2017-04-15

سەنار شیرۆكی

پاش‮ ‬ڕاپەرین وەكو ستراتیجیەتیكی‮ ‬نەگۆڕ‮ ‬و هیواو ئامانجیكی‮ ‬شۆڕشە‮ ‬یەك لە دوایەكەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بەردەوام سەرۆك بارزانی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬كردووە بۆ پیكهینانی‮ ‬دەوەڵەتی‮ ‬یاسا و موئەسەسات و هەڵبژاردن و راپرسی‮ ‬و گشتپرسی‮ ‬و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی،‮ ‬بەڵام بەداخوە بەدریژایی‮ ‬ئەم قۆناغە دەمانبینی‮ ‬كە بەردەوام دنگیكی‮ ‬نەشاز لەگەڵ ئەم بانگەشەیەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هەبووە و هەردەم هەوڵیداوە بۆ نانەوەی‮ ‬كۆسپ و تەگەرە و ئاستەنگ لە ریگای‮ ‬ستراتیجیەت و سیاسەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك‮.‬

بیگومان شاراوە نییە كە ئەم دەنگانە لە نیو ئەجنداییكی‮ ‬ئەقلیمییەوە هەڵ دەقوڵین و ئامانجیان ئەوە بووە كە لەمپەر بخنە بەر ئاراستەی‮ ‬سیاسەت و كارگیڕی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك لە هەموو بوراریكدا،‮ ‬بەتایبەت لە بواری‮ ‬مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسین و گشتپری‮ ‬لە پیناو سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮، ‬هەڵبەت ئەمە‮ ‬یەكەم دەنگ و‮ ‬یەكەم هەوڵ و‮ ‬یەكەم جاریش نییە كە نەیارانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئەم هەڵویستەیان هەیە و دوایین هەوڵیش نابیت كە دژی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬گەڵ‮ ‬دەوەستنەوە،‮ ‬بیگومان ئەوان لە هەوڵی‮ ‬بەردەوام دادەبن،‮ ‬لە ژیردروشم و بیانۆی‮ ‬جۆراوجۆر تاكو ئیستا دەیان هەوڵیان بۆ ئەم مەبەستە داوە بۆ ئەوەی‮ ‬ریگە بە سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان بگرن‮ ‬،‮ ‬هەوڵەكانیان گەیشتۆتە ئەو رادەی‮ ‬كار بكەن بۆ‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كوردستان و دروستكردنی‮ ‬هیزی‮ ‬چەتەی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬لە شەنگال و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و پڕۆ پاگەندای‮ ‬نەرینی‮ ‬دژی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان و شیان و توانەكانی‮ ‬حكومەت و دروستكردنی‮ ‬تابوری‮ ‬پینجەم‮ ‬و‮ ...‬هتد لە كاتی‮ ‬ئیستاشدا هەموو جاش قەڵەمە ئەقلیمییەكان لە هەوڵی‮ ‬چەواشەكاریدان بۆ هەڵخەڵەتاندنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە ئەگەر و گریمانی‮ ‬نەرینی‮ ‬لەسەر گشت پرسی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮.

‬بەڵام بەشانازییەوە ئەمڕۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان بەگشتی‮ ‬ئەوەندە هۆشیار و رووناك بیرن كە دەنگە نەشازەكان و قەڵەمە بەكریگیراوەكانی‮ ‬دژی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد و خەڵكی‮ ‬كوردستان جیابكەنەوە‮، ‬بەشانازییەوە ئەمرۆ هەوڵ و‮ ‬خەبات و كۆشش و حیكمەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پیشمەرگە گیان لەسەردەستەكانی‮ ‬كوردستان بۆتەمایەی‮ ‬ئەوی‮ ‬كە خەڵكی‮ ‬كوردستان و تەوای‮ ‬جیهان ئەو متمانەیان بە كوردستان هەبیت كاتیك خەڵكی‮ ‬كوردستان بڕیاری‮ ‬چارەنوسسازی‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات ئەوكات دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬توانای‮ ‬ئەوی‮ ‬دەبیت‮ ‬وڵات بەریوە ببات و ببیتە سەنگیكی‮ ‬لە نیو كۆمەڵگای‮ ‬نیو دەوڵەتی‮ ‬و پیگەیەكی‮ ‬ئارام و سەقامگیر لە دەڤەرەكەدا‮.

‬هەڵبەت ناحەزانی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان دەركیان بەم راستییەكردووە،‮ ‬بۆیە بە سوود وەرگرتن لە تابوری‮ ‬پینجەم و لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەوڵدان بۆ دروستكردنی‮ ‬بەربەست لە بەردەم ئەم پرۆسەیەدا،‮ ‬هەروەها لە هەوڵدان كیشەكانی‮ ‬نیوماڵی‮ ‬كورد كە بەم دواییە ساریان هەڵدابوو دووبارە بیانوروژیننەوە و درز و ناتەبایی‮ ‬بخەنەوە نیو ماڵی‮ ‬كورد،‮ ‬بەڵام ئەو تەڤهەڤی‮ ‬و كۆدەنگییە‮ ‬كە ئیستا لە كوردستان و بەغدا هەیە لە سەر بابەتە چارەنووسسازەكان بۆتە مایەی‮ ‬دڵخۆشی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و رۆژیك دادی ناحەزان و تابووری‮ ‬پینجەم دەبنە پەندی‮ ‬زەمانەوە ئەوسا‮ ‬میژوو روحمیان پیناكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌