2017-04-11

سەباح شێخانی

كورد چەند سەدەیە بە ئاواتی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆیە،‮ ‬ماوەی‮ ‬بیستوشەش ساڵیشە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە دۆخێكی‮ ‬ئازادیدا دەژیت،‮ ‬خاك،‮ ‬ئاڵا،‮ ‬سروود،‮ ‬سوپا،‮ ‬پەرلەمان و حكوومەتی‮ ‬هەیە،‮ ‬كورد لە ئامانجێكی‮ ‬لە مێژینەی‮ ‬نزیك بووەتەوە،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە دیفاكتۆ،‮ ‬وەك‮ نیمچەدەوڵەتێك‮ ‬لەناوچەكە و جیهان ناسراوە‮. ‬ڕیفراندۆم باشترین شێوازی‮ ‬خەباتە بۆ گەیشتن بە مافە‮ ‬ڕەواكانمان،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬گەڕانەوەیە بۆ میللەت بە مەبەستی‮ ‬ڕا وەرگرتنی‮ ‬لەمەڕ‮ ‬بابەتێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬یان دەستووری‮ ‬یان سیاسی،‮ ‬كورد لەو‮ ‬ڕەوشەی‮ ‬عێراق باشترین و نزیكترین شتە كە پێی‮ ‬بگات سەربەخۆییە،‮ ‬بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیش هەنگاوی‮ ‬كرداری‮ ‬ئەوەیە‮ ‬ڕیفراندۆم ئەنجام بدەین،‮ ‬دوای‮ ‬ڕیفراندۆم دەكرێت هەرێمی‮ ‬كوردستان ببێتە هێزێكی‮ ‬نوێ و پێگەیشتوو لە ناوچەكەدا‮.‬

نەتەوەی‮ ‬كورد لە عێراق بایەخی‮ ‬زۆر بە‮ ‬ڕیفراندۆم دەدات لە سەر مافی‮ ‬چارەنووس بەو پێیەی‮ ‬لەوەتی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق لە ساڵی‮ ‬1921 ‮ ‬دامەزراوە،‮ ‬تاكو ئێستا كێشەی‮ ‬كورد كۆتایی‮ ‬پێ نەهاتووە،‮ ‬ئەمەش پاڵنەرێكە تا بە جددی‮ ‬بیر لە‮ ‬ڕیفراندۆم بكەینەوە و بڕیاری‮ ‬یەكلاكەرەوە لە سەر چارەنووسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بدەین‮. ‬ڕیفراندۆم وەك پڕۆسەیەكی‮ ‬دیموكراسیی‮ ‬ڕاستەوخۆ هەژمار دەكرێت،‮ ‬چونكە‮ ‬ڕاستەوخۆ پرسیار لە هاووڵاتیان دەكرێت دەربارەی‮ ‬كێشەیەكی‮ ‬گشتی،‮ ‬گەلانی‮ ‬زیندووی‮ ‬جیهان لە پرسە چارەنووسسازەكاندا هەمیشە پەنا دەبەنە بەر‮ ‬ڕیفراندۆم و لەو‮ ‬ڕێگەیەوە بیروڕای‮ ‬تێكڕای‮ ‬گەل تاوتوێ دەكەن،‮ ‬ئەم ئەركە مێژووییە تەنیا بە پەرلەمان‮ ‬یان بڕیاری‮ ‬چەند حیزبێك ناسپێردرێت،‮ ‬بەڵكو سەراپای‮ ‬گەل لەو بڕیارەچارەنووسسازەدا بەشداری‮ ‬دەكات ئینجا دەبێتە بڕیاری‮ ‬نەتەوەیەك،‮ ‬ئیدی‮ ‬هیچ كەسێك ناتوانێت دژایەتی‮ ‬بكات‮ ‬یان پاساوی‮ ‬بێ بنەمای‮ ‬بۆ بهێنێتەوە‮. ‬ڕیفراندۆم وەك ئامانج و ستراتیژێكی‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬ئەو پرسە گرنگ و چارەنووسسازەیە كە ئاواتی‮ ‬هەموو كورد و كوردستانیەكە،‮ ‬كەس هێندەی‮ ‬كورد باجی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نەداوە،‮ ‬تا كوردیش نەبێتە خاوەن دەوڵەت،‮ ‬كوردستان سەقامگیری‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬و هەمیشەیی‮ ‬بەخۆیەوە نابینێت‮.‬

پرسی‮ ‬كورد و‮ ‬ڕیفراندۆم،‮ ‬دوو دەستەواژەی‮ ‬بەیەكەوە گرێدراون،‮ ‬كورد شایەنی‮ ‬سەربەخۆییە،‮ ‬چونكە گەورەترین نەتەوەی‮ ‬بێ دەوڵەتە لە هەموو جیهان،‮ ‬تاكە هیوا بۆ گەیشتن بەو خەونەش،‮ ‬تەنیا بەرێز سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ " ‬مسعود بارزانی‮"‬ـیە،‮ ‬ئەو تاكە كەسە كە بتوانێت خەونی‮ ‬ئەو میللەتە ستەمدیدەیە بە عەقڵانییەتی‮ ‬خۆی‮ ‬وەك پێشمەرگە و سەركردەیەكی‮ ‬لێهاتوو بێنێتە دی،‮ ‬بۆیە هەمیشە بە ئومێدەوە،‮ ‬دەڕوانینە هەر هەنگاوێكی،‮ ‬لە ئاییندەیەكی‮ ‬نزیكدا‮ ‬ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬جیهان ئاگاداری‮ ‬ویست و بڕیاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بێت لەبارەی‮ ‬دواڕۆژی‮ ‬خۆی‮. ‬بۆیە هەموومان دەڵێین‮: " ‬بەڵێ بۆ‮ ‬ڕیفراندۆم‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌