2017-04-16

خه‌بات: كارزان كانه‌بی

بەمەبەستی‮ ‬زیاترگرنگیدان بە‮ ‬یارییەكانی‮ ‬تۆپی‮ ‬دەستی‮ ‬لە شاری‮ ‬هەولێر تامەزرۆی‮ ‬یاریزانانی‮ ‬ئەم‮ ‬یارییە بۆ پاڵەوانیەتی‮ ‬كە ماوەیەكی‮ ‬زۆرە هیچ خولێكیان بۆ ئەنجام نەدراوە بە ئامانجی‮ ‬بەرەووپێشچوونی‮ ‬یارییەكە لە ئاستی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ ‬یەكێتی‮ ‬تۆپی‮ ‬دەستی‮ ‬كوردستان لقی‮ ‬هەولێر وەكو بەرنامەی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬خۆی‮ ‬و بە مەبەستی‮ ‬زیاتر بەرەو پێشبردن و خزمەتی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬یارییەكە، بڕیارە شەممەی‮ ‬داهاتووی‮ ‬رێكەوتی‮ ‬22-4ی‮ ‬ئەم مانگە پاڵەوانێتیەك بۆ هەریەك لە‮ ‬یانەكانی‮ ‬سۆران و ئارارات و هێرش و كۆیە و مەخمور ئەنجام بدات لە ئاستی‮ ‬كوڕان‮ ‬،‮ ‬لەم بارەشەوە سامان ئیبراهیم سەرۆكی‮ ‬لقی‮ ‬هەولێری‮ ‬یەكێتییەكە بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮ " ‬مەبەستمان لە ئەنجامدانی‮ ‬ئەم چالاكییە زیاتر خزمەتكردنی‮ ‬یاری‮ ‬تۆپی‮ ‬دەستە لە شاری‮ ‬هەولێرو ئەنجامدانی‮ ‬پاڵەوانیتیەكە بۆ‮ ‬یانەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر دەبێت و هەوڵدەدەین زۆرترین‮ ‬یانە بەشداری‮ ‬خولەكە بكەن‮ ‬،‮ ‬چونكە ماوەیەكە هیچ خول و پاڵەوانیەتییەكیان بۆ نەكراوەتەوە لە ئێستاشدا پێنج‮ ‬یانە ئامادەیی‮ ‬خۆیان پێشانداوە بۆ ئەوەی‮ ‬لە ئاستی‮ ‬كوڕان بەشداری‮ ‬ئەم پاڵەوانیەتیە بكەن،‮ ‬هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە‮ ‬یارییەكانیش بۆ ماوەی‮ ‬پێنج رۆژ لە هۆڵی‮ ‬داخراوی‮ ‬شەهید فەرەنسۆ هەریری‮ ‬بەرێوە دەچێت،‮ ‬بۆیانەیەكیش دەبێتە بەشدارییەكی‮ ‬باش بۆ ئەوەی‮ ‬لە داهاتوو بەشداری‮ ‬خولەكانی‮ ‬تر بكەن،‮ ‬ئێمە وەكو لقی‮ ‬هەولێریش بەرنامەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆمان هەیە بۆ بەرەو پێشبردنی‮ ‬ئاستی‮ ‬یاری‮ ‬تۆپی‮ ‬دەست لەپارێزگای‮ ‬هەولێر بە پێی‮ ‬تواناش چالاكییەكانمان بەردەوام دەبێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌