2017-04-11

خه‌بات‮: هێمن ئاری

‬گرووپی‮ ‬هونەری‮ ‬كچانی‮ ‬ڕانیە،یەكێكە لەو گرووپانەی‮ ‬هەمیشە كاری‮ ‬جوانیان پێشكەشكردووە بەتایبەتیش لەسەر زیندووكرنەوەی‮ ‬بەرهەمە فوڵكلۆرییەكان‮. ‬كچانی‮ ‬ڕانییە،‮ ‬نوێترین ڤیدیۆ كلیپیان بەناوی‮ (‬باوانە‮) ‬بڵاوكردەوە‮. ‬باوانە،‮ ‬لەچەند گۆرانییەكی‮ ‬فۆلكلۆری‮ ‬كوردی‮ ‬پێكهاتووە،‮ ‬كەپێشتر لەلایەن چەند هونەرمەندێكی‮ ‬ناسراوی‮ ‬كورد گوتراونەتەوە،‮ ‬محەمەد‮ ‬یاسین كاری‮ ‬میوزیكی‮ ‬بۆ كردووە‮ ‬هەروەها‮ ‬یوسف لەشكریش كاری‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬بۆڤیدیۆكلیپەكە ئەنجامداوە‮.

‬گرتەی‮ ‬بەشێك لەڤیدیۆكلیپەكەلەتوركیا وێنەی‮ ‬گیراوە،‮ ‬هەروەها بەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬لەناوچەگەشتیارییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وێنەیان گیراوە بەشێوەیەكی‮ ‬جیاواز لەكارەكانی‮ ‬پێشووتر كاریان لەسەركردووە، ئەم بەرهەمە لە‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬جەژنی‮ ‬نەورۆز بڵاوكرایەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌