2017-04-16

سەڵاح بەیتوڵا ئاكرەیی

سەرەتا دەمەوێ باسی‮ ‬ئەوە بكەم بە كورتی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد وەك نەتەوە گەلێ ئازارمان چەشتووە لە لایەن دەوڵەتە داگیركارەكانی‮ ‬كوردستانە وە‮ ‬،ستەمێك دەرحەق بە دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد كراوە تەنها لە بەر ئەوەی‮ ‬كە كوردە‮ ‬،بیری‮ ‬ناسیونالیزمی‮ ‬عەرەبی‮ ‬،توركی،‮ ‬فارسی‮ ‬بە درێژایی‮ ‬سەد ساڵ هەرچی‮ ‬لە توانایاندا بووە لە دژی‮ ‬كوردیان بە كار هێناوە و هەموو چەشنە‮ ‬ڕێگایێك و ئامرازێكیشیان بە كار بردووە لە پێناو سڕینەوەی‮ ‬كوردو ناسنامە نەتەوەییەكەی‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬تواندنەوەی‮ ‬كورد لە ژێر قەڵەمڕەوی‮ ‬خویاندا‮.‬

دوژمنانی‮ ‬كورد لە میانەی‮ ‬ئەم سەد ساڵەدا بچووكترین و سادەترین مافیان بو كورد بە‮ ‬ڕەوا نەزانیوە و نازانن چونكە هەڵگری‮ ‬جورە ئەقڵیەتێكی‮ ‬سیاسین كە سەرچاوەكەی‮ ‬بێجگە لە ئینكار كردنی‮ ‬مافی‮ ‬غەیری‮ ‬خۆیان هیچی‮ ‬تر نابینن هەر بۆیەش دەبینین كە دەیان و سەدان تڕاژیدیا و كارەساتی‮ ‬گەورەیان بەسەر كورد دا هێناوە و دەهێنن وەك نەتەوە‮ ‬،‮ ‬ئێستاش سەرباری‮ ‬ئەو گوڕانكاریانەی‮ ‬كە هاتوونەتە ئاراوە بەردەوامن لە نكۆڵی‮ ‬كردن لە سادەترین ماف بو كورد‮. ‬ئەوەی‮ ‬كە ئێمە لەم كورتە وتارەدا مەبەستمانە بیڵێین ئەوەیەكە ئەگەر بێتو تەنها باشووری‮ ‬كوردستان وەك نمونە باسی‮ ‬لێوە بكەین و ئاوڕێك لە و قوناغە بدەینەوە كە بەعسی‮ ‬فاشی‮ ‬جڵەوی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬بە دەستەوە بوو قەبارەی‮ ‬ئەو زوڵم و زۆرداریەی‮ ‬كە بەعس دەرحەق بەگەلی‮ ‬كوردی‮ ‬كرد لە باشووری‮ ‬كوردستان بۆمان دەردەكەوێت ئاستی‮ ‬دوژمنایەتی‮ ‬و دڕندایەتی‮ ‬بەعسی‮ ‬فاشی‮ ‬و سەددامی‮ ‬گۆڕ‮ ‬بەگوڕ‮ ‬چۆن و تا چ؟ رادەیەك بووە‮ .‬

ئەنجامدانی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬ئەنفال لەلایەن‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعسەوە لە گەورەترین شێوازی‮ ‬ئەو ستەمكاریەیە كە لە ساڵانی‮ ‬هەشتاكان‮ ‬ڕژێمی‮ ‬ڕەگەز پەرستی‮ ‬ێیڕاق لە دژی‮ ‬كوردو كوردستانیەكان پیادەی‮ ‬كرد و ناوچەی‮ ‬گەرمیانیش پشكی‮ ‬شێری‮ ‬ئەم ستەم و زۆرداریەی‮ ‬بەركەوت و بە هەزاران ژن و مناڵ و پیرو لاوی‮ ‬سڤیل بونە قوڕبانی‮ ‬كە هەتا وەكو ئەمڕوش زۆرێك لە قوربانیەكان چارەنووسیان نادیارە و گۆڕە بەكومەڵەكانیان نەدوزراونەتەوە‮.‬

بویە لێرەوە ئەم پرسیاە دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە كە دەبێ بپرسین لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬یادكردنەوەی‮ ‬ئەنفال دا كێ شایستەی‮ ‬ئەوەیە كە قسە لە سەر ئەنفال بكات؟

بۆ وەڵامدانەوەی‮ ‬ئەم پرسیارە كە وەڵامەكەی‮ ‬ڕون و ئاشكرایە پێویستە ئەو كەسانە قسە لە سەر تاوانێكی‮ ‬وەها دژی‮ ‬مروڤایەتی‮ ‬بكەن كە شایستەی‮ ‬ئەوە‮ ‬بن‮ ‬

بۆ وەڵامدانەوەی‮ ‬ئەم پرسیارە كە وەڵامەكەی‮ ‬ڕون و ئاشكرایە،‮ ‬تاوانی‮ ‬ئەنفال تاوانێكی‮ ‬دژی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و دژی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد و دژی‮ ‬كوردایەتییە،‮ ‬قسەكردن لەسەر ئەم تاوانە لە ئاستی‮ ‬هەموو كەسێكدا نییە،‮ ‬بەتایبەت ئەوانە كەگومان لە بیری‮ ‬نەتەوەییان دەكرێ،‮ ‬هەروەها ئەوانەی‮ ‬گومان دەخەنە بەردەم‮ ‬پرۆسەی‮ ‬گشت‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان‮. ‬پێویستە ئەو كەسانە قسە لەسەر ئەنفال بكەن كە شایستەی‮ ‬ئەوە بن بە نوێنەرایەتی‮ ‬تەواوی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد و ئەنفال كراوان و كەسوكاریان قسەبكە بكەن،‮ ‬ئەو نوێنەرانەی‮ ‬كە لەپرسە نەتەوەیی‮ ‬و چارەنوسسازەكاندا بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نین،‮ ‬وەكو كێشەی‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە كەركوك و بڕینی‮ ‬موچەی‮ ‬پێشمەرگە و بوجەی‮ ‬كوردستان‮...‬هتد‮.

‬كەسانێك دەبێ قسە لەسەر ئەنفال بكەن كە بەكردەوە و هەڵوێست‮ ‬پشگیرییان لەو دۆزەكردبێ كە ئەنفال كراوەكان بوونەتە قوربانی‮ ‬لە‮ ‬پێناویدا‮، ‬بەڵام بەداخەوە لە میداكاندا دەبینین هەندێ نوێنەر لە‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراقدا‮ ‬گوایە نوێنەری‮ ‬كوردن لە بەغدا بەڵام‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬خواست و هیوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان خزمەت بە ئەجندایێك دەكەن كە دژی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬زوڕنای‮ ‬عێراق گەرایی‮ ‬و عێراقییەتی‮ ‬لێ دەدەن،‮ ‬ئەم جۆرە كەسانە شایستەی‮ ‬ئەوش نین بە هیچ شێوەیێك قسە لەسەر كەیسێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬وەك ئەنفال بكەن بە حوكمی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمانە لە سەر حسێبی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانەوە گەیشتونەتە ئەم شوێنە كەچی‮ ‬لە ئاراستەی‮ ‬ئاسایی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانیان لاداوە و تەعبیر لە عێڕاقچیەتی‮ ‬دەكەن و‮ ‬ڕەفتارەكانیان پاڵپشتیكردنە لە ئەجندایێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كە زۆر سەرسەختانە دژی‮ ‬دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانە‮.‬

لە كوتایی‮ ‬دا بە پێویستی‮ ‬دەزانم بڵێم كە پڕۆسەی‮ ‬ئەنفال پڕۆسەیێكی‮ ‬نەتەوەییە كە تیایدا بە هەزاران كەسی‮ ‬سڤیلی‮ ‬وڵاتەكەمان بوونە قوڕبانی‮ ‬ئەقڵیەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬ڕەگەزپەرستی‮ ‬ڕژیمی‮ ‬گۆڕبەگۆڕی‮ ‬بەعس،‮ ‬ئەو بڕیارەی‮ ‬كە لەلایەن پارلەمانی‮ ‬عیڕاقەوە بە كوی‮ ‬دەنگ پەسەند كرا لە دژی‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان لە كەركوك هیچ جیاوازیەكی‮ ‬نیە لە گەڵ ئەقڵیەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس چونكە ئینكار هەر ئینكارە جا پێش‮ 3002‬ بێت‮ ‬یان دوای‮ 3002‬ كەواتە دەبێ ئەوە ساخ بكرێتەوە و لەم كەسانە بپرسین و پێیان بڵێین مەگەر ئێوە متمانەتان لە گەلی‮ ‬كوردستان و هاوپەیمانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬وەرنەگرتووە ؟ خێرە پشتتان لە و دەنگانە كردووە و ئەجندای‮ ‬سیاسی‮ ‬دوژمنان و ناحەزانی‮ ‬كورد جێەجێ دەكەن،‮ ‬هەر ئەم بێ دەنگ و بێ هەڵوێستیەی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارلەمانی‮ ‬عێڕاق ئاماژەیەكی‮ ‬ڕوون و ئاشكرایە كە ئەمانە ئیڕادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیان لە دەستداوە،‮ ‬كەواتە لایق و شایستەی‮ ‬ئەوەش نین لە پڕۆسەیێكی‮ ‬وەها نەتەوەیی‮ ‬پێروزدا قسە بكەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌