2017-04-04

رۆژنامەی‮ ‬دایلی‮ ‬میل هەستا بە هەڵبژاردنی‮ ‬گەورەترین‮ ‬10یاری‮ ‬لەمێژوویی‮ ‬خولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬كە‮ ‬یەكێكیان‮ ‬یاری‮ ‬نێوان‮ ‬یانەی‮ ‬میلان و لیڤەرپوول بوو لەكۆتایی‮ ‬خولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬لەساڵی‮ ‬2005 ‮ ‬كە باشترین رێژەی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬پێدرا‮. ‬یاری‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە بەرامبەر‮ ‬یانەی‮ ‬پاریس سانت جێرمانی‮ ‬فەرەنسی‮ ‬كە بە‮ ‬6-1‮ ‬گۆڵ لەبەرژەوەندی‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە بوو،‮ ‬پلەی‮ ‬دووەمی‮ ‬پێدرا،‮ ‬هەروەها سەركەوتنی‮ ‬یانەی‮ ‬مان‮ ‬یونایتد بەسەر‮ ‬یانەی‮ ‬بایرن میونخ لەكۆتایی‮ ‬خولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬1999 ‮ ‬پلەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬پێدرا،‮ ‬سەركەوتنەكەی‮ ‬یانەی‮ ‬دیپۆرتیڤۆی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بەسەر‮ ‬یانەی‮ ‬میلان بە‮ ‬4‮ ‬گۆڵی‮ ‬خاوێن لە قۆناغی‮ ‬8ی‮ ‬خولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬ئەوروپای‮ ‬2004 ‮ ‬پلەی‮ ‬چوارەمی‮ ‬هێنا،‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬یانەی‮ ‬مان‮ ‬یونایتد بەسەر‮ ‬یانەی‮ ‬یۆڤنتۆس بە‮ ‬3-2‮ ‬گۆڵ لەیاری‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬سیمی‮ ‬فاینالی‮ ‬خولی‮ ‬یانە پاڵەونەكان بە پلەی‮ ‬پێنجەم هات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌