2017-04-16

خەبات‮: سەفەریوسف میرخان ژاژوكی

بۆ زیندوو راگرتنی‮ ‬یادی‮ ‬58 ساڵەی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬هەڤاڵانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬پێشوو بۆ خاكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەباشمان زانی‮ ‬وەكو رۆژنامەی‮ ‬خەبات چاوپێكەوتن ئەنجام بدەین لەگەڵ‮ ‬یەكێك لە هەڤاڵانی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر كەلە ساڵی‮ ‬1946 لەرووسیا ئاوارە ببوو،‮ ‬ئەوەش‮ (‬كازم مستەفا‮) ‬ناسراوە بە مام(كازم شانەدەری‮) ‬تەمەنی‮ ‬87 ساڵە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬نەوەكانی‮ ‬داهاتوو ئاشنای‮ ‬خەبات و بەرخودانی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و هەڤاڵەكانی‮ ‬بن‮.‬

مام‮ (‬كازم شانەدەری‮) ‬لە ساڵی‮ ‬1930 لە بنەماڵەیەكی‮ ‬كوردپەروەر و شۆڕشگێڕ‮ ‬لە گوندی‮ ‬شانەدەری‮ ‬سەر بە دەڤەری‮ ‬بارزان لە دایكبووە،‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬2 ساڵی‮ ‬لە گەڵ بنەماڵە تێكۆشەرەكەی‮ ‬ئاوارەی‮ ‬توركیا بووە،‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬16ساڵیدا بەشداری‮ ‬لە بەرگری‮ ‬لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد كردووە ورۆڵێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەبووە و بەشداری‮ ‬چەندین داستانی‮ ‬كردووە،‮ ‬بەشداری‮ ‬لە رێڕەوە مێژووییەكەی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و هەڤاڵەكانی‮ ‬بووە بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬پێشوو،‮ ‬بەشداری‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و گوڵان كردووە،‮ ‬لە‮ ‬كۆنگرە‮ ‬13ی‮ ‬پارتی‮ ‬لەبەر خەبات و ماندووبوونی‮ ‬لە لایەن جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬میدالیای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬پێبەخشراوە‮. ‬هەمیشە لە سەنگەری‮ ‬خەبات بووە بۆ بەدەست هێنانی‮ ‬مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬تەرخان كردووە و ماندووبوونێكی‮ ‬زۆری‮ ‬دیوە،‮ ‬كەسێكی‮ ‬شارەزا‮ ‬یە لە بواری‮ ‬مێژووی‮ ‬و خەباتی‮ ‬پێشمەرگە‮.

‬لە پیرمام بەخزمەتی‮ ‬گەیشتین‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربڕی‮ ‬بۆ‮ ‬یاد و بیرەوەرییەكانی‮ ‬لەگەڵ رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر و هەڤاڵانی‮ ‬و گوتی‮: ‬هەمیشە خۆم بە پێشمەرگەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر دەزانم‮، ‬ئەوەی‮ ‬سەرنجی‮ ‬منی‮ ‬راكێشا ئەو نەخشە بوو كە مام كازم شانەدەری‮ ‬ئەو شوێن و دەڤەرانەی‮ ‬كە‮ ‬12ساڵ تێیدا ژیاوە لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت هەمووی‮ ‬لەسەر نەخشە بۆ ئێمە دیاركرد‮.‬

مام‮ (‬كازم شانەدەری‮)‬دەربارەی‮ ‬چەك هەڵگرتنی‮ ‬بۆیەكەم جار گوتی‮: ‬دوای‮ ‬چوونمان لەگەڵ لەشكری‮ ‬بارزانییەكان بەسەرۆكایەتی‮ ‬شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬و بارزانیی‮ ‬نەمر بۆ رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان لەرێگای‮ ‬تەرگەوەڕ‮ ‬و مەرگەوەر رۆژی‮ ‬22/1/1946 كۆماری‮ ‬كوردستان لە‮ ‬مەهاباد لە ژێر سەركردایەتی‮ ‬پێشەوای‮ ‬كوردستان قازی‮ ‬محەمەد راگەیەندرا،‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد بووە بە پێشەوای‮ ‬كۆمارەكە و سەركردایەتی‮ ‬عەسكەری‮ ‬بە بارزانیی‮ ‬نەمر سپێردرا‮ ‬بە پلەی‮ ‬ژەنەراڵ،‮ ‬دواتر كابینەی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد دامەزرا هاوكاری‮ ‬تەواوی‮ ‬خەڵكیان دەكرد لە گشت روویەكەوە‮ .‬ئەوانەی‮ ‬تەمەنیان‮ 51‬ ساڵ بەرەو سەرووە بوون‮ ‬بە گەنج و لاو و پیر هەموو ئەوانەی‮ ‬توانای‮ ‬چەك هەڵگرتنیان هەبوو چەكیان هەڵگرت،‮ ‬لە كاتی‮ ‬چەك وەرگرتن دەبووایە سوێندمان بخواردبووا كە نابێ قەد خیانەت لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد بكەین و دەبێ بەرگری‮ ‬بكەین و بۆ ماوەی‮ ‬3 تا 4 مانگ مەشقی‮ ‬عەسكەریمان بینی‮ ‬و بەشداریمان لە شەڕەكانی‮ ‬بە ناو بانگی‮ ‬سەقز زمەل قەرەنی‮ ‬و ناڵوس و تەرگەوەڕ‮ ‬و نەغەدە و شنۆی‮ ‬و هتد‮.. ‬كرد‮.

‮ ‬ئەمەش تەنها لە پێناو گەلی‮ ‬كوردو سەر بەخۆیی‮ ‬كوردستان بوو‮ ‬،‮ ‬هەمووی‮ ‬بۆ بارزانیی‮ ‬نەمر دەگەرێتەوە كە بەبێ جیاواز خەباتی‮ ‬بۆ كوردایەتی‮ ‬دەكرد و هەمیشە ئامانجی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بووە لەوێشدا شەڕی‮ ‬مان و نەمانمان هەڵبژارد‮.‬

‮❊ ‬دوای‮ ‬تێكچوونی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد ئێوە چیتان كرد‮.‬

دوایی‮ ‬تێكچوونی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد خۆمان نەدا بەدەستەوە،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر چووە لای‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد وە پێی راگەیاند‮: ‬كە خۆت مەدە دەست دوژمنەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬ئەوان خیانەتت لێدەكەن،‮ ‬چونكە هەر دەتكوژن،‮ ‬وەرە لەگەڵ ئێمەدا بچین ئەگەر نانێك هەبێت پێكەوە دەخۆین،‮ ‬ئەم ئاڵای‮ ‬كوردستان كە ئەمرۆ لەكوردستانی‮ ‬ئازاد دەیبینن پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد بەئەمانەتەوە دایە دەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كە بەئەمانەتەوە پاراستی‮. ‬رۆژی‮ ‬16-4-1947 لە گادەر ئیدی‮ ‬پاش كۆبوونەوەی‮ ‬چارەنووسساز خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬و بارزانیی‮ ‬نەمر لەگەڵ فەرماندە و ریش سپیەكان سازیان دا‮.‬

‮❊ ‬ئەو بڕیارانە چ بوون؟

لە گادەر لەشكری‮ ‬بارزانییەكان‮ ‬ئێمە لێك بووینەوە،‮ ‬ماڵ و خێزان و پەككەوتوو لە گەڵ خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬گەڕانەوە بۆ كوردستان و بارزانیی‮ ‬نەمر پێش چوونی‮ ‬هەموو ئێمەی‮ ‬كۆكردنەوە و بە ئێمەی‮ ‬فەرموو‮: ‬كە چارەنووسی‮ ‬ئێمە نادیارە،‮ ‬زروفمان سەرسەختە و لە پێش و پشتمان دوژمنە،شەڕی‮ ‬مان و نەمانمان لە پێش دایە و دەبێ تەحمولی‮ ‬برسیەتی‮ ‬و سەرما و گەرما و ناخۆشترین وەزع بكەن ئەوشتانەی‮ ‬هەمووی‮ ‬بۆمان باس كرد و هەروەها فەرمووی‮: ‬ئەوانەی‮ ‬لە خۆیان دەبینن با لە گەڵمان دا بن من‮ ‬یەكێك لە ئەو كەسانە بووم‮ ‬لە گشت ئەو هەڤاڵانەی‮ ‬كە بەیەك دەنگ و بەدڵ و رێگای‮ ‬مان و نەمانمان لە گەڵ بارزانیی‮ ‬نەمر مان هەڵبژارد و هەتا لە رێگا دا هەموو ئەو بەسەرهاتانە كە بارزانیی‮ ‬نەمر لە كاتی‮ ‬چوونمان بۆمانی‮ ‬باس كردبوو بەسەرمان هات‮ ‬لە رێگادا بارزانیی‮ ‬نەمر دەیفەرموو‮: ‬نابێ چەك و فیشەك لە خۆتان بكەنەوە جا لە برسان بمرین بەڵام بێ چەك نەبین‮ ‬و بەچەك دەتوانین دوژمن شكست بدەین و هەتا لە رێگا ئێمە تووشی‮ ‬سەرما و برسییەتی‮ ‬و كەمینی‮ ‬دوژمنان لە پشت و پێشمان بوون بەڵام ئەوانە زۆر لە لای‮ ‬ئێمە گرنگ نەبوو چونكە رابەرمان بارزانیی‮ ‬نەمر وەكو ئێمە تەحموولی‮ ‬ئەو شتانەی‮ ‬دەكرد و لە رێگا ئەگەر نانێكمان هەبووایە بارزانیی‮ ‬نەمر پێكەوە لە گەڵمانی‮ ‬دەیخوارد،‮ ‬جا بۆیە ئێمە ورەی‮ ‬خۆمان لە دەست نەدەدا‮. ‬لە‮ ‬18/6/1947 لە رووباری‮ ‬ئاراس پەڕینەوە چووینە ناو خاكی‮ ‬سۆڤیەت بۆ ئەوەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردستان لە گەڵ رابەری‮ ‬كوردستان و ئازادیخواز بارزانیی‮ ‬نەمر بگەینینە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬كوردستان بكەین‮ .‬

❊ ‬ژیان لەوێدا چۆن بوو؟

دوای‮ ‬چوونمان بۆخاكی‮ ‬سۆڤیەت لەوێشدا دیسان ئێمە دابەشی‮ ‬سەر گوندەكان كراین،‮ ‬لەو گوندانە شارەزای‮ ‬تەواومان نەبوو و زمانمان نەدەزانی‮ ‬و بۆخۆمان ئیشمان دەكرد،‮ ‬هەرچەندە نزیكەی‮ ‬3 ساڵ بارزانیی‮ ‬نەمر لە ئێمە دور خرابووەوە،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬خۆپیشاندانمان كرد،‮ ‬ئینجا بارزانی‮ ‬نەمریان گەڕاندەوە لای‮ ‬ئێمە‮ ‬،‮ ‬بەهەوڵ و كۆششی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر وەزعی‮ ‬ئێمە بەرەو چاكتر رۆیشت،‮ ‬بەراستی‮ ‬گەڵێك برسیەتی‮ ‬و بێ جلوبەرگی‮ ‬و‮ ‬غەریبایەتی‮ ‬و دەربەدەریمان چێشتووە،‮ ‬پاشان خراینە بەرخوێندن و من بڕوانامەی‮ ‬كشتوكاڵم وەرگرت‮.‬

لەبیرەوەرییەكانی‮ ‬دا هەڤاڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر مام كازم شانەدەری‮ ‬لە‮ ‬یادی‮ ‬58 ساڵەی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬سەربەرزانەیان بۆكوردستان كە بەكەشتی‮ (‬گرۆسیا)سۆڤیەتی‮ ‬گەڕانەوە،‮ ‬نەخشەیەكی‮ ‬لەلابوو كە هەموو ئەوشێنانەی‮ ‬لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتدا ژیانیان بەربردبوو دیاری‮ ‬كردبوون و هەروەها لە بارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬گەڕانەوەیان گوتی‮:‬‮ ‬دوای‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لەساڵی‮ ‬1958 بۆكوردستان،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر شەهیدی‮ ‬فەرماندە ئەسعەد خۆشەوی‮ ‬سێلكی‮ ‬و میرحاج ئەحمەد ئاكرەیی‮ ‬رادسپارد كە ئێمە بەماڵ وخێزان لە سۆڤیەت بگەڕێننەوە بۆكوردستان،‮ ‬ئەوە بوو لەبەندەری‮ ‬ئۆدیسا لە سەر دەریای‮ ‬ڕەش لە‮ ‬1-4-1959 لە ناو كەشتی‮ ‬بووین هەموومان كە لە ساڵی‮ ‬1947 لە پێناو كوردایەتی‮ ‬ئاوارەیی‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران ببووین‮ ‬بەو هەڤاڵانی‮ ‬كە هاوسەرییان لە گەڵ ئافرەتانی‮ ‬رووسی‮ ‬هێنابوو بە منداڵەوە خراینە ناو كەشتیێكەوە،‮ ‬لە‮ ‬یادمە پێش چوونمان بەرپرسانی‮ ‬وەڵاتی‮ ‬روسیا لەگەڵ ئێمە كۆبوونەوە وچەندین وتاریان پێشكەش‮ ‬كرد كە هیوایان خواست بە سەلامەتی‮ ‬بگەڕێنەوە وەڵاتی‮ ‬خۆمان و بەسەربەرزیەوە ژیان ببینە سەر و دواتر هەڤاڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر میرحاج ئەحمەد ئاكرەیی‮ ‬و شەهید سیامند عوزێر مێرگەسۆری‮ ‬ئەوانیش بەناوی‮ ‬هەموومان وتاریان خوێندەوە تێیدا سوپاسی‮ ‬حكومەتی‮ ‬روسیایان كردە‮ ‬كە ماوەی‮ ‬12 ساڵ لە رووسیا ئێمەیان حەواندەوە بەخواستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر رێگەیان دا بچینە بەرخوێندن‮ ‬،‮ ‬چونكە هەمیشە بارزانیی‮ ‬نەمر دەیفەرموو رووسیا هاوكاری‮ ‬ئێمە بووە و‮ ‬یەكەم‮ ‬وەڵاتە كە ئێمە بە پەناهەندە قەبوڵ كرد‮. ‬ئێمە هەموومان لەناو كەشتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬گرۆسیا دابووین كە ئەو كەشتیە لە‮ ‬5 قات پێكهاتبوو‮ ‬ولە پێشەوە كە گرانی‮ ‬ئەو كەشتیە‮ ‬14 تن بوو زۆ گەورە بوو،لە‮ ‬3 قات ئێمە تێدابووین،‮ ‬كە هەموو خزمەتگوزرای‮ ‬تایبەتی‮ ‬تێدابووە،‮ ‬وهەرخانەوادەیەك جێگای‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو،‮ ‬جا بەمشێوە‮ ‬یە كەشتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ (‬گرۆسیا‮) ‬لە رۆژەكانی‮ (‬1و‮ ‬2 و3 -4-1959‮)‬ بەرێكەویتن و لەناو دەریای‮ ‬ڕەش بووین و‮ ‬4-4-1959 داخلی‮ ‬تەنگاتی‮ ‬بۆسڤور بووین دواتر بۆ ئیستانبول،‮ ‬پاشان چووین بۆ ناو دەریای‮ ‬مەڕمەر و بۆ ئێوارەی‮ ‬لە تەنگاتی‮ ‬دەردلین چووینە ناو دەریای‮ ‬ئەژە ناو ئاوی‮ ‬یۆنان دواتر‮ ‬5-4-1959بۆ دەریای‮ ‬سپی‮ ‬ناوەراست و دواتر‮ ‬6 -4-1959بۆ نیوەڕۆ‮ ‬گەیشتەبەندەری‮ ‬پۆرسەعیدا‮ ‬ناو زەوی‮ ‬میسری‮ ‬عەرەبی‮ ‬و دواتر رۆژی‮ ‬7-4-1959 بۆ قەناتی‮ ‬سویس،‮ ‬لەیادمە لە كۆتایی‮ ‬قەنات تەختەیك لەوێ هەبوو لەسەری‮ ‬نووسرابوو كە درێژایی‮ ‬قەناتی‮ ‬سوید بۆ دەریای‮ ‬سور‮ ‬175 كیلۆمەتر درێژە و پانی‮ ‬120 مەترە و قوڵایی‮ ‬12 مەترە‮. ‬دواتر چووینە ناو دەریای‮ ‬سوور لە نێوان ئافریقا و ئاسیا،‮ ‬لە‮ ‬10-4-1959لە تەنگاندا باب ئەل مەندەب داخلی‮ ‬خەلیجی‮ ‬عەدەن بووین و دواتر كەشتی‮ ‬بەڕەو رۆژهەڵات بۆ دەریای‮ ‬عەرەبی‮ ‬و دواتر بۆ ئیماراتی‮ ‬یەكگرتوو رۆێشت و شەوەی‮ ‬13 لەسەر14-1959 كەشتیی‮ ‬چووە نێو خەلیجی‮ ‬فارس و‮ ‬16-4-1959 گەیشتینە نێو ئاوی‮ ‬شەت ئەل عەرەب و بەكەشتیی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬گرۆسیا چوویە ناوی‮ ‬ئاوی‮ ‬عەرەبەكان و لەگەڵ بەیانی‮ ‬لە شاری‮ ‬فاو لە كۆتایی‮ ‬خالی‮ ‬عێراق نزیك كوێت و رووباری‮ ‬شاری‮ ‬فاو‮ ‬پرببوو لەخەڵك‮ ‬بە گەورە و بچووك راوەستابوون هاتبوون بۆ پێشوازی‮ ‬ئێمە بە چەپلە لێدان و هەتا فڕۆكەی‮ ‬عێراق لە كەشتیی‮ ‬گرۆسیا دەسوڕاند‮ ‬،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بەخۆی‮ ‬هاتبووە پێشوازی‮ ‬ئێمە و كاتژمێر‮ ‬12ی‮ ‬نێورانە گەیشتینە بەندەری‮ ‬بەسرە لە ناو شەت وعەرەب و لەوێدا‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬چاوەڕێی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬ئێمە دەكرد،‮ ‬بارزاینی‮ ‬نەمر و بەرپرسانی‮ ‬عەشكەری‮ ‬عێراق بەدەست پێشوازی‮ ‬ئێمەیان كرد و هەروەها گەلانی‮ ‬عێرق بە‮ ‬كورد وتوركمان و عەرەب و كەمە نەتەوەكانی‮ ‬دیكەوە پێشوازی‮ ‬لە ئێمە كرد‮. ‬بەحەقیقەت رۆژێكی‮ ‬زۆر مێژوویی‮ ‬بووە لە‮ ‬16-4-1947 لە گادەر ئێمە لەگەڵ بارزانیی‮ ‬نەمر و رابەر لە خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان و ماڵ و خێزان دابڕاین،‮ ‬ئینجا پاش‮ ‬12 ساڵ‮ ‬لەهەمان رۆژدا واتا لە‮ ‬16-4-1959 لەنیشتمان بەیەكدی‮ ‬شاد بووین،‮ ‬هەروەها شێخ سادق شێخ بابۆ هاتوە ناو كەشتی‮ ‬وبەخێرهاتنی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كرد و هەتا وتارێكی‮ ‬خوێندەوە بەبۆنەی‮ ‬گەڕانەوەمان بۆ كوردستان‮.

‬لە‮ ‬یادمە بارزانیی‮ ‬نەمر دیاری‮ ‬پێشكەش بە كەشتیوان و هاوڕێكانی‮ ‬كرد‮. ‬دوای‮ ‬ئێمە هەموومان چووینە ناو قەتار لەبەر پێشوازی‮ ‬خەڵك حەرەكەتمان كرد بۆ ناسریە‮ ‬دواتر بۆدیوانیە و بابل و بۆبەیانی‮ ‬ئێوارنەی‮ ‬17-4-1959 گەیشتینە بەغدا،‮ ‬لەوێش بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬هاتە پێشوازی‮ ‬لە ئێمە و لەیەكەم قیتار هەتا ئاخری‮ ‬بە هەموومان سڵاو بەخێرهاتن و گەیشتنمانی‮ ‬كرد‮ ‬،‮ ‬دواتر لە شاخی‮ ‬حەمرین ئێمە داخلی‮ ‬زەوی‮ ‬كوردستان بووین لە خۆرماتوو كە سنووری‮ ‬كوردستانە،‮ ‬لە‮ -‬4-1959 گەیشتنیە ناو شاری‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستان كەركوك و هەموو خەڵك‮ ‬پێشوازی‮ ‬مەزنیان لە ئێمە كرد‮. ‬دواتر گەیشتینە هەولێر،‮ ‬لە مەحەتەی‮ ‬قیتاری‮ ‬هەولێر خەڵكێكی‮ ‬یەكجار زۆر لە پێشوازی‮ ‬ئێمەدابوون،‮ ‬ئینجا ئێمە لەسەر هوتێلەكانی‮ ‬هەولێر و مەسیف سەڵاحەدین و شەقڵاوە دابەش كراین‮.

‬دواتر خوالێخۆشبووشێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬هاتە لای‮ ‬ئێمە لە هەولێر لە پارك بووین جەنابیان هات و بەخێرهاتنی‮ ‬هەموومانی‮ ‬كرد وهەتا هەندێكی‮ ‬دەناسی‮ ‬و خۆشحاڵی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربڕی‮ ‬بۆگەڕانەوەی‮ ‬ئێمە و گوتی‮: ‬من لەگەڵ ئێوە‮ ‬نان دەخۆم و خۆشحاڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ ئێمە درەبڕی،‮ ‬ئێمەش دڵمان زۆر خۆش بوو كە جارێكی‮ ‬تر چاومان بە جەنابیان كەوت،‮ ‬دوای‮ ‬چەند رۆژێك لە هەولێر لە‮ ‬24-4-1959 سواری‮ ‬ئۆتۆمبێل بووین هەتا خەلیفان لەوێ لێك جیاواز بووین و چووینە ناو ماڵ و كەسوكاری‮ ‬خۆمان‮، ‬و ئێمەچووینە شاندەری‮ ‬سەربەدەڤەری‮ ‬بارزان كە دەیانزانی‮ ‬ئێمە دەگەڕێنەوە خەڵك‮ ‬هاتبوونە ماڵی‮ ‬مامی‮ ‬خۆم‮ ‬شوان ئاغا شاندەری‮، ‬پاشان وەزیفەمان بۆ دەرچوو،‮ ‬من بڕوانامەی‮ ‬كشتوكاڵم لە سۆڤیەتی‮ ‬جاران وەرگرتبوو لە‮ ‬22-6- 1959 چوومە سلێمانی‮ ‬لەبەكرەجۆ‮  ‬لە دائیرەی‮ (‬زراعی‮) ‬كشتوكاڵ خزمەتم كرد،‮ ‬خەڵكی‮ ‬سلێمان زۆر باش‮ ‬بوون كوردێنی‮ ‬و هەستی‮ ‬كوردایەتیان تێدا بەرز بوو و زۆریان بارزانیی‮ ‬نەمریان خۆش دەویست و دەیانگوت‮: ‬بارزانی‮ ‬هەمیشە خزمەت بەكوردستان دەكات‮.‬

لەكۆتاییدا بۆ‮ ‬یادی‮ ‬58ساڵەی‮ ‬گەڕانەوەیان بۆكوردستان مام‮ (‬كازم شانەدەری‮) ‬گوتی‮: ‬ئەمڕۆ هەموومان پێكەوە بەهێزێكی‮ ‬بە قوەت هاوكاری‮ ‬كوردستان بكەین و ریفراندۆم و راپرسی‮ ‬بكەین كە هەموو دونیا دەزانین كورد چ مێژووویە كی‮ ‬هەیە و كورد‮ ‬بە ریفراندوم بۆدونیا ئیسپات دەكات كە كورد مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە كە بەسەربەخۆیی‮ ‬بژێت ومن بیر لەو كاتانە دەكەم كە چۆ ئێمە‮ ‬500كەس بەسەرۆكایەتی‮ ‬رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر لە پێناو ئامانجەكانی‮ ‬كوردستان خۆمان تەسلیم بەدوژمن نەكرد و توانیمان بە لولەی‮ ‬تەفەنگ بە سەرۆكایەتی‮ ‬رێبەرایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە نێوان عێراق و توركیا و ئێران كە شەڕی‮ ‬ئێمەیان دەكرد بەڵام خۆمان گەیاندە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت بۆ بەردەوامی‮ ‬دان بە شۆڕشی‮ ‬كورد‮. ‬هیواو ئاواتم سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە‮ ‬،‮ ‬ئەمڕۆسەرۆك بارزانی‮ ‬تیشكێكە لەرێبازی‮ ‬ئازادی‮ ‬و درێژە پێدەری‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر‮. ‬لەم رۆژەدا بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەبێ هەموومان‮ ‬یەك بین بۆكوردایەتی‮. ‬لەم‮ ‬یادەدا نابێ رۆژە سەختەكانمان لە بیر بكەین و نابێ خەبات و ماندووبوونی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر وخوێنی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬رێی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان بەفیڕۆبچێت،‮ ‬دەبێ نرخی‮ ‬دەسكەوتەكانمان بزانین و بەباشترین شێوە بپارێزین‮. ‬هەتا دەمرم هەر خۆم بە پێشمەرگەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و كوردستان دەزانم‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌