2017-04-07

به‌ره‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپاى ئه‌مریكا 59 مووشه‌كى تۆماهۆكى ئاراسته‌ى ناوه‌نده‌ سه‌ربازییه‌كانى سووریا كرد.

سوپای ئه‌مریكا به‌ فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ به‌ مووشه‌ك بنه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی رژێمی سوریا تۆپباران ده‌كات و به‌ 59 موشه‌كی تۆماهۆک لە بنکەی هه‌وایی شەعیرات له‌ پارێزگای حمس دەدات.

دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە دوای هێرشەکە گوتی :" من فەرمانم داوە هێرش بکرێتە سەر ئەو زنکە ئاسمانیەی فڕۆکە سوورییەکانی لێ فڕی بۆ بۆردوومان کردنی هاووڵاتیان به چەکی کیمیاوی".

ناوی بەشار ئەسەدی بە دیکتاتۆری سووریا هێناوە و گوتی: بە چەکی کێمیاوی منداڵی کوشتووە، بۆیە ئەبێت خوێنڕشتن لە سووریا کۆتایی پێ بێت"
ئه‌و مووشه‌كانه‌ له‌ لایه‌ن هێزى ده‌ریایى ئه‌مریكا (مارێنز) ئاراسته‌ى ناوه‌ڕاستى سووریا كراون.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا جیف دیڤیز رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ و سیستمى به‌رگرى ئاسمانى سووریا كراونه‌ته‌ ئامانج.

 

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند چوار سه‌رباز له‌ ئه‌نجامی هێرشیی مووشه‌كیی ئه‌مریكا كوژراون.

پارێزگاری حمس رایگه‌یاند چه‌ندین كه‌س به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه‌ كوژران و برینداربوونه‌، بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان ئاشكرا بكات.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌