2017-04-11

خه‌بات: بارزان ئەكرەم

لویس ئێنریكی، راهێنەری‮ ‬یانەی‮ ‬بارسێلۆنا، هێرشی‮ ‬توند دەكاتە سەر ناوبژیوانانی‮ ‬ئیسپانی، دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬دوێنێ ئێوارە، لە‮ ‬یاریان بەرامبەر مالەگە، نێمار داسیلڤای‮ ‬بەرازیلی، بەكارتی‮ ‬سوور دەكرا، یارییەكەیان بە ئەنجامی‮ ‬دوو گۆڵی‮ ‬بێ وەڵام دۆراند‮.‬

نێمار، بەر لە تەواو بوونی‮ ‬یارییەكە بە‮ ‬25 ‮ ‬خولەك، كارتی‮ ‬سووری‮ ‬پێدرا، دوای‮ ‬دوو كارتی‮ ‬زەرد، یەكەمیان بەهۆی‮ ‬توندكردنەوەی‮ ‬پێڵاوەكانی‮ ‬بوو، دووەمیان لە ئاكامی‮ ‬توند‮ ‬یاریی‮ ‬كردنی‮ ‬بەرامبەر‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬مالاگا، ئەمەش ئەركی‮ ‬یانەكەی‮ ‬قوڕستر كرد‮.‬

ئێنریكی‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬بۆ پێگەی‮ "‬فۆر فۆر تو‮" ‬دەلێت‮: ‬پێموایە لە پێدانی‮ ‬كارتی‮ ‬زەرد بە‮ ‬یاریزانان، شیكردنەوی‮ ‬زیاتری‮ ‬دەوەێ، كە بە‮ ‬ڕووی‮ ‬یاریزانان بەرز دەكرێتەوە، چونكە كارێكی‮ ‬تایبەتە، دەبێت لە‮ ‬یارییەكانی‮ ‬داهاتوو زیاتر ئاگاداربین، چونكە بەریەك كەوتنی‮ ‬زۆر لە نێوان‮ ‬یاریزانان‮ ‬ڕوو دەدات، رەنگە كارتی‮ ‬زەردیش نەبینین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌