2017-04-15

بەكر حاجی‮ ‬رەحیم

ئەنفال سوورەتی‮ ‬هەشتەمی‮ ‬قورئانە لەدوای‮ ‬جەنگی‮ ‬بەدر بڵاو بووەوە بە مەبەستی‮ ‬رونكردنەوەی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬ئەو‮ ‬غەنیمە و دەسكەوتانەی‮ ‬لە شەری‮ ‬كافرەكان دەكەویتە دەستی‮ ‬موسڵمانەكان،‮ ‬بەعس لە پرۆسەی‮ ‬ئەنفالدا كوردی‮ ‬بە كافر و لەڕی لادەر لە قەڵەم داو سەرو ماڵی‮ ‬حەڵاڵ كرد‮.‬

لەم نووسینەدا باس لە شاڵاوەكانی‮ ‬ئەنفالی،1988 وەئەنفالی‮ ‬بارزانیەكان لە‮ ‬1983،‮ ‬وەئەنفالی‮ ‬فەیلییەكان لە1980 دا ئەكەین‮:‬

سەبارەت بە شاڵاوەكانی‮ ‬ئەنفالی‮ ‬1988ریكخراوی‮ (‬میدڵ ئیست وۆچ‮) ‬بەم شیوە پیناسەی‮ ‬كردووە‮:‬

ئەنفال ئەوناوەبوو كەبە زنجیرەیەك هیرش وپەلاماری‮ ‬چروپڕی‮ ‬سەربازی،‮ ‬كە سەرجە م هەشت پەلامار بوو لە شەش ناوچەی‮ ‬جوگرافی‮ ‬جیاوازدا بە ریوە چوو،‮ ‬لە نیوان كۆتاییە كانی‮ ‬مانگی‮ ‬شوبات وسەرەتای‮ ‬مانگی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬ساڵی‮ ‬1988 دا‮.‬

فەرماندەی‮ ‬گشتی‮ ‬پرۆسەكە لە دەستی‮ ‬نووسینگەی‮ ‬باكووری‮ ‬حزبی‮ ‬بەعسدا بوو، كە بنكە كە‮ ‬ی‮ ‬لە شاری‮ ‬كەركوك بوو لە مارتی‮ ‬1987بە دواوە لە لایەن‮ ( ‬عەلی‮ ‬حەسەن مەجید‮) ‬وە‮ ‬،كە بە علی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬ناسرابوو سەرۆكایەتی‮ ‬دەكرا‮.‬

ئەنجام دانی‮ ‬شاڵاوەكانی‮ ‬ئەنفال لە لایە ن رژیمی‮ ‬بەعسەوە پیشتر بەرنامەریژی‮ ‬بۆ كرابوو،‮ ‬وە زانیاری‮ ‬لە سەر ناوچەكان وریخۆشكردن ودانانی‮ ‬نەخشە‮ ‬ی‮ ‬بۆ ئەنفال كیشابوو،‮ ‬وە بە هەشت قۆناغی‮ ‬جیا ئەنجامیدا‮:‬

قۆناغی‮ ‬یە كەم‮: ‬ئەنفالی‮ ‬دۆڵی‮ ‬جافایەتی‮ ‬لە شەوی‮ ‬23 /2/ 1988 دا دەستی‮ ‬پیكرد كە ئە م ناوچانە‮ ‬ی‮ ‬گرتە وە‮ (‬بنگرد،‮ ‬دوكان،‮ ‬چوارتا،‮ ‬قەلاچوالان، سە رچنار سورداش،‮ ‬زیی‮ ‬بچوك، ئەزمەر، سوسی،ماوەت،سەرگە ڵو،بەرگەڵو‮ ) ‬وە لە‮ ‬18/3/1988دا بەكۆتا هات و‮ ‬25 رۆژی‮ ‬خایاند‮.‬

قۆناغی‮ ‬دووەم‮: ‬ئەنفالی‮ ‬دەڤە ری‮ ‬قە رەداغ‮ ‬لە‮ ‬22/3تاوەكوو‮ ‬1/4/1988ی‮ ‬خایاند ئەم ناوچانە‮ ‬ی‮ ‬گرتە وە‮ (‬چیای‮ ‬گڵە زەردە،‮ ‬قەرەداغ،‮ ‬بازیان،دەربەندیخان‮ ‬،‮ ‬زەرایەن،‮ ‬عە ربەت)وە ماوە‮ ‬ی‮ ‬9 رۆژی‮ ‬خایاند‮.‬

قۆناغی‮ ‬سێیه‌م‮: ‬ئەنفالی‮ ‬گەرمیان لە‮ ‬7نیسان تاوەكو‮ ‬20نیسانی‮ ‬1988 ئەنجام درا‮ ‬،13رۆژی‮ ‬خایاند‮ ‬،ئەنفالی‮ ‬گە رمیان لە سەرجەم قۆناغەكانی‮ ‬تر كارە ساتبارترو بە زیانتربوو لە رووی‮ ‬مرۆیی‮ ‬ومادییەوە‮ ‬،چونكە‮ (‬70-80‮)‬ هەزار مرۆڤی‮ ‬كوردی‮ ‬تیا بی سەرو شوین كران و ئە م ناوچانە‮ ‬ی‮ ‬گرتە وە‮ ( ‬كفری، كەلار،‮ ‬خورماتوو،‮ ‬دەربەندیخان،‮ ‬زنجیرە چیاكانی‮ ‬قەرەداغ،‮ ‬تەكیە،‮ ‬چەمچەماڵ،‮ ‬قادركەرەم‮ ‬،‮ ‬قەرەهەنجیر،‮ ‬سەنگاو،‮ ‬تیلەكۆ،‮ ‬ئاغجەلەر‮).‬

قۆناغی‮ ‬چوارەم‮: ‬ئەنفالی‮ ‬حە وزی‮ ‬زیی‮ ‬بچوك لە‮ ‬3 تاوە كو‮ ‬8مایسی‮ ‬1988 وە پینج رۆژی‮ ‬خایاند كە ناوچەیەكی‮ ‬فراوانی‮ ‬لە باكوری‮ ‬ئە و ریگا گشتیە گرتەوە كە شاری‮ ‬كەركوك بە شاری‮ ‬سلیمانی‮ ‬دەگەیەنی‮ ‬،هەروەها باشوری‮ ‬ریگای‮ ‬نیوان كۆیە ژدەریاچە‮ ‬ی‮ ‬دوكانیشی‮ ‬گرتەوە،كە ناوچە كانی‮ (‬شوان‮ ‬،شیخ بزینی،دەشتی‮ ‬كۆیە،عەسكەر‮ ‬،گۆپتەپە‮ ‬،دیگەڵە‮ ‬،پردێ‌‮)‬ی‮ ‬گرتە وە‮.‬

قۆناغی‮ ‬پینجە م‮ ‬،شە شە م،حە وتە م‮: ‬لە‮ ‬15/5 تاوە كو‮ ‬26/8/1988 بەردەوام بووكە نزیكە‮ ‬ی‮ ‬سی مانگ ونیوی‮ ‬خایاند،كە دەشت و دۆڵی‮ ‬نیو چیاكانی‮ ‬شەقڵاوەو رەواندزی‮ ‬گرتەوە كە تیایدا رژیمی‮ ‬بەعسی‮ ‬گۆر بە گۆر بە كیمیا‮ ‬یی‮ ‬باران كردنی‮ ‬گوندە كانی‮ ‬بالیسان وبالوكاوە و خەتی‮  ‬هیرشی‮ ‬دەسپیكرد،وە زیاتر لە‮ ‬52 گوندی‮ ‬ناحیەكانی‮ ‬خەلیفان وخۆشناوە تی‮ ‬و رەواندز ویران كران،وە ناوچەكانی‮ ‬چۆمان‮ ‬،چیای‮ ‬قە ندیل‮ ‬،رانیە‮ ‬، چوارقورنە‮ ‬،هیزۆپ،شاخی‮ ‬باواجی‮ ‬،گرتە وە‮.‬

قۆناغی‮ ‬هە شتە م‮: ‬ئەنفالی‮ ‬بادینان لە‮ ‬25ی‮ ‬ئاب تا‮ ‬6‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬1988،كە بە هیرشیكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬خەست دەستی‮ ‬پی كرد بەشیوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬پەنجا گوندبەر هیرشە كیماویەكە كەوتن، لە ناوچە‮ ‬ی‮ ‬زیرەكانی‮ ‬نزیك سنووری‮ ‬باكوورو باشووری‮ ‬كوردستان دەستی‮ ‬پی كردووە دواتر‮ ‬ئەم ناوچانە‮ ‬ی‮ ‬گرتەوە‮ (‬دهۆك،‮ ‬زاخۆ‮ ‬،كانی‮ ‬ماسی،‮ ‬زیوە،‮ ‬دیرەلوك،‮ ‬ئەتروش و زاویتە‮).‬

ئەنجامی‮ ‬شاڵاوەكانی‮ ‬ئەنفال و كاریگەریە كانی‮:‬

بی سەرو شوین كردنی‮ ‬دەیان هەزار لەپیرو گەنج ومناڵ وئافرەت دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بۆ كەمپەكانی‮ ‬وەكو تۆپزاواو نوگرەسەلمان و‮....‬هتد راپیچكران وبە پیی‮ ‬رەگەزوتەمەن جیاكرانەوە وبەرەو بیابانەكانی‮ ‬باشوری‮ ‬عراق‮ ‬ڕاپیچكران لە پرۆسەیەكی‮ ‬تەواو نهینیدا زیندە بەچاڵ وكۆمەڵكوژكران بە پیی‮ ‬ئامارەكان كە كۆكراوەتەوەو خەمڵینراوە‮ ‬182 هەزار مرۆڤی‮ ‬كورد ئەنفال وجینۆساید كران‮.‬

‮ ‬ویرانكردن وتیكدانی‮ ‬چەند هەزار گوندیك لە ناوچە ئەنفال كراوەكاندا كە لە بەڵگە نامەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەعسدا هاتووە كە‮ (‬سووتاوە‮)‬،‮ ‬‮(‬تیكدراوە‮)‬،‮ ‬‮(‬تەختكراوە‮)‬،‮ (‬پاكسازی‮ ‬كراوە‮) ‬وەچەندین مەڵبەندی‮ ‬بەریوە بردن‮ (‬قەزا و ناحیە‮) ‬هەمان شتیان بە سەر هاتووە‮. ‬بەتاڵان بردنی‮ ‬سەروەت وسامانی‮ ‬ناوچە ئەنفال كراوەكان وەكو كەلوپەلی‮ ‬ناوماڵ وئۆتومبیل ومەرومالات و‮......‬هتد‮. ‬لەلایەن ئەنفالچییەكانەوە كەلەوانە جاشی‮ ‬كوردی‮ ‬خۆفرۆشیشیان تیابووە‮.‬

كیمیایی‮ ‬بارانكردنی‮ ‬گوندوناوچە ئەنفال كراوەكان بە چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬وەكو خەردەل وسارین ودەمار گاز‮.‬

‮❊ ‬ئەنفالی‮ ‬بارزانییەكان‮:  ‬

‮ ‬رژیمی‮ ‬بەعسی‮ ‬عیراق لە ساڵی‮ ‬1983دابەپلانیكی‮ ‬نەخشە بۆ كیشراوو نهینی‮ ‬بە هیزەكانی‮ ‬حەرەس جمهوری‮ ‬گەمارۆی‮ ‬ئەو كۆمەڵگا زۆرەملییانەی‮ ‬داكە بارزانیەكانی‮ ‬لی نیشتە جیبوون وەبە دوو قۆناغ‮ ‬دانیشتووانەكانی‮ ‬دەسبەسەر كرد‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌