2017-04-10

خەبات‮- ‬عەلی‮ ‬بانیشاری
لە ئێستادا وەزارەتی‮ ‬پەروەردە و بانـكی‮ ‬نـێودەوڵەتی‮ ‬بە هاوبەشی‮ ‬چەند وەزارەتێكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و ئاژانسی‮ ‬روانگە كار لەسەر پرۆژەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬بۆ فـێركردن لـە قـۆناغی‮ ‬منداڵـی‮ ‬پـێشوەخت دەكـەن،‮ ‬وەزیری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬هـەرێم دەڵێت‮" ‬رەنگـە پـرۆژەكە بەرهەمەكەی‮ ‬بۆ‮ ‬10 ‮ ‬ساڵی‮ ‬دیكە بێت،‮ ‬بەڵام نابێت بوەستین و پێویستە بەردەوامبین لە پرۆژە ستراتیژییەكـانی‮ ‬پـەروەردە‮". ‬بەڕێوەبەری‮ ‬باخچەی‮ ‬منداڵانیش لە هەمان وەزارەت ئامـاژە بۆ ئەوە دەكـات پرۆژەكە تەنها لـە هەرێمی‮ ‬كوردستان جێبەجێ دەكرێت و لە عێراق هیچی‮ ‬بۆ پرۆژەكە نەبووە‮.‬
رۆژانـی27و28ی‮ ‬مـارس لە هەولـێری‮ ‬پایـتەخـت وەزارەتی‮ ‬پـەروەردەی‮ ‬حكـومـەتـی‮ ‬هـەرێم و بـانكی‮ ‬نێودەوڵـەتی‮ ‬بە هاوبەشی‮ ‬لـەگەڵ وەزارەتەكانی‮ ‬پلاندانان و تـەندروستی‮ ‬و خوێندنی‮ ‬باڵا و كارو كاروباری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئاژانسی‮ ‬روانگە لـە سـەنـتەری‮ ‬راهـێنانی‮ ‬بـەڕێـوەبەرایەتی‮ ‬گشتـی‮ ‬پەروەردە ۆرك شۆپێكی‮ ‬بەناونیشانی‮(‬ستراتیژی‮ ‬فێركردن لە قۆناغی‮ ‬منداڵی‮ ‬پێشوەخت‮) ‬ئەنجامدا‮. ‬یـەكێـك لـە مـەبـەستەكانی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬رۆك شۆپەكە دەستـەبەركردنی‮ ‬دەستڕاگەیشتنی‮ ‬خۆڕایی‮ ‬و ئیلزامی‮ ‬بە پەروەردەی‮ ‬منداڵی‮ ‬پێشوەخت بۆ سەرجەم منداڵان كە لە تـەمـەنی‮ ‬4 بۆ6 ساڵیـدان بـەئامـانـجی‮ ‬ئەوەی‮ ‬تاوەكو حوزەیرانی‮ ‬2022 رێژەی‮ ‬بەشـدایـكردنی‮ ‬منـداڵان لە سـاڵی‮ ‬یـەكـەم و دووەمی‮ ‬باخچـەی‮ ‬منـداڵاندا لە‮ ‬23% بۆ50% بەرزبێتەوە‮.‬
د.پشتیوان سادق،‮ ‬وەزیری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬هەرێم گـوتی‮" ‬لێكۆڵینەوەمان كردووە ئەگەر منداڵ لـە تـەمـەنی‮ ‬6 ساڵی‮ ‬لە قـۆناغی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بـنەڕەتی‮ ‬بخوێنێت گونجاوتـرە‮". ‬بـاسی‮ ‬لـەوەشـكرد ئـەگەر منداڵان لە تەمەنی‮ ‬زووتر بخرێنەبەر خوێندن پێویستـمان بـە ژووری‮ ‬زیـاتر لـە قـوتابخانەكان و پێداویستی‮ ‬تر دەبێت‮". ‬گوتیشی‮" ‬ئەگەر حكومەت نەتوانێت ئێستا كـار لـەسـەر ئەو بابەتە بكات ئەوا بۆ چەند ساڵی‮ ‬دیكە دەبێت ستراتیژی‮ ‬لەو بارەیەوە هەبێت‮".‬
د.پشتیـوان دوایـكرد پـرۆژەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬فـێركردن لە قـۆناغی‮ ‬منـداڵی‮ ‬پێشوەخت گـرنگی‮ ‬پـێبدرێت‮. ‬گوتیشی‮" ‬لەگـەڵ بانكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كـار لـەسەر پرۆژەكە دەكەین‮". ‬ناوبراو گلەیی‮ ‬لەسەر بەردەوام نەبوونی‮ ‬پرۆژەكان دەكات و دەڵێ‮" ‬پـرۆژەیەكی‮ ‬زۆر لەگـەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كراوە،‮ ‬بەڵام تەواو نەكراوە و بەردەوام نەبووە‮". ‬هـەروەها گوتیشی‮" ‬ئەگەر پرۆژەكان بەدەوام نەبن ئەوا نابنە ستراتیژی‮". ‬لە كۆتایی‮ ‬وتەكانیدا وەزیـری‮ ‬پـەروەردەی‮ ‬هـەرێـم بـە پێـویـستی‮ ‬زانی‮ ‬سـوود لـە ئەزموونی‮ ‬قوتـابخـانە پێشكەوتـووەكـان و كـەسـانی‮ ‬بـە ئـەزمـوونی‮ ‬بـواری‮ ‬پـەروەردە بەمەبەستی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬كەرتی‮ ‬پەروەردە وەربگیرێت‮.‬
نەورۆز حـەوێـزی،‮ ‬بەڕێوەبـەری‮ ‬بـاخـچەكـانـی‮ ‬مـنداڵان لە دیـوانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پـەروەردە لـە بارەی‮ ‬ۆرك شۆپەكەوە بە(خـەبات‮)‬ی‮ ‬گوت‮" ‬ۆرك شۆپەكە تەواوكـەری‮ ‬ۆرك شۆپێكی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردووە،‮ ‬بیرۆكە لە ساڵی‮ ‬2015 ‮ ‬لە كۆریای‮ ‬باشوور پەیدابوو،‮ ‬هـەر چـەندە قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و شـەڕی‮ ‬داعش هەیە،‮ ‬بەڵام وەزارەتی‮ ‬پەروەردە و بـەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشـتی‮ ‬فـێركـردنی‮ ‬بـنەڕەتی‮ ‬و بـاخـچەكـانی‮ ‬ساوایان بیریان لەوە كردەوە لیژنەیەكی‮ ‬هەمیشەی‮ ‬دروست بكەین و پـاشان بـانـكی‮ ‬نـێودەوڵـەتـی‮ ‬هـاتـە نـاو كارەكەوە و ئێمەش هەماهەنگیمان لەگەڵ كردن‮".‬
ناوبراو بڕیاردەری‮ ‬لـیژنەی‮ ‬هەمیـشەی‮ ‬گەشەپێدانی‮ ‬پێشوەخەتی‮ ‬منداڵانیشە لـە وەزارەتی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم هەر لەو بـارەی‮ ‬پـرۆژەكەوە گوتی‮" ‬سەرەتا بانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وایانكرد كە ئێمە چیمان لەوان دەوێـت وەكو وەزارەتی‮ ‬پەروەردە و بـەڕێوەبەرایەتی‮ ‬باخچەكـانی‮ ‬ساوایان داوامانكرد بە دانانی‮ ‬ستراتییەتێكی‮ ‬درێژخایان بۆ فێركردن لە قۆناغی‮ ‬پێشوەخت،‮ ‬چـونكە نـە لـە هەرێم و نە لە عێراقدا ئەو ستراتیژیەتە نەبوو‮".‬
گوتیشی‮" ‬مانگی‮ ‬ئایـاری‮ ‬سـاڵی‮ ‬رابـردوو بـۆ ئـەو مـەبـەستە ۆرك شۆپێكی‮ ‬3 ‮ ‬رۆژەمان ئامادەكرد،‮ ‬كە عێراقیش تـێدا بـەشدار بوو،‮ ‬ئێمە رەشنوسی‮ ‬خـۆمـان بە ماوەیەكی‮ ‬كەم دانـا و عێراقیش وتیان ئێمەش رەشنوسی‮ ‬خـۆمـان ئامادەكەین،‮ ‬بەڵام دواتـر عێراق كارەكەیان پێنـەكـرا و ئـێمە رەشنوسی‮ ‬خۆمان پێشكەش كرد و دواتر لە نێوان وەزارەتی‮ ‬پەروەردە و پلاندانان و بانكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬واژۆكرا‮". ‬
لەو بارەیەوە حـەوێزی‮ ‬زیـاتر قسـەی‮ ‬كرد و گوتی‮" ‬بانكی‮ ‬نێودەوڵـەتی‮ ‬مـانـگی‮ ‬رابـردوو چوونەوە ئەمریكا وۆرك شۆپەكەی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابـردوو و رەشـنووسەكـەی‮ ‬ئێمەیان پێشكەشی‮ ‬نووسینگـەی‮ ‬سـەرەكـی‮ ‬بـانك لە واشنتۆن كـرد و رەزامەنـدی‮ ‬لـەسـەردا كە ئەنـجامبـدرێت‮". ‬هـەروەهـا ئـەو دەشـڵێـت‮" ‬لەلایەن بانكی‮ ‬نێدەوڵەتییەوە راوێژكاری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ ئێمە دانراوە كە كار لەسەر ستراتیژیەت دەكات و ئەوەیش سوودی‮ ‬بۆ ئێمە هەیە تا ستراتیژیەتی‮ ‬خۆمان پێشبخەین،‮ ‬چونكە ئێمە توانای‮ ‬مرۆیمان هەیە،‮ ‬بەڵام گرفتی‮ ‬دارایمان هەیە‮".‬
لەبارەی‮ ‬سەرنجـی‮ ‬وەزارەتەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬هـەرێم لەسەر رەشنوسەكە بـڕیاردەری‮ ‬لـیژنەی‮ ‬هەمیـشەی‮ ‬گەشەپێدانی‮ ‬پێشوەخەتی‮ ‬منداڵان لـە وەزارەتـی‮ ‬پـەروەردەی‮ ‬هـەرێم گـوتـی‮" ‬لە بەرنامەماندایە پاش رەشنوسی‮ ‬دووەم ستراتیژیەتی‮ ‬پێشخسـتراو بدەینە هەموو وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی‮ ‬هەرێم بۆ ئەوەی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬یەك مانگدا لێكۆڵینـەوە لە رەشنوسی‮ ‬ستراتـیژیەتی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پـەروەردە بـكەن و وەڵاممان بدەنەوە ئەگەر وەزارەتێك وەڵامـی‮ ‬نـەدایـەوە ئێمە بێ ئەو وەزارەت و فەرمانگەیە رەشنوسەكە دەدەینە ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران‮".‬
سـەبارەت بەبەشداری‮ ‬نـوێـنەری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬پارێزگـاكـان لـە ۆرك شۆپەكەدا نەورۆز خەوێزی‮ ‬گوتی‮" ‬هـەر پارێزگایـەك نـوێنەری‮ ‬خۆی‮ ‬لە رۆك شـۆپەكە هەیـە و هەریـەكـەو رەشـنوسی‮ ‬خۆی‮ ‬پێشكـەش بـە ئـێمە دەكات،ئـەوەی‮ ‬لـێرە وەردەگیرێـت و لە رۆك شـۆی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوویـش وەرگیراوە راوێژكارەكـەمـان پـوخـتی‮ ‬دەكـاتـەوە و هـەمووی‮ ‬كـۆی‮ ‬دەكـاتـەوە و دەیكـاتە رەشـنوسێكی‮ ‬نوێ و پـاشـان رەشنوسی‮ ‬كـۆتـایـی‮ ‬لـە رێگـەی‮ ‬راوێـژكـاری‮ ‬بانكـی‮ ‬نـێودەوڵـەتی‮ ‬مونـیر ئـەبـو ئەسالی‮ ‬دروست دەكرێــت و دەنـیرێـتەوە بـۆ ئـەمریكا پاش وەرگرتـنی‮ ‬رەزامەندی‮ ‬دەدرێتـەوە وەزارەتی‮ ‬پەروەردە و پلانـدانانی‮ ‬هەرێم بۆ ئـەوەی‮ ‬ئـەوانـیش واژۆی‮ ‬لـەسـەر بكـەن و رەوانـەی‮ ‬ئـەنجـوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬دەكەیـن بۆ جێبەجێكردن‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌