2017-04-16

خه‌بات: رەنجبەر بەرزنجی‮- ‬سۆران‮

بە پێی‮ ‬گرێبەستێك لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬شوێنەوار‮ ‬، تیمێكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬بۆستنی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬لە دەڤەری‮ ‬سیدەكانی‮ ‬سەر بە قەزای‮ ‬سۆران بە دوای‮ ‬پاشماوەی‮ ‬شاری‮ ‬موساسیر كە بە‮ ‬یەكێك لە شارە هەرە گرنگەكانی‮ ‬مێژوو و پایتەخنی‮ ‬ئایینی‮ ‬ئۆراتییەكان دادەنرێت دەگەرێن‮، بەرێوەبەری‮ ‬شوێنەواری‮ ‬سۆرانیش ئاماژە بەوە دەكات كە ئەگەرچی‮ ‬تا ئێستا هیچ سەرەداوێك دەستنەكەوتووە كە بزانرێت موساسیر دەكەوێتە چ شوێنێك بەڵام كاركردن لەم پرۆژە و گەران و بەدواداچوونەكان بەردەوامە‮.‬

گرێبەست لەگەڵ تیمی‮ ‬زانكۆی‮ ‬بۆستنی‮ ‬ئەمریكی‮‬

بە پێی‮ ‬گرێبەستێكی‮ ‬پێنج ساڵە لە نێوان بەرێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬شوێنەوار و تیمێكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬بۆستنی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬كار بۆ دۆزینەوەی‮ ‬پاشماوەی‮ ‬شاری‮ ‬موساسیر لە دەڤەری‮ ‬سیدەكانی‮ ‬سەر بە قەزای‮ ‬سۆران دەكرێت لەمبارەیەوە‮ (‬عبدالوهاب سلێمان‮) ‬بەرێوەبەری‮ ‬شوێنەواری‮ ‬سۆران رایگەیاند: ‬ئێمە لەگەڵ زانكۆی‮ ‬بۆستنی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬گرێبەستێكی‮ ‬پێنج ساڵەمان واژوو كردووە كە بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬لە دەڤەری‮ ‬سۆران كار بكەن و گرێبەستەكەش دوو پرۆژە لە خۆ دەگرێت كە‮ ‬یەكێكیان كاری‮ ‬هەڵكۆلینە لە گردە دەشتی‮ ‬ناوچەی‮ ‬دیانا و دێلزیان و ئەویتریشیان كاری‮ ‬روپێوی‮ ‬شوێنەوارییە و لە نێوان ئەم روپێوی‮ ‬شوێنەوارییەش‮ ‬یەكێك لە ئامانجەكانیان دۆزینەوەی‮ ‬ئەو شارە ونبووەی‮ ‬موساسیرە كە تا ئێستاش‮ ‬یەكلایی‮ ‬نەبۆتەوە كە موساسیر دەكەوێتە چ شوێنێك و هەر كەسێك راوبۆچوونی‮ ‬جیاوازی‮ ‬لەسەر موساسیر هەیە‮.             ‬موساسیر پایتەختی‮ ‬ئایینی‮ ‬ئۆراتییەكان‮..‬

لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا بەرێوەبەری‮ ‬شوێنەواری‮ ‬سۆران ئاماژە بەوە دەكات: كە‮ (‬توشفا‮) ‬بە پێی‮ ‬بەڵگەنامە مێژووییەكان پایتەختی‮ ‬ئۆراتییەكان بووە‮ ‬، بەڵام‮ (‬موساسیر‮) ‬كە پەرستەگەیەكی‮ ‬ئایینی‮ ‬گرنگی‮ ‬لە خۆ گرتبوو بە پایتەختی‮ ‬ئایینی‮ ‬ئۆراتییەكان هەژمار دەكرا‮ ‬، بەرێوەبەری‮ ‬شوێنەواری‮ ‬سۆران رایگەیاند‮ ‬، لە ساڵی‮ 3102‬ لە كاتی‮ ‬كاركردن لە پرۆژەی‮ ‬رێگای‮ ‬دۆڵی‮ ‬زەرزێ هەندێ پاشماوەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬بەدەركەوتن لەوانە گۆڕێك،‮ ‬كە دواتر توانیمان بە هاوكاری‮ ‬تیمی‮ ‬زانكۆی‮ ‬بۆستن كاری‮ ‬هەڵكۆڵین بۆ گۆرەكە بكەین و پاشان سامپلەكان رەوانەی‮ ‬زانكۆی‮ ‬ئۆكسفۆرد بكرێ و دەركەوت گۆرەكە مێژووەكەی‮ ‬بۆ‮ 215‬ ساڵ بەر لەزایین دەگەڕێتەوە بۆیە ئێمەش هێشتا بەردەوامین لە گەران بە دوای‮ ‬ئەو شارە و لە راستیشدا تا ئێستا سەرەداوێكی‮ ‬وامان دەستنەكەوتووە كە بڵێین لە سەداسەد موساسیر دەكەوێتە چ شوێنێك و تا ئێستاش بابەتی‮ ‬موساسیر‮ ‬یەكلایی‮ ‬نەبۆتەوە‮ ‬، چونكە موساسیر لە‮ 417ی‮ ‬بەر لە زایین لە لایەن سەلجوونی‮ ‬دووەمی‮ ‬ئاشوورییەوە خاپوور كرا و لەناو بردرا ئیدی‮ ‬لەو كاتەوە ئەو شارە ونبووە و نەدۆزراوەتەوە‮ ‬ئەوەی‮ ‬شایانی‮ ‬گوتنیش بێت هەر لە درێژەی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬دۆڵی‮ ‬زەرزێ پاشماوەی‮ ‬چەندین خانوبەرە دۆزراونەتەوە كە ئاسەواری‮ ‬سووتانیان پێوە دیار بووە‮.

‬بە پێی‮ ‬ئەو زانیارییانەی‮ ‬كە دەست خەبات كەوتوون بەشێك لە شوێنەوارناسان و شارەزایانی‮ ‬ئەو بوارە دوای‮ ‬سەردانی‮ ‬كردنی‮ ‬ناوچەكە و بینینی‮ ‬هەندێ پاشماوەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬لەو بروایە دان كە لەوانەیە گوندی‮ ‬مجێسەری‮ ‬سەر بە شارۆچكەی‮ ‬سیدەكان هەمان شاری‮ ‬ونبووی‮ ‬موساسیر پایتەختی‮ ‬ئایینی‮ ‬ئۆراتییەكان بێت ئەمەش لەكاتی‮ ‬سەلماندنی‮ ‬دا بە دەستكەوتێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان هەژمار دەكرێت‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌