2017-04-09

خه‌بات: كارزان كانه‌بی

بەرپرسانی‮ ‬یانەی‮ ‬ئەتلەتیكۆ مەدریدی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬هەوڵی‮ ‬ئەوەیانداوە بتوانن گرنگی‮ ‬بەتواناكانی‮ ‬یاریزانی‮ ‬شیلی‮ ‬لە ئەمریكای‮ ‬باشور ئەلێكس سانچیز بدەن بۆ ئەوەی‮ ‬لە هاوینی‮ ‬داهاتوو ئەم‮ ‬یاریزانە لە ریزی‮ ‬یانەی‮ ‬ئەرسناڵی‮ ‬ئینگلیزیەوە بگوازنەوە ریزی‮ ‬یانە ئیسپانییەكە‮ ‬،‮ ‬رۆژنامەكانی‮ ‬ووڵاتی‮ ‬ئیسپانیا ئەو هەواڵەیان بلاو كردۆتەوە كە گوایە‮ ‬یانەكەی‮ ‬رۆخی‮ ‬بلانكۆس بە بەهێزی‮ ‬هاتۆتە سەر هێل بۆ گواستنەوەی‮ ‬ئەلێكس سانشیز و‮ ‬یانە ئیسپانییەكەش ئامادەیە بڕی‮ ‬40‮ ‬ملیۆن‮ ‬یۆرۆ بۆ ئەم‮ ‬یاریزانە دابین بكات لە ئەگەری‮ ‬هاتنی‮ ‬بۆ ئیسپانیا،‮ ‬بەڵام تاكو ئێستا بەرپرسانی‮ ‬یانەی‮ ‬ئەرسناڵ هیچ قسەیەكیان نەكردووە لەسەر گواستنەوەی‮ ‬ئەم‮ ‬یاریزانە چونكە ئەمساڵ چەندین ئەنجامی‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬بەدەستهێناوە لەگەڵ‮ ‬یانەی‮ ‬تۆپ چییەكان،‮ ‬بۆیە ئەلێكس خۆی‮ ‬یەكلای‮ ‬كردۆتەوە كەوا ئەم وەرزە ریزی‮ ‬یانە ئینگلیزییەكە جێ دەهێلێت و بەرەوو‮ ‬یانەیەكی‮ ‬تر كۆچ دەكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌