2017-04-05

 ساسان دەروێش‮:‬
هەرچی‮ ‬راست بێ و لە خزمەتی‮ ‬نەتەوەكەم دابێ ئەوە دەڵێم و ئەوە دەورووژێنم‮........‬ وەك

سوپاسگوزاریی‮ ‬و‮ ‬ڕێزگرتن لە كارو چاڵاكی‮ ‬خۆبەخشانەی‮ ‬ڕۆژنامەنووس ساسان دەروێش،‮ ‬لە‮ ‬58 ‮ ‬ساڵەیی‮ ‬بەئاشكرا دەرچوونی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەباتدا لە لایەن سەرنووسەرو

بەڕیوەبەری‮ ‬نووسینی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬خەڵاتی‮ ‬ڕێزلێنان بە رۆژنامەنووس ساسان دەروێش پێشكەشكرا،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬روونتریش بەم رۆژنامەنووسە ئاشنا بین،‮ ‬پێویستە بگەرێنەوە

سەرگوزشتەی‮ ‬چیرۆكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە ناسۆری‮ ‬ژیانی‮ ‬ئەم خاوەن قەڵەمە بوێرە‮....‬منداڵێك تەمەنی‮ ‬یەك ساڵی‮ ‬بێت و باوكی‮ ‬شەهیدو فەرماندەی‮ ‬داستانی‮ ‬لێدانی‮ ‬بیرە نەوتەكانی‮ ‬

كەركوك بێت و لە ئامێزی‮ ‬دایكی‮ ‬باوكیدا،‮ ‬واتە نەنكی،‮ ‬پەروەردەو گۆش كرابێت و دوور لە سۆزی‮ ‬دایك و باوكی‮ ‬و لە قوتابخانەیەكدا وانەیی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬لەلای‮ ‬مام و ئامۆژنی‮ ‬كاكە

تەهاوحاجی‮ ‬ناهی‮ ‬فێر بووبێ،‮ ‬بە دڵنیاییەوە ئەم ئاسۆیەیی،‮ ‬كە ئێستا دەیبینن لە بواری‮ ‬ڕۆژنامەگەریی‮ ‬كوردی‮ ‬وخزمەت كردنی‮ ‬كوردو كوردستان هەر ئەو چاوەڕوانمان دەبوو بۆیە

لەداوی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 ‮ ‬لەگەڵ بوونی‮ ‬پێشمەرگە دەكەوێتە بواری‮ ‬جێ بەجێ كردنی‮ ‬كاری‮ ‬میدیایی‮ ‬تاكو ساڵی‮ ‬1996 ‮ ‬دواتر لە هۆڵەندا بەردەوام وبێ پچران كاری‮ ‬كردووە لە

رۆژنامەی‮ ‬برایەتی‮ ‬ودەنگی‮ ‬كوردستان و دواتر خەبات تا بەئەمڕۆ دەگات‮.‬ رۆژنامەگەری‮ ‬رۆڵی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەیە لە هۆشیاركردنەوە ساسان دەروێش‮ ‬یەكێكە لە رۆژنامەنووسە

دیارەكانی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات و بەرپرسی‮ ‬ئۆفیسی‮ ‬خەباتە لە وڵاتی‮ ‬هۆڵەنداو روماڵی‮ ‬سەرجەم چالاكییەكانی‮ ‬ئەوروپاشی‮ ‬بەشێوەی‮ ‬خۆبەخشانە لە ئەستۆ گرتووە،‮ ‬ساسان

دەروێش دەربارەی‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬بەگشتی‮ ‬و رۆژنامەی‮ ‬خەبات بە تایبەتی‮ ‬قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەو لە گقتوگۆیەكی‮ ‬كورتی‮ ‬نێوانمان دەڵێ‮: ‬وێرای‮ ‬پیرۆز كردنی‮ ‬ئەم‮ ‬یادە لە تەواوی‮ ‬

رۆژنامەنووسانی‮ ‬كوردستان كە زۆربەیان‮ ‬یەكەم وێستگەی‮ ‬پراكتیكی‮ ‬كاری‮ ‬رۆژنامەنووسیان لەم رۆژنامە دێرینەوە دەست پێكردووە،‮ ‬و ئێستا بەسەر میدیای‮ ‬سەربەخۆ و سیاسی‮ ‬و

حیزبی‮ ‬دیكە دابەش بوون،‮ ‬هاوكات پیرۆزبای‮ ‬تایبەتیشم بۆ ئەو ستاڤەی‮ ‬ئەمرۆی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات هەیە،‮ ‬كەپێشمەرگە ئاسا قەلەمی‮ ‬شەرەفی‮ ‬رۆژنامەنووسیان لە دەست

گرتووەو داكۆكی‮ ‬لە مافی‮ ‬هاوڵاتیان دەكەن‮. ‬قەناعەتی‮ ‬تایبەتیم وایە كە رۆژنامەگەری‮ ‬بە گشتی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەیە لە هۆشیار كردنەوە و‮ ‬ڕینمایی‮ ‬كردنی‮ ‬تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵ و

دروستكردنی‮ ‬ڕای‮ ‬گشتی‮ ‬و گۆڕانكاری‮ ‬لە‮ ‬یاسا گشتییەكان،‮ ‬چونكە رۆژنامەگەری‮ ‬وەكو ئاوێنەیەك وایە بارو رەوتی‮ ‬كۆمەڵگا بەردەوام رەنگی‮ ‬تیا ئەداتەوە،‮ ‬كاریگەری‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬

هەیە لەسەر هەمواركردن و گواستنەوەی‮ ‬رای‮ ‬خەڵك لە سەر شێوازی‮ ‬دەستەلات و پەردە لادان لەسەر كەم و كوڕییەكان و بەدواداچونەوەیان،‮ ‬بۆیەش ناوی‮ ‬نراوە دەستەڵاتی‮ ‬

چوارەم‮. ‬ كاری‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬ئارەزووێكی‮ ‬حەیاتییە گومانی‮ ‬تێدا نیە‮ ‬یەكێك لە كایە بەهێزەكانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬وەرچەرخانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و بنیاتنانی‮ ‬كۆمەلێكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬تەندروست

بریتیە لەبوونی‮ ‬راگەیاندنێكی‮ ‬ئازادو راستگۆو بێلایەن،‮ ‬بەتایبەت لەو كۆمەلگاو چڤاتانەی‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬بونیاتنانی‮ ‬پرەنسیپەكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و گەشەكردنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابوریدان،‮

‬لە قۆناغی‮ ‬چوونە ناو حوكمڕانی‮ ‬و دەوڵەتبووندان وەك ئەوەی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەگوزەرێ،‮ ‬چونكە لەم قۆناغەدا دەسەڵات مەیلێكی‮ ‬كۆنترۆڵكارانەی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەبەردەوامی‮ ‬

دەیەوێت كۆی‮ ‬كایە جیاوازەكانی‮ ‬كۆمەڵگا كۆنترۆڵ بكات،‮ ‬ئەمە لە كاتێكدایە،‮ ‬كە بواری‮ ‬كۆمەلگای‮ ‬مەدەنی‮ ‬ناتوانن رۆڵێكی‮ ‬گۆشار ئامێزانە ببینن بەسەر قەبارەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬

سیاسیدا‮.. ‬ساسان دەروێش دەربارەی‮ ‬كاری‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬بەشێوەی‮ ‬خۆبەخشانە لە ئەوروپا جەختی‮ ‬دەكاتەوە،‮ ‬كەوا كاری‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬بۆ ئەو،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬ئارەزوویكی‮ ‬

حەیاتییە،‮ ‬لە هەمان كاتدا كاری‮ ‬تەحدا كردن بووە،‮ ‬چونكە گەنجی‮ ‬كورد خودان وزەیەكی‮ ‬زۆرەو تواناو جورئەتی‮ ‬موجازەفەی‮ ‬هەیە لە كاری‮ ‬ئیعلامیدا،‮ ‬بۆیە دەبینین گەنجی‮ ‬كورد

وێرای‮ ‬هەموو ئەو لەمپەرانەی‮ ‬دێنە پێشیەوە،‮ ‬بەلام لێزانانە رووبەرووی‮ ‬كێشە هەمە جۆرە فەرهەنگی‮ ‬و كۆمەڵایەتی،‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئاینی،‮ ‬ئابوری‮ ‬و كلتوری‮ ‬دەبێتەوە‮.‬ نووسینم وەك

رێگایەك دەبینی‮ ‬بەرەو ژیانێكی‮ ‬نوێ ساسان دەروێش دەربارەی‮ ‬خۆی‮ ‬بە راشكاوی‮ ‬دەڵێ‮:‬‮ ‬هەر لە سەرەتای‮ ‬ئەزموونی‮ ‬رۆژنامەنووسیم بەڵێنم داوە كە هەرچی‮ ‬راست بێ و لە

خزمەتی‮ ‬نەتەوەكەم دابێ ئەوە بڵێم ئەوە بوروژێنم،‮ ‬بۆیە‮ ‬ڕۆژێك لە‮ ‬ڕۆژان لەو نوسەرانە نەبووم خەڵكی‮ ‬گەمژە بمترسێنن،‮ ‬بە پێچەوانەوە بەردەوام هێزی‮ ‬خۆم لەوەدا دەبینی‮ ‬كە

توانایەكی‮ ‬سەرسوڕهێنەرم تێدایە بە خەڵكانی‮ ‬گەمژە پێبكەنم و لەسەر ئیشكردنی‮ ‬خۆم بەردەوام بم‮. ‬هێدی‮ ‬هێدیش نوسینم وەك‮ ‬ڕێگایەك دەبینی‮ ‬بەرەو ژیانێكی‮ ‬نوێ،‮ ‬ئەو

دەشڵێت‮: ‬سەرباری‮ ‬هەموو زەحمەتییەك كە ئێمە لە كاری‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬لە ئەوروپا دەیكێشین،‮ ‬بەڵام هەر لەگەڵ دیتنی‮ ‬بەرهەمە بڵاو بووەكانمان وەكو ئەوەیە لە سەحرایەكی‮ ‬

پان و بەرین بگەیتە سەر كانیەكی‮ ‬ئاوی‮ ‬سارد،‮ ‬ئەوەندە دڵخۆش دەبین،‮ ‬چونكە بەرهەمە بڵاوكراوەكانت چێژ و خۆشییەكی‮ ‬نەشئە بەخشت پێ دەبەخشێ،‮ ‬چونكە بەو شێوەیە

چاوت و دەستت جوڵە دەكەن بەوەش چێژی‮ ‬زیاتر دەبێت‮. ‬ پێگەی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات ساسان دەروێش لەبیرەوەری‮ ‬ساڵیادی‮ ‬دەرچوونی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەباتدا بە راشكاوی‮ ‬سەرنجی‮ ‬

خۆی‮ ‬دەخاتە روو دەڵێ‮: ‬پێگەی‮ ‬كاریگەریی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات لە ئاستێكدایە كە هەمیشە وەكو رۆژنامەی‮ ‬دایك سەیر كراوە و گوتار و بابەت و هەڵوێستی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕۆژنامەیە لەلایەن

خەڵكی‮ ‬خۆی‮ ‬و خودی‮ ‬پارتیش بەوردی‮ ‬سەرنجی‮ ‬دراوەتێ و خوێندنەوەی‮ ‬هەمەلایەنە و چڕوپڕی‮ ‬بۆ كراوە و‮ ‬ڕۆژنامەیەك نەبوە،‮ ‬كە بابەت و هەڵوێستێكی‮ ‬لەلایەن جەماوەر و

كەسایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و شرۆڤەكارانی‮ ‬سیاسەت و خوێنەرانەوە،‮ ‬بەخواری‮ ‬سەیری‮ ‬بكرێت‮ ‬یاخود قورساییەكەی‮ ‬لەبەرچاو نەگیرێت‮. ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات خودان شانازی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬زۆرە

لە خاڵەكانی‮ ‬شانازی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕۆژنامەیە‮ ‬یەك وشەشی‮ ‬بەقازانجی‮ ‬داگیركەران تێدا بڵاو نەكراوەتەوەو نەنووسراوە،‮ ‬ساسان وەكو رۆژنامەنووسێك بەشیاوی‮ ‬دەزانێ كە رۆژنامەی‮ ‬

خەبات پێویستە پێگەی‮ ‬چاڵاكییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬وەكو میدیایەكی‮ ‬كوردی‮ ‬پێشەنگ كە زمانحاڵی‮ ‬حیزبێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬گەورەیە،‮ ‬بەرفراوانتر بكات،‮ ‬واتە بەپێویستی‮ ‬دەزانێ لەئێستادا

رۆژنامەی‮ ‬خەبات رۆڵی زیاتر لەگواستنەوەی ڕووداوەكانی جیهان بگێڕێت،‮ ‬چونكە وەك ئاماژە دەكرێت،‮ ‬زۆربەی ڕووداوەكان،‮ ‬كاریگەرییان لەسەر هەرێم و دواڕۆژی پرۆسەی سیاسی‮

‬لەكوردستاندا دەبێت،‮ ‬وەك مەعلومیشە ئەمرۆ لە جیهان پرۆسەی سیاسی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە حوكمی‮ ‬ئەو گۆرانكاریە گەورانەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوین و شەڕی‮ ‬پێشمەرگە دژ

بە تیرۆرستانی‮ ‬داعش بووەتە جێگەی بایەخی سەرجەم میدیا عەرەبی‮ ‬و جیهانییەكان و گرنگییەكی بەرچاوی پێدەدرێت،‮ ‬بۆیە پێویست دەكات رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئامادەیی‮ ‬بۆ

هەموو ئەگەرو پێشهاتێك هەبێت‮.‬ پێویستە رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئامادەیی‮ ‬بۆ هەموو ئەگەرو پێشهاتێك هەبێت ساسان دەروێش وەك رۆژنامە نوسێك نیگەرانی‮ ‬خۆیشی‮ ‬نەشاردەوە لە

هەندێك رووی‮ ‬كاری‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬ئەمرۆ و لەم بارەوە ئەو گوتی‮: ‬خەریكە كاری‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬لای‮ ‬خەڵكانێك كە بە قەزاو قەدەر هاتونەتە ناو دنیای‮ ‬رۆژنامەنووسییەوە ناشیرین

دەكرێ? چونكە رۆژنامەنووس لەگەڵ ئەوپیشە پیرۆزەی‮ ‬خۆی‮ ‬لەگەڵ پیشەیەكی‮ ‬قێزەونی‮ ‬دیكە تێكەڵ دەكرێ? بۆنمونە ئەمانەتی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬ناپارێزرێ و میسداقییەت و

قودسییەتی‮ ‬كاری‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬پێشێل دەكرێ،‮ ‬لە كاتێكدا رۆژنامەنووس خاوەن ئاكارو رەوشتی‮ ‬خۆیەتی،‮ ‬كە ئەویش رەوشتی‮ ‬پیشەكەیەتی‮ ‬واتە ئیتیكی‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆیە من زۆر

بەوە نیگەران دەبم كە دەبینم رۆژنامەنووسێك گەمە بە پیرۆزی‮ ‬كاری‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬دەكات،‮ ‬بەو مانایەی‮ ‬تاڕادەیەكی‮ ‬زۆر خەریكە راستگۆیەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەدەست دەدات‮. ‬هەر بۆ

نمونە نازانێ هەواڵێك دارێژێت و ئامادە بكات،‮ ‬بەڵكو لەبەر نەزانی‮ ‬خۆی‮ ‬هەواڵەكە بەجۆرەها شێوە دادەڕێژێ،‮ ‬كە خوێنەر نازانێ چی‮ ‬قەوماوە و چی‮ ‬مەبەستە و سەرەتا و كۆتایی‮

‬لە كوێوە دەست پێ دەكات‮....‬؟‮!  ‬ پەیامی‮ ‬راگەیاندن ئەبێ بەجۆرێك لەجۆرەكان گوزارشت بێت لە پەیامی‮ ‬خەڵك ساسان دووپاتی‮ ‬دەكاتەوە كەوا پەیامی‮ ‬راگەیاندن ئەبێ

بەجۆرێك لەجۆرەكان گوزارشت بێت لە پەیامی‮ ‬خەڵك تارادەیەكیش بەدووربێت لە كۆنترۆڵكردن تەنها بۆ مەرامێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬رووت،‮ ‬چونكە راگەیاندن پەیامێكە كەخەڵك لە رێگایەوە

رۆڵێكی‮ ‬سانسۆر ئامێزی‮ ‬تیادا دەگێڕیت بەسەر دەسەڵاتدا‮. ‬بەو مانایەی‮ ‬هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و رەچاو كردنی‮ ‬بەرژوەندی‮ ‬گشتی،‮ ‬دەست درێژی‮ ‬نەكردنە سەر

تایبەتمەندێتی‮ ‬تاك و ئاداب و ئەخلاقی‮ ‬گشتی،‮ ‬كە كۆمەڵگا رەوایەتی‮ ‬پێداوون،‮ ‬هەركاتێك راگەیاندن ئەم پەیامەی‮ ‬لەدەستدا ئەبێ تەواوی‮ ‬كۆمەڵگا چاوەرێ بارودۆخێكی‮ ‬

مەترسیدار بكات‮. ‬لەم روانگەوە جەخت لەسەر ئەو خالە دەكەمەوە،‮ ‬كەوا راگەیاندنكاری‮ ‬كورد بەشێوەیەكی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬زانستی‮ ‬پێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬دانەكوتیوە،‮ ‬بۆیە ناتوانن ئەو

رۆڵەببینن،‮ ‬كە پێویستە وەك‮ ‬رۆژنامەنووسێك بیبنن.نمونەیەكی‮ ‬تر دەخەمە روو كە لایەنێكی‮ ‬نێگەتیڤە لە كاری‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬كوردی‮ ‬وەك روونە ماوەیەكی‮ ‬زۆرە‮ ‬هەندێ

رۆژنامەنووس لەناو میدیای‮ ‬كوردی‮ ‬كارو چالاكییە رۆژنامەنووسییەكانی‮ ‬تەنیا بەو ئاراستەیەدا دەروات لە جیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬زیاتر ئیش لەسەر داتاكان و زانیاری‮ ‬ورد بكات،‮ ‬كار لەسەر

وروژاندنی‮ ‬فەزائیحی‮ ‬شەخسی‮ ‬دەكات تێكەڵی‮ ‬ژیانی‮ ‬تایبەت دەبێت? هەر لەم روانگەشەوە دەبینین زۆرێك لە پێشلكاریەكانی‮ ‬لەبەرامبەر رۆژنامەنووس‮ ‬دەكرێ لەوێوە سەرچاوە

دەگرێت‮. ‬لە راستیدا دۆخێكی‮ ‬لەم شێوەیە خۆی‮ ‬لەخۆیدا ئاماژەیەكی‮ ‬مەترسیدارە و نیشانەی‮ ‬ناهاوسەنگی‮ ‬و بێ هەڵوێستیەكی‮ ‬بێ پاساوە،‮ ‬چونكە ئەمەش بۆ خۆی‮ ‬

پێشلكارییەكە دەرهەق بە پیشەی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮.‬ لە زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوین رۆژنامەنووس لەگەڵ دەسەڵاتدا لە پێوەندیێكی‮ ‬ناجۆردا‮ ‬ ساسان دەروێش دەربارەی‮ ‬

وروژاندنی‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬لەناو میدیای‮ ‬كوردی‮ ‬دەڵێ هەموو میدیای‮ ‬جیهانی‮ ‬باس لەوە دەكەن كە كوردستان هەرێمێكی‮ ‬ئارام و كاریگەر و خاوەن بڕیار و هێزە،‮ ‬كەچی‮ ‬

میدیای‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬ئەم حەقیقەتە دەوروژێنێ،‮ ‬ئەمە ئەگەر كارێكی‮ ‬تێكدەرانە نەبێ و سیخوڕی‮ ‬كردن نەبێ بۆ دەوڵەتێكی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬چ ناوێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬شایەنە‮...‬؟‮! ‬

بۆیە بەهەڵەدا ناچین ئەگەر بلێین لەزۆربەی‮ ‬ئەو وڵاتانەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوین میدیاكارو رۆژنامەنووس لەگەڵ دەسەڵاتدا لە پێوەندیێكی‮ ‬ناجۆرو ناسروشتیدان،‮ ‬واتە بەردەوام كێشە لە

نێوان ئەم دوو لایەنە لە ئارادایە،‮ ‬بەڵام پێویستە ئەو حەقیقەتەش لەبەرچاو بگیرێ كە ئازادی‮ ‬رۆژنامە نوسی‮ ‬بەو مانایە نایەت كە رۆژنامەنووس هەموو سنوری‮ ‬دەسەڵات ببەزێنێ و

دەسەڵاتێكی‮ ‬رەها و بێ سنور بۆ خۆی‮ ‬بە رەوا بزانێ و بە ئارەزووی‮ ‬خۆی‮ ‬هەر شوێنێك بیەوێت دەتوانێت ناشیرینی بكات و تانەو تەشەری‮ ‬لێبدات و هەواڵی‮ ‬نادروستی‮ ‬بۆ

هەڵبەستێت،‮ ‬بەڵكو لە هەموو دنیادا ئازادی‮ ‬رۆژنامەنووسیش چەشنی‮ ‬كایەكانی‮ ‬دیكە ژیان دەكەوێتە ژێر كۆمەلێك پرەنسیپ و رێسا و‮ ‬یاسا،‮ ‬چونكە ئەگەر وا نەبێت

بەرپرسیاریەتی‮ ‬هیچ جۆرە مانایەك بە ناوەرۆكی‮ ‬خۆیەوە ناگرێ‮. ‬ بەغدا پێ خۆش بێ‮ ‬یان نا كوردستان بەرەو جیابوونەوە و سەربەخۆیی‮ ‬دەڕوات لە هەر شرۆڤەكارێك بپرسی‮ ‬بەوە

وڵامت دەداتەوەو پێت دەڵێ‮: ‬واقیعەكە روونە‮ ‬ڕۆژ لە دوای‮ ‬ڕۆژیش دەسەڵاتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬لە هەرێم بەرەو كالبوونەوەو كەمبوونەوە دەچێت‮. ‬پێویستە ئەو‮ ‬ڕاستییە لەبەرچاو

بگرین،‮ ‬كە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوودا توانی‮ ‬چەندین كاری‮ ‬زۆر گرنگ بكات بۆ ئەوەی‮ ‬وەك دەرئەنجامی‮ ‬ئەم كارانەیش بتوانێت بەم قۆناغەی‮ ‬ئێستا

بگات،‮ ‬لەوانەیش بەدەستهێنانی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاسایش لە هەرێمەكەدا‮. ‬بێگومان حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬تەواوی‮ ‬هەوڵی‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات بۆ ئەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا

بمێنێتەوە،‮ ‬بەڵام تازە پێیان خۆش بێت‮ ‬یان پێیان ناخۆش بێت،‮ ‬كوردستان بەرەو جیابوونەوە و سەربەخۆیی‮ ‬دەڕوات‮. ‬مخابن تا ئێستا میدیای‮ ‬كوردی‮ ‬لە لایەنە باشەكانی‮ ‬ئەو پرسەی‮

‬نەكۆڵیوەتەوە و لە حاڵێكدا ئەگەر كورد لەم بەشەی‮ ‬كوردستاندا ببێتە دەوڵەت،‮ ‬لانیكەم جگە لە ساڕێژ بوونەوەی‮ ‬برینی‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوانمان،‮ ‬كاریگەرییەكی‮ ‬قووڵ

و چارەنووسساز لەسەر بەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان دادەنێت و لە ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیدا،‮ ‬ئیتر كورد وەك میللەتێكی‮ ‬خاوەن كیان دەناسرێت و لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكاندا ئاڵای‮ ‬كورد

لە تەنیشت ئاڵای‮ ‬وڵاتان دەشەكێتەوە و لەوەش گرینگتر،‮ ‬بۆ تاهەتایە گەرەنتی‮ ‬ئەوەش وەردەگریت كە سەروەریی‮ ‬خاكەكەت بپارێزرێت و جارێكی‮ ‬دیكە تووشی‮ ‬كۆمەڵكوژی‮ ‬

نەبێتەوە‮....‬ دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬لە زهنی‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كورد بۆتە دیفاكتۆ لە كۆتا وشەمدا دەڵێم‮:‬‮ ‬هێشتا ژمارەیەكی‮ ‬زۆر بەربەست لە بەردەم سەربەخۆیی‮ ‬كوردستاندا ماون،‮ ‬ئەوە

جگە لە هەبوونی‮ ‬چەند كێشەیەكی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮. ‬دەبێت ئەو‮ ‬ڕاستیەیش لەبەرچاو بگیرێت،‮ ‬كە‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردی‮ ‬بەر لەهەر شتێك

پێویستی‮ ‬بە‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬لایەنە سیاسییە كوردییەكان هەیە‮. ‬هیوادارم ناو ماڵی‮ ‬كورد رێكخرێتەوەو بەرژەوەندی‮ ‬كاتی‮ ‬خەونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬لەبار نەبات و حیزبە كوردییەكانیش

دوور لە دەمارگرژیی‮ ‬حیزبایەتی‮ ‬بەجیدی‮ ‬ئاوڕ‮ ‬لەو مەسەلەیە بدەنەوە‮. ‬ئیدی‮ ‬ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬میدیاكانە،‮ ‬لایەنە باشەكانی‮ ‬ئەو پرسە مێژوویی‮ ‬و نەتەوەییە بەبەردەوامی‮ ‬بوروژێنن

تاوەكو مەسەلەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬لە زهنی‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كورد دەبێتە دیفاكتۆ‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌