەنکاران و کۆمپانیاکانی کوردستان ڕاگەیاند، کە لەم هەڵمەتەدا ٣٥٠١ منداڵی بێباوک (ئازیز) سوودمەند دەبن، کە ٧٤١ منداڵیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین.

پرۆژەی چاودێریی ئازیزان لە ساڵی ٢٠١١دا لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دامەزراوە و هەتا ئێستا ١٧ هەزار منداڵی بێباوک مووچەیان بە سپۆنسەریی مانگی سووری ئیماراتی و وڵاتانی کوێت و سعوودیە و دەوڵەمەندان و خاوەنکاران و کۆمپانیاکانی کوردستان بۆ دابین کراوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌