2017-04-12

 خەبات ـ سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی
داستانی‮ ‬كۆڕێ كە لەسەرەتای‮ ‬مانگی‮ ‬نیسانی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 دا بەرپا بوو،‮ ‬لەو شەڕەدا هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە توانیان بە سەر هێزی‮ ‬دوژمندا سەركەون و بەمەش هاوسەنگی‮ ‬هێزەكان،‮ ‬پارسەنگیان بەلای‮ ‬قازانجی‮ ‬هێزی‮ ‬گەلەكەماندا شكایەوە و لەنگەری‮ ‬كوردیان بەرەو ئارامی‮ ‬و هێمنی‮ ‬گەیاند‮.‬ پاش‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە بەهاری‮ ‬1991 دوای‮ ‬ئەو هێرشەی‮ ‬سوپای‮ ‬حكومەت لە زاخۆ وە تا سلێمانی‮ ‬و سەرانسەری‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬لەم رووە كۆچڕەو ویژدانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬هەژاند و بەسەدان رۆژنامەوانی‮ ‬بیانی‮ ‬و پەیامنێر خۆیان گەیاندە كوردستان و دیمەنی‮ ‬هەست بزوێن و كارەساتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیان بۆ بەرچاوی‮ ‬رای‮ ‬گشتی‮ ‬جیهان گواستنەوە‮ ‬، داودا كرا ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش كۆببێتەوەو گەلی‮ ‬كورد بپارێزرێت،‮ ‬ئەو بوو نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬688 ی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەركرد‮. ‬پێش ئەم بڕیارە كاتێك سوپای‮ ‬حكومەت هێرشی‮ ‬بەرەو شاری‮ ‬هەولێر هێناو بەمشێوەیە پێشمەرگەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬بارزان لە ماوەی‮ ‬7ی‮ ‬نیسان تا11نیسانی‮ ‬1991 دوو داستانی‮ ‬مەزن بە دەستی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬كوردستان تۆماركران و بوون بە پەڕەیەكی‮ ‬زێڕینی‮ ‬ناو دیرۆكی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮ . ‬لەم رووەوە دەتوانین بڵێین سەروەری‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ بۆ پێشمەرگەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬بارزان سەربەرزی‮ ‬و سەربڵندییە،‮ ‬چونكە لە‮ ‬یەكەمین شەڕدا هێزی‮ ‬بارزان‮ ‬یەكەمین هێز بوو تێكۆشا بەرگری‮ ‬لە سەنگەرەكان بكات و رێ نەدات سوپای‮ ‬دوژمن ببێتە پێشەوەو هێرشی‮ ‬بەربڵاوی‮ ‬دوژمن بشكێنێت و لە شەڕی‮ ‬دووەم كە لە‮ ‬11-4-1991 كە هەموو قوەتەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و هێزەكانی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستان بەشداریان تێدا كرد و سەركەوتنیان تۆمار كرد،‮ ‬ئێمە لەیادی‮ ‬26 ساڵەی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ چاوپێكەوتنمان لەگەڵ پێشمەرگەی‮ ‬قارەمان رائد(ئەزوەر محەمەد ئاژگەیی‮) ‬كە ئەو كات لەتەمەنی‮ ‬لاویەتیدا بووە و لەگەڵ مامی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬خەباتكار‮ (‬خالید ئاژگەیی‮)‬داپێشمەرگە بووە و رۆڵی‮ ‬گیانفیدایانە هەبووە و لەو شوێنانەی‮ ‬كە چۆنیەتی‮ ‬تۆمار كردنی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ دا چاوپێكەوتنیمان لەگەڵدا كرد،‮ ‬ئەویش خۆشحاڵی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربڕی‮ ‬بۆ بەسەركردنەوەی،سڵاوی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەباتم پێ گەیاند‮.‬ ‮❊ ‬پێشمەرگەی‮ ‬دڵسۆز‮ (‬ئەزوەر محەمەد ئاژگەیی‮) ‬لە ساڵی‮ ‬1972 لە بنەماڵەیەكی‮ ‬كوردپەروە لە دایكبووە وبەشداری‮ ‬لە راپەرین كردووە و دواتر بۆتە پێشمەرگە لەگەڵ مامی‮ ‬فەرماندە خالید ئاژگەیی‮ ‬و بەشداری‮ ‬لە شەڕی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ كردووە و دوای‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬مامی‮ ‬بۆتە پێشمەرگە لە فەرماندەیی‮ ‬سەفین لە گەڵ برای‮ ‬عەمید عومەر ئاژگەیی‮ ‬دابووە لە بەشی‮ ‬رێكخستن و لەگەڵ تەشكیلاتی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە لە‮ ‬لیوای‮ ‬11ی‮ ‬پیادە‮ ‬لە فەوەجی‮ ‬4 جێگری‮ ‬حەركات بووە كەخزمەتی‮ ‬كردووە و چەندین پلەی‮ ‬هەبووە و لەگەڵ دەستپێكی‮ ‬شەڕی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش‮ ‬لە میحوەری‮ ‬مەلا عەبدوڵڵا و كەركوك رۆڵی‮ ‬هەبووە وبەكەسێكی‮ ‬چاونەترس و گیانفیدا ناسراوە،‮ ‬ماوەیی‮ ‬2مانگ لە بەشی‮ ‬مێرە لە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە خزمەت دەكات،‮ ‬بەمشێوە هاتە ئاخەوتن‮:‬ زۆر سوپاس كە ئێمەتان بەسەركردەووە،‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬لاویەتی‮ ‬ئاوات و هیوایەتم بووە كە ببمە پێشمەرگە و لە راپەڕین كە خوالێحۆشبوو فەرماندە مام(خالید ئاژگەیی‮) ‬گەڕایەوە كوردستان پەیوەندیم پێوە كرد كە لەگەڵی‮ ‬دابم‮ ‬و گەیشتە ئاواتم بە پێشمەرگایەتی‮ ‬ئەوكات مام خالید ئاژگەیی‮ ‬گارگێر و بەرپرسی‮ ‬عەسكەری‮ ‬لقی‮ ‬2ی‮ ‬پارتیمان بووە كە بەرێز عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬2ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە،دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬یەكەمین شەڕ‮ ‬كۆتایی‮ ‬هات هێزەكانی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬و حزبە كوردستانیەكانی‮ ‬دیكە هاتنە دەنگمانەوەو،‮ ‬ئەوانیش هێزەكانی‮ ‬خۆیان هێنایە چەپەرو سەنگەرەكانی‮ ‬كۆڕێ،‮ ‬خۆمان بۆ ئەوە ئامادەكرد كە دوژمن هێرشێكی‮ ‬دیكە بكات دواتر لە رۆژی‮ ‬8-4-1991 كە لە گۆڕستانی‮ ‬شەقڵاوە كە بەڕێز عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬و مام خالید ئاژگەیی‮ ‬و محەمەد مەلا قادر لەگەڵ د.سەعید ئەحمەد نادر فەرماندەیی‮ ‬هێزی‮ ‬بارزان كە لەسەر فەرمانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەكۆبوونەوە دابوون كە دوژمن نابێت هیچ بەڕەو پێشەوە بێت و ئەو شوێنەیان دەست نیشان كرد كە دەبێ لێرەدا كۆتایی‮ ‬بێت‮. ‬بەیانی‮ ‬رۆژی‮ ‬11ی‮ ‬نیسانی‮ ‬1991دا لە كاتژمێری‮ ‬چواری‮ ‬سپێدەدا جارێكی‮ ‬دیكە حكومەت هێزەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬ئامادە كردو،‮ ‬هێرشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەربڵاوی‮ ‬دەست پێكرد و بەرەو سەنگەری‮ ‬پێشمەرگە هاتن،‮ ‬ئێمەش لە ناو سەنگەرو چەپەرەكانی‮ ‬خۆماندا بۆ بەرگری‮ ‬لەخۆكردن و پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان ئامادە بووین،‮ ‬ئێمە لەگەڵ مام خالید ئاژگەیی‮ ‬و عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬قۆڵی‮ ‬دەستە راست بووین،‮ ‬هەتا باش لە‮ ‬یادمە كە ئێمە لەگەڵ مام خالید ئاژگەیی‮ ‬دابووم كە لەسەر جادە شەڕمان لەگەڵ دوژمن دەكرد ئێمە لە قۆڵی‮ ‬دەستە راست بووین كە بۆ قوەتەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و قۆڵی‮ ‬دەستە چەپ بۆ لایەنە بەرەكاتی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان بەرگریان دەكرد،‮ ‬شەڕەكەمان كرد ودوژمنان تووشی‮ ‬شكستی‮ ‬گەورەكرد‮ .‬لەو شەڕەدا چەند شەهید و برینداری‮ ‬زۆرمان هەبوو خەمەد میر محەمەد و كەریم خان و عوسمان پیرانی‮ ‬بریندار ببون و دو پێشمەرگە لە هێزی‮ ‬بارزان عەلی‮ ‬سلێمان بابكەیی‮ ‬و محەمەدئەمین مەلا موسا بابكەیی‮ ‬شەهید ببون چەندەها بریندارمان دابووە لە4 لەی‮ ‬ساڵی‮ ‬1998 چاوپەوتنێك لە گەڵ فەرماندەیی‮ ‬خوالێخۆشبوو‮ (‬د.سەعدید ئەحمەد نادر‮)‬،‮ ‬لە ژیان مابووە كە ئەو كاتە بەرپرسی‮ ‬هێزی‮ ‬بارزان بوو،‮ ‬لە بارەی‮ ‬ئەوە بوو رێگایە دیكە بدەۆزینەوەوە هێرشی‮ ‬دوژمن‮ ‬كە رابگرین،‮ ‬خوالێخۆشبوو فەرماندەی‮ ‬سەركرد"د.سەعید ئەحمەد نادر‮" ‬و چەند شەهید و برینداریان دا،‮ ‬گوتی‮: ‬هێزێكی‮ ‬زۆری‮ ‬پارتی‮ ‬و هێزو حزبی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەوێ بوون،‮ ‬شەرێكی‮ ‬گەلێك دژوار و سەخت لە نێوان هێزەكانی‮ ‬ئێمە و هێزەكانی‮ ‬حكومەتدا رووی‮ ‬دا‮. ‬دوژمن لە هەموو قوڵێكەوە هێرشی‮ ‬بەربڵاوی‮ ‬هێنایە سەر سەنگەری‮ ‬پێشمەرگە و كاتێك دنیا رووناك بووەوە سەربازەكانی‮ ‬دوژمن هەر بەرەو پێشەوە دەهاتن و هێزەكەی‮ ‬ئێمە لە سەنگەرەكانی‮ ‬خۆیان پاشەكشەیان كرد و دوژمن هاتە پێش،‮ ‬وەك گوتم هێزەكەی‮ ‬ئێمەی‮ ‬لە قۆڵی‮ ‬دەستە راست بوو،‮ ‬لە گەڵ ئەوانەی‮ ‬پشتەوەی‮ ‬خۆماندا چووینە هاواری‮ ‬جەماعەتی‮ ‬خۆماندا چووینە هاواری‮ ‬جەماعەتی‮ ‬خۆمان‮ ‬،‮ ‬كە چووین جەماعەتەكەمان لە شوێنی‮ ‬خۆیان پاشەكشەیان كرد بوو،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬هێرشی‮ ‬حكومەت گەلیك بەربڵاوبوو،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬بریندار و شەهید لە ناو جەماعەتی‮ ‬ئێمەدا هەبوو،‮ ‬فیشەكیان كەم ببووەوە،‮ ‬چەند گەنجی‮ ‬گورج و گۆڵم بانگ كرد و هەندێكم ناردن سەربكەونە سەر شاخ،‮ ‬گوتمان بە گەیشتنی‮ ‬ئەوانە بەو شوێنە دەتوانین دەستێكی‮ ‬دیكە لە دوژمن بوەشێنین،‮ ‬یان هەر نەبێت كارێكی‮ ‬وا بكەین و رێگەیەكی‮ ‬دیكە دەۆزینەوەوە هێرشی‮ ‬دوژمن رابگرین،‮ ‬بەم چەشنە هێزەكەمان بوو بە دوو بەشەوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬سەركەونە سەر شاخ و بەر لە هێزی‮ ‬دوژمن ببڕنەوە‮. ‬چونكە ئەوانەی‮ ‬لە گەڵیدا بوون گورج و گوڵ و سووك بوون و بەدرێژایی‮ ‬سێ كیلۆمەتر رۆیشتن و بەناو هێزی‮ ‬حكومەتدا توانییان بگەنە سەر شاخ و پشت لە هێزی‮ ‬دوژمن‮. ‬بگرنەوەو،‮ ‬هەر كە گەیشتنە سەر شاخ شەڕ‮ ‬لە گەڵ دوژمندا دەستی‮ ‬پێكردو،‮ ‬ئێمەیش لە لای‮ ‬خۆمانەوە دەستمان بە هێرش كردو لە هێزەكانی‮ ‬حكومەت نزیك بووینەوەو،‮ ‬شەڕ‮ ‬لە نێوان هەردوولاماندا دەستێ پێكرد‮. ‬كە شەڕێكی‮ ‬سەختە و دوژوار بوو،‮ ‬ئێمەو هێزەكانی‮ ‬دوژمن لە هەموو لایەكەوە تێكەڵ بووین و،‮ ‬دەنگی‮ ‬تەقەی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬ئێمە لە قوڵی‮ ‬سەرچیاوە كەم بووەوە ئەوكاتە من هستم كرد كەشتێك بە سەر ئەو پێشمەرگانە هاتووە،‮ ‬چونكە دەنگی‮ ‬تەقەیان كەم بووبووەوە،‮ ‬ئێمەش نەماندەتوانی‮ ‬خۆمان بگەیەینە سەرشاخ،‮ ‬كەرۆیشتین دیتمان شەهید و برینداریان هەیە،‮ ‬حەمەد میر محەمەد و كەریم خان و عوسمان پیرانی‮ ‬بریندار ببوون و عەلی‮ ‬سلێمان بابكەیی‮ ‬و محەمەدئەمین مەلا موسا بابكەیی‮ ‬شەهید ببوون‮. ‬ئەم رووداوە زۆری‮ ‬دڵتەنگ كردین لە بەر ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬یەكەم شەڕدا بەبێ زیان سەركەوتنێكی‮ ‬باشمان بە دەست هێنابوو،‮ ‬بەمشێوەیە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر تەرمی‮ ‬كوژراوو برینداری‮ ‬دوژمن لەو ناوەدا كەوتبوون و ژمارەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬سەربازانی‮ ‬دوژمنیش بە دیل گیران و چەك و تەقەمەنیەكی‮ ‬زۆریش دەستی‮ ‬پێشمەرگە كەوتن‮.‬ ئەوەمان لە رائد‮ (‬ئەزوەر محەمەد ئاژگەیی‮) ‬پرسی‮ ‬دوای‮ ‬تۆمار كردنی‮ ‬ئەو داستانە چ روویدا؟ باش لە‮ ‬یادمە ئەوە كە دوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬زۆرمان بەدەست هێنا و باش لە‮ ‬یادمە كە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەگەڵ هونەرمەند شەڤان پەروەر و چەندی‮ ‬تر كە هاتنە ئەو قوتابخانەی‮ ‬كە فەرماندە د.سەعید ئەحمەد و چەند فەرماندەی‮ ‬تر لە قوتابخانەی‮ ‬حوجران بوون و جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەستخۆشی‮ ‬لە هەموو پێشمەرگەكان كرد كە سەركەوتنمان بەدەست هێنا و گوتی‮ ‬ئەوە شەڤان پەروەر و هەتا بوویە ئاهەنگی‮ ‬شادی‮ ‬و خۆشی‮. ‬رۆژێكی‮ ‬زۆر خۆش بوو كە هەمووبەرەكانی‮ ‬كوردستان پێكەوە بەرگریمان لە خاكی‮ ‬كوردستان كرد‮. ‬بۆیە دەتوانم بڵێم ئێمە پێشمەرگەكان شەڕی‮ ‬مان و نەمان كرد و گەورەترین سەركەوتنمان بەدەست هێنا و دەیان لاشەی‮ ‬دوژمن كەوتبووە مەیدان‮.‬ لە شێرەسوار كە شوێنی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬پێشمەرگە بووە چاوەمان بە گۆڕی‮ ‬فەرماندە‮ (‬خالید ئاژگەیی‮ ‬كەوت‮)‬،‮ ‬لەمباریەوە رائد(ئەزوەر ئاژگەیی‮) ‬گوتی‮: ‬لەهەموو شەڕ‮ ‬و ئەركەكان‮ ‬فەرماندە مام خالید ئاژگەیی‮ ‬زۆر باش بووە و رابردوویەكی‮ ‬پڕسەروەری‮ ‬هەبووە و لە داستانە مەزنەكەی‮ ‬كۆڕێ رۆڵی‮ ‬هەبووە كە شوێن دەستەی‮ ‬دیار بوو،‮ ‬فەرماندەیەكی‮ ‬گیانفیدا و هەمیشە كەسێكی‮ ‬وەفادار بۆ رێبازەكەی‮ ‬بووە وە هەمیشە خۆی‮ ‬بە قوتابی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر دەزانی،‮ ‬مام خالید ئاژگەیی‮ ‬پێش كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬هەمیشە داوای‮ ‬دەكرد و دەیگۆت لە دەربەندی‮ ‬كۆڕێ‮ ‬بەخاكم بسپیرین و هەتا چەندەها جار لەگەڵ برام مامۆستا عومەر ئاژگەیی‮ ‬وكوڕەكانی‮ ‬و ئێمەی‮ ‬دەهات و شوێنی‮ ‬ناشتنی‮ ‬خۆی‮ ‬دیاردەكرد و ئێمە پێمان دەگوت بۆچێ لێرە بتنێژین؟ مام خالید ئاژگەیی‮ ‬گوتی‮ ‬كە لە دەستپێكی‮ ‬شەڕی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول لێرە شەڕمان كرد و لەبەر ئەوەی‮ ‬كە‮ ‬یەكەم شەڕم لێرە كردووە و تا ئاخیرشەڕیشم هەر لێرە‮ ‬یووە،بۆیە هەر نەبێ ئەو خەڵكەی‮ ‬منی‮ ‬لە بیرنەكردووە كە لێرەوە رەت بوو فاتیحەكەم بۆ دەخوێنیتەوە و منی‮ ‬دێتەوە بیر،بۆیە لە سەرداوای‮ ‬ئەو لەم شوێنەمان بەخاك سپارد،‮ ‬لەهەفتەی‮ ‬2 یان‮ ‬3 رۆژ دیمە سەر گۆڕی‮ ‬چونكە لە مام خالید ئاژگەیی‮ ‬فێرە كوردایەتی‮ ‬و خزمەتكردن بە رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و پارتی‮ ‬بوومە كە هەمیشە دەبێ كوردپەروەبین‮.‬ لەكۆتاییدا رائد‮ (‬ئەزوەر ئاژگەیی‮) ‬گوتی‮: ‬جێگەی‮ ‬خۆشحاڵیە كە پێشمەرگە بەسەر دەكەنەوەو هیوادارم هەمیشە خەبات و ماندووبونی‮ ‬تێكۆشەران لە بیر نەكرێت لەو‮ ‬یادە‮ ‬دوا لە لایەنە بەرپرسەكان دەكەم چەندی‮ ‬زووە هەوڵ بدەن داستانی‮ ‬مێژوویی‮ ‬كۆڕێ بكرێتە داستانێكی‮ ‬دیكۆمینتاری‮ ‬و دەشكرێت باشترین فیلمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬یان زنجیرە فیلمی‮ ‬لە سەر دروست بكرێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬هەر بە نەمری‮ ‬بمێنیتەوە و نەوەكانی‮ ‬داهاتوومان بزانن كە بە دەیان داستانی‮ ‬لە جۆرە تۆمار كراون‮. ‬بۆیە دەبێ نرخی‮ ‬ئەو دەسكەوتانە بزانین و بە باشترین شێوە بیپارێزین‮. ‬خەباتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرو پێشمەرگەكانی‮ ‬كوردستان و خۆینی‮ ‬هەزاران شەهیدی‮ ‬كوردستان لەبیر نكەین نابێ ئەم رۆژە مێژووییە و رۆژانی‮ ‬تری‮ ‬خەبات لە بێر بكەین لە سایەی‮ ‬ئەوان خاوەن پەرلەمان و حكومەتین و خاوەن‮ ‬سەرۆكی‮ ‬خۆشەویستین‮ ‬بۆ كوردستانیین ئەویش جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانیی‮- ‬یی‮ ‬بۆ ئامانجەكانی‮ ‬كوردستان پەیرەو دەكات ئێمە داوامان ئەوەیە كە ئەو دەسكەوتانە بپارێزن و هەموومان بۆ كوردایەتی‮ ‬یەك دەست بین و بە تەبایی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬خزمەت بە كوردستان بكەین‮. ‬سوپاس بۆ ئێوەی‮ ‬هەردەم خۆشەویست و رۆژنامە خەباتان كە ئێمەتان بەسەركردووە‮. ‬لە كۆتاییدا‮ ‬لەم‮ ‬یادە مێژووییەدا سڵاو بۆ هەموو شەهیدانی‮ ‬ئەم داستانە،‮ ‬سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕی‮ ‬و هەزاران سڵاو بۆ گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬رێبازی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و سەروەریان بارزانیی‮ ‬نەمرو كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە لەیاد دەنێرم‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌