2017-04-05

کوڕی ھونەرمەندی کۆچکردوو حەمە جەزا، یەکەمین ئەلبوومی گۆرانى خۆی بەناوی ( ئەوینی بێ کۆتا)، بڵاو کردوە.

ئێوارەی سێ شەممە 4ى نیسانى 2017، لە مەڕاسیمێکدا لە ھۆتێل تایتانیکی شاری سلێمانی، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ھونەرمەندان "ھونەر حەمە جەزا"، ئەلبومێکی ھونەری بڵاو کردەوە، کە ژماره‌یه‌ك گۆرانییه‌كی جیاوازی لە خۆگرتووە.

ھونەر حەمە جەزا، لەلێدوانێکدا دەربارەی یەکەمین کاری ھونەری خۆی، گوتی:" بەھۆی دەنگخۆشی باوکم منیش ھەر لەمنداڵیەوە خولیایەکی زۆرم بۆ کاری ھونەری ھەبووە، بەڵام ماوەی ١٥ ساڵە لە شاری سلێمانی دوور کەوتومەتەوە و دوای کۆچی دوای باوکم بیرم لەوە کردەوە منیش کاری ھونەری ئەنجام بدەم".
ڕوونیشیكرده‌وه‌، كه‌ خۆشبەختانە بە ئاواتەکەی خۆى گەیشت، گوتیشی :" ئەمڕۆ یەکەمین ئەلبوومی ھونەری خۆم بەناوی (ئەوینی بێ کۆتا) بڵاو کردەوە".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ ئەلبومەکەى لە ١٢ تراک پێکھاتوە، گۆرانیەکانی بریتییە لە (تارمایی باوکم، حەزم لێ کردووی، سەردەم خۆشمەوێی، کاڵبونەوە) ھەروەھا چەند گۆرانییه‌كی دیکەش.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌