خەبات: ساسان دەروێش
بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی یادی پڕشكۆی58 ساڵەی بڵاوبوونەوەی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی 4 / 4 ی ساڵی 1959 لە بەغداو بەردەوامبوونی بەئێستاشەوە كە زۆر قۆناغی سەخت و دژواری لە وێسگەكانی تەمەنی لەتەك شۆڕش و خەبات و قوربانیدانی گەل گرێدا، ڕۆژنامەنووسان بەهەمان هێزو بازووی نووسین و خزمەتی قەڵەمەكانیان لەژێر دروشمی »تا ژیان بەردەوام بێ، خەبات بەردەوامە«، شەو و ڕۆژبێ ماندووبوون كاردەكەن بێ گوێدانە بارودۆخی نالەباری دارایی و بەردەوامی جەنگ دژ بەتیرۆریستان، بۆ هەمیشە نەبەردییەكانی پێشمەرگە وسەركەوتنەكانیان وهەنگاونان بۆ هێنانەدیی ئاسۆیی سەربەخۆیی و دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان ئاواتی هەریەكەیانەو لەگەڵ ئەوەشدا بەم بۆنەیەوە كۆمەڵیك كەسایەتی سیاسی هەست وسۆزیی خۆیان بۆ ئەم بۆنەیە بۆ خەبات دەربڕی.
بەهجەت مەسیفی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لایبزیك لەوبارەیەوە گوتی: سەرەتا یادی 58 هەمین ساڵەی بەئاشكرادەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات لە 4/4/1959 لە شاری بەغداد لە تەواوی ڕۆژنامەگەری كوردی پیرۆز دەكەم هەروەها پیرۆزبایی لەهەموو ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی خەبات دەكەم بەگشتی وبەتایبەتی كاكە ساسان دەروێش بەرپرسی نووسینگەی خەبات لە هۆڵەندا، كە ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە نێو ڕەوەندی كورد، پێویستە خەبات لە یادكردنەوەیدا فەرامۆش نەكرێ و یادكردنەوەی بە بەرزی ڕابگیرێ لە دەرەوەو ناوەوەی كوردستان، لە دوای گەڕانەوەی بارزانی نەمرو هەڤاڵەكانی بۆ كوردستان، دەرگایەك بەڕووی پرۆسەی سیاسی كوردستان كرایەوە بۆ ناساندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و مۆڵەتدانی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات بەفەرمی لەسەر بنەمایی دەستوری ساڵی 1958 كە كورد و عەرەب لەیەك نیشتیماندا هاوبەشن، بەڵام مەخابن زۆری نەخایاند حكومەتی عێراق دەستوری جێبەجێ نەكردو لە ئەنجامدا شۆڕشی مەزنی ئەیلول پەرپابوو خەبات كەوتە بەرشاڵاوی دڕندانەی شۆڤێنستی عەرەب و لە دەرچوونی بەئاشكرا لە شارەوە گواسترایەوە بۆ شاخ و نهێنی بەمپێیە كاروانی دەنگ و ڕەنگی خەبات لە مێژووی ڕابردووی خۆیدا بە ئێستایشەوە هێزو بازووی شۆڕش و پێشمەرگە بوو بۆ تۆقینی دوژمن و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری نەتەوەیی، ئەوەتا تا ئێستاش ئەودەنگە بەڕووی دوژمنان وتیرۆریستان نەڕەی شێرەولە هەنگاوی سەركەوتندایە، ڕۆژنامەی خەبات بەدرێژایی تەمەنی چ لە كاتی دەرچوونی بەنهێنی یان لەسەردەمی دەرچوونی بەئاشكرا ڕۆڵێكی زۆركاریگەروبوێرودلێرانەی بینیووە لە گەیاندنی دەنگی گەلی كورد وشۆڕشی كوردبەجیهان وئاشكراكردنی تاوانەكانی دوژمنانی كورد كە دژبەگەلەكەمان ئەنجامیان دەدا، بەو بۆنەیەوە دەمەوێ بڵێم كە وێڕای سوپاس ودەستخۆشیم لە ستافی ڕۆژنامەی خەبات و هەوڵ و ماندووبوونیان بەرزدەنرخێنم، داوا دەكەم كە زیاتر گرنگی بدەن بەبەشی ڕۆژنامەی ئەلكترۆنی لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ئەلكترۆنی زۆر بەخێرایی بەچركە سات دەتوانی بگا بەدەستی خوێنەر لە هەمووچین وتوێژە جیاجیاكان ئەویش بەنوێكردنەوەی دەنگوباس و ڕووداوەكان.
خەڵات شێخ موراد بەرپرسی بنكەی ڕۆشنبیری وكۆمەڵایەتی لالش لە ئەڵمانیا لەو بارەیەوە گوتی: بەبۆنەی 58 ساڵەی ڕۆژنامەی خەبات، دەمانەوێ بەناوی بەرپرس و دەستەی بەڕێوەبردن و ئەندامان و دۆستانی بنكەی لالش لە ئەڵمانیا، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گشت ڕۆژنامەنووسانی ستافی ڕۆژنامەی خەبات بكەین، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 58 ساڵ بەسەر ئاشكرا دەرچوونی لە ساڵی 1959? كە لەوكات وساتەدا بارزانی سەركردە لە دوای پتر لە 11ساڵی ئاوارەی لە یەكێتی سۆڤیەتی جاران عبدالكریم قاسم پێشوازی لە بارزانی نەمر كردو هەر ئەو پەیوەندیەش بووە هۆی ئەوەی كە حیزبی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕۆژنامەی خەبات وەك ئۆرگانی هەمان حیزب بە فەرمی بناسرێ لەسەر هەمان ئەودەستورەی كە بڕیاری لە هاوبەشی كوردوعەرەب دابوو لەو وڵاتە، دیارە ڕۆژنامەی خەباتیش لەو هەلومەرجەدا ڕێگا خۆشكەربوو بۆئەوەی گەلی كورد بە ئاشتی بژی لەسایەی بەدیهێنانی مافەكانی.
فەزیلە شۆڕش بەرپرسی ئۆفیسی ئەوروپایی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لەوبارەیەوە گوتی: پیرۆزبێت ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەی خەبات، لەم یادەشكۆدارەی ڕۆژنامەی خەبات پیرۆزبایەكی گەرم ئاراستەی هەموو كارمەندو سەرنوسەرو بەڕیوەبەری نوسینی ڕۆژنامەی خەبات دەكەم، بێگومان خەباتی نوسین بەبارستایی چەك كاریگەرە، ڕۆژنامەی خەبات بەدرێژایی مێژووی دوور ونزیك لە 58 ساڵەی خەباتیدا لە هەموو بارودۆخێكدا بەردەوامە، هیچ كات دەستی لە خەبات وبەرخودان بەرنەداوە، ڕۆژنامەیەكە كە سەربەخۆیی كورد وپێكەوە ژیان بەرز دەنرخێنێ وڕۆڵێكی گرنگ وبەرچاوی هەیە لەگەشەی دیموكراسی لەكوردستان، جێگای شانازیە، ڕۆژنامەنوسە چاونەترسەكانیان بەڕۆحێكی شۆڕشگێر لەبەرەكانی جەنگ كاری خۆیان ئەنجام دەدەن، خەبات قوتابخانەیەكی پڕ لە ئەزموونە بۆ ڕۆژنامەگەری وپێشخستنی ڕۆژنامەوانی لەبایەخدانی بەهەموو چین وتوێژەكانی كۆمەڵگا كارێكی بێ وێنەی پێشكەشكردووە.
خەلیل شنگالی بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی لە ئەروپا لەوبارەیەوە گوتی: بەبۆنەی 58 ساڵەی ڕۆژنامەی خەبات گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی خەبات دەكەم و پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەیی سەرنووسەروتەواوی ستافی ڕۆژنامەنوسانی دەكە م، ئەم ڕۆژنامەیە هەر لەڕۆژی دەرچوونی بەئاشكرایی لە پایتەختی بەغداد لە 4/4/1959 تائێستا ڕۆڵێكی زۆر گرنگی بینیوە لە ڕاگەیاندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلولی ئازادی خوازی كوردستان وئێستاش لە دوای ڕاپەڕین و پرۆسەی ڕزگاركردنی عێراق وڕووخانی دیكتاتۆریەتی بەعس ڕۆژنامەی خەبات چۆتە قۆناغێكی نوێوە كە بەرگری لە هەرێمی كوردستان و تەواوی پارچەكانی كوردستان بكات وخەباتی خۆیی تاوبدات بۆ پشتگیری كردن لەو ئاسۆییەیی كە كورد بەسەرۆكایەتی جەنابی كاك مەسعود هەنگاوی بۆ دەنێت لە سەربەخۆیی كوردستان ودروست بوونی دەوڵەتی كوردستان، تاژیان بەردەوام بێ، خەبات بەردەوامە كە تەواوی نووسەرانی وقەڵەكانیان بۆ خزمەتی كوردو كوردستانن، ئومێدەوارم هەرسەركەوتووبن لەگەڵ ڕێزماندا. سعداللە بەرواری بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیمان لە دوسڵدۆرف لەو بارەیەوە گوتی: بەبۆنەی تێپەڕبوونی 58 ساڵ بەسەر دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات بەئاشكرا و ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لەسەرجەم ستافی ڕۆژنامەنووسان و سەرنووسەر و بەڕیوەبەری نووسین دەكەم، ئەوەی جێگایی شانازییە كە ئەمڕۆ هەڵوەستەی لەسەر بكەین لە دوای 58 ساڵ خەبات وبەردەوام بوون لەوێستگە جیاجیاكانیدا لە ئاشكراونهێنی لە شار وشاخ ئەوڕاستگۆ متمانەیە بووكە میللەت پێی بوو بۆ هەمیشە لە باوەشیان نابوو لە بەخشینی هۆشیاری نەتەوەیی وبەگژداچوونەوەی دەستەڵاتەیەك لەدوایەكەكانی ڕژێمە داگیر كارەكان كە ئازادی ومافیان پێكەوە تاساندبوو، لەگەڵ ئەوەش بیروڕای ئازادوسەربەخۆی چاپ و بڵاوكردنە وەكانیش یاساغ بوو بەتایبەتی خەبات كە بیروڕای شۆڕش ودەنگ وهەواڵی سەركەوتنی پێشمەرگەی ڕادەگەیاند وچەواشەكارانی بەدرۆ دەخستەوە ئەم ڕۆژنامەیە ڕۆڵی گرنگی بینی لە شۆڕشی ئەیلول وگوڵان بەئەمڕۆشەوە بەهیوام زیاتر بچنە نێ وقوڵایی دڵی خەڵك وبۆ خەڵك بنووسن وگرنگی بەبابەتی سیاسی وشرۆڤەكاری بدرێ كە خۆی لە ڕۆژنامەیەكی سیاسیدا دەبینێتەوە نەك هەمەڕەنگ وهەمەلایەنە.
بابە عەلی گوڵانی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیمان لە نەرویژ لەوبارەیەوە گوتی: ڕۆژنامەی خەبات ئەستێرەیەكی درەوشاوەیی ڕۆژنامەیەكی ڕۆژانەی سیاسی و ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە كاروانی پرشنگداری ڕۆژنامەگەری كوردی كە بوێرانە بەزمانێكی پڕاوپڕی كوردایەتی لەهەلومەرجە دژوارەكانی شۆڕش ونەهامەتیەكانی خەڵكی كوردستان جێگایی متمانەوبڕوای میللەت بووە بۆ بەدەست كەوتنی هەواڵی پێشمەرگەو سەركەوتنەكانی، لەبارودۆخێكی تەندروست وبەئاشكرا یەكەم ژمارەی دەرچوو بڵاوكرایەوە، ناوی خەباتی بەخۆیی بڕی كە دواتر لەگەل هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی مەزن پڕاوپڕ ناوەكەی خۆی كردە هێما بۆ شۆڕش و پشتگیریكردنی كە زۆربەی ڕۆشنبیران و بەسەركردەكانی ئەمڕۆشەوە لەو ڕۆژنامەیە نووسیان وپێ بەپێ وشاخ بەشاخ و شاربەشارو ساڵ بەساڵی هێنا تا تەمەنی بووە 58 ساڵی پڕشنگدار.
سەرهەد غەفوری بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیمان لە فرانكفۆرت لەوبارەیەوە گوتی: ڕۆژنامەی خەبات، پێشەنگی ڕۆژنامەی ڕۆژانەی سیاسی وئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستا نە لە كاروانی بزاڤی ڕۆژنامەگەری كوردی، قەدەری كورد وایكرد، خەبات لە ڕۆژنامە یەكی ئاشكراوە ببێتە ڕۆژنامەیەكی نهێنی ویاساغ كە بەدرێژایی مێژووی دەرچوون و بڵاوبوونەوەی هەنگاوەكانی سەخت ودژواری بڕی لە قۆناغەكانی شۆڕش وخەبات وتێكۆشانی گەلی كورد و بووە تروسكایی وڕووناك كردنەوەی ڕێگا تاریكەكانی بەردەم چەند نەوەیەكەمان لە هۆشیار كردنەوەیان بۆ خۆشەویستی خاك ونیشتیمان لە بەرگریكردن ومانەوەی ناسنامەی نەتەوەیدابن بەربەست بن لەبەردەم چەواشەكاری شۆڕش وناوهێنانی كورد بەكەم، ڕۆژنامەی خەبات لەو بواردا ڕۆڵی گرنگی بینی تا بەئەمڕۆ دەگات كە هەنگاونانە بۆ ڕیفراندۆم وسەربەخۆیی كوردستان.
عەزیز ئەحمەد حەمە لەوبارەیەوە گوتی: پاش گەڕانەوەی مستەفا بارزانی نەمر لە ساڵی 1958 لە یەكیەتی سۆڤیەتی جاران، پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر بوژایەوەو جەماوەرێكی زیاتر لەدەوری كۆبونەوە، بۆ ساڵی دواتر پارتی وە بۆ یەكەمجار ڕۆژنامەی خەباتی وەك زمانحاڵی ئەو حیزبە دەركرد و تاكو ئێستاش پاش 58 ساڵ، خەبات لە خەباتی خۆی بەردەوامە بۆ خزمەتكردنی دۆزی ڕەوای كوردو زمانی شیرینی كوردی، ڕۆژنامەی خەبات بەردەوام شان بەشانی پێشمەرگە لەسەنگەری بەرگریدا بوە و هەمیشە مەشخەڵی شۆڕش و بیری كوردایەتی بە ناو خەڵكدا بڵاو كردۆتەوە و هیچ كاتێك نە ماندوو بوە، نە لە هێڵی كوردایەتی ڕاستەقینەش لایداوە، هەر بۆیەشە بۆتە جێ باوەڕو متمانەی خەڵك و جەماوەری كوردستان. یادگار مەحمود لەوبارەیەوە گوتی، ئەمساڵ، ڕۆژنامەی خەبات 58 ساڵ لەتەمەنی ڕۆژنامەگەری پڕشكۆی خۆی بەڕێدەكات، هەرچەندە ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستانە، بەڵام ڕۆژنامەیەكە ڕێبازی نەتەوەییانەی گرتۆتەبەر، داكۆكیكارێكی ڕاستەقینەبووە لە دۆزی نەتەوەیی كورد، هەرچەند ڕۆژنامەكە ئۆرگانی حزبە، بەڵام دەكرێت بەهێزبكرێت لە ڕووی بابەتەكانیەوەوبەبابەتی فەلسەفی وڕاپۆرتی زانستی وتحلیلی كەسانی ڕۆشنبیروئەكادیمی وسیاسەتمداری ناوخۆو دەرەوە هەروەها گرنگی بدرێت بەخوێنەری گەنگ وئافرەت ودووبارە پیرۆزبێت یادی 58 ساڵە لە تەواوی ستافی ڕۆژنامەی ئێستایی خەبات.
حسام الدین خۆشكانی لەوبارەیەوە گوتی: خەبات وەك ڕایەڵەیكی میدیایی و یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانە بەر لە 58 هەمین ساڵ، توانیویەتی لە ماوەی مێژووی دەرچوونیدا، هزری نیشتیمانی و نەتەوەی و دادپەروەری سیاسی و كولتوری پێكەوە ژیان وئازادی بیروبۆچوون وڕادەربڕی و ڕێزگرتن لە هەموو نەتەوە و ئاینەكان بە پڕاكتیكی وەك ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان بخاتە بەردەستی خوێنەران، خەبات جگە لەوەی وەك ڕۆژنامەیەكی مولتەزیم و نیشتیمانی خۆی بەدوور دەگرێ لە زمانی بازار و تەشهیر و زبر، و هەوڵیداوە هەمیشە بە زمانێكی كوردیی پاراو و ڕەسەن بابەتەكانی پێشكەشی خوێنەرانی بكات.
گەشاو عارف لەوبارەیەوە گوتی: خەبات لە ڕۆژگارێكی سەخت ودژواردا تێپەریی وپێی نایە 58 ساڵەوە وەك یەكەم ڕۆژنامەی كوردیی و سیایسی و ڕۆژانەو بەئاشكرا ڕووی لە خەڵك كرد و پەیام وخواست وداواكانی خەڵكی كوردستانی لە خۆگرت جگە لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری نەتەوەیی وخۆش ویستنی خاك وگەل وخەبات وتێكۆشان وبرایەتی كورد لە هەرچوار پارچەكەی كوردستان ڕەنگدانەوەی بیری لە نێویاندا، ڕاستە ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو وەك زمانحاڵ، بەڵام كورد لەوكاتەدا لەژێر یەك ڕەشماڵدا خەباتی دەكرد لە ژێر چاودێری باوكی كورد بارزانی نەمر و ڕابەرو ئەم ڕۆژنامەیە لەو هەلومەرجەدا بەهەموو شێوەیەك ویستیان بوو لەناوی ببەن ولە پێناوەشدا ڕۆشنفكرانی كوردو سیاسەت توانانی كورد بەهەوڵەكانیان بەرپەرچی داگیركاران وچەواشەكاری دەدات وبەژێرلێوەكردنی ماف وئازادیی كوردستان و ئاشكراكردنی بۆ ڕای گشتی و گەیاندنی دەنگ و سەدای پێشمەرگە و شۆڕش هەموو ئەمانە خەسڵەتی ئەم ڕۆژنامە ئازیزەبوو كە بەچەندین قۆناغی جیاوازدا خۆی گەیاندە ئاستێك كە بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردو كوردستانی لە ئامێز بگرێ.
پشتیوان لەشكری لەوبارەیەوە گوتی: بەم بۆنەیەوە پڕبەدڵ پیرۆزبایی لە خانەوادە و كوسوكاری شەهیدە سەربەرزەكانی كوردكوردستان دەكەم بەتایبەتی شەهیدانی ڕێگایی كاروانی نەمرانی قەڵەم بەدەست ونووسەرانی كۆچكردووی ئەم ڕۆژنامەیە ووەپیرۆزبایی لەم ڕۆژەدا لە ڕۆژنامەی خەبات وئەندامانی دەكەم كە لەم ڕۆژنامەیەدا كاردەكەن، ژیان وخەبات هاوتەریبی یەكترن تاژیان مابێت خەباتیش بەردەوامە، دووبارە پیرۆزبایی خۆم لەم ڕۆژەدا دووپات دەكەمەوە بەبۆنەی 58 هەمین ساڵیادی و چەپكێك گوڵی نێرگزی ئەم كوردستانە ڕازاوەی شروشتە جوانەكەی پێشكەشە بەسەرجەم كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات.
بەرزان مەحمود خەرامان لەوبارەیەوە گوتی: لە 58 هەمین ساڵیادی ڕۆژنامەی خەبات دا، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی ستافی ڕۆژنامەی خەبات دەكەم بەسەرنووسەرو بەڕیوەبەری نووسین و ڕۆژنامەنووسان ودەستەیی كارگێری وتاچەگوڵینەیی نێرگزی پڕجوانی چیاكانی كوردستانیان پێشكەش دەكەم، ڕۆژنامەی خەبات بەشێكی بەرچاوی مێژووی میدیایی كوردی یە چ لەشاخ وچ لە شار ڕۆڵێكی كاریگەری هەبوە لە وشیاری نەتەوەیی وگەیاندنی چالاكی سیاسی وسەربازی هەربەم بۆنەیەوە پێشنیاردەكەم ڕۆڵی بەرچاویش لە سۆشیال میدیاهەبێ لە ڕیی بەرنامەی ئەلیكترۆنی تازیاتر ڕۆڵی زیندووی بۆ هەمیشە هەبێت لەناوكۆمەڵگایی كوردی وجیهانی دا، پێشم باشە خەبات لەم قۆناغەی ئێستایدا هەر بەسیاسی و شرۆڤەكاری ڕووداوەكان خۆیی سەرقاڵ بكات باشترە لەوەی لاپەڕەكانی بەكۆمەڵیك بابەتی سەقەتی دووبارەكروا پڕبكاتەوەوخوێنەر لەخۆیی بتۆرێنێ.