2017-04-03

خەبات/عەلی‮ ‬بانیشاری
ئەگەرچی‮ ‬چەند مانگێكـی‮ ‬مـاوە بۆ وەرزی‮ ‬هاوین،‮ ‬بەڵام لە ئێستاوە دانیشتووانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان لە ترسی‮ ‬كەمی‮ ‬كارەبا لەو وەرزەدا دەستـیان بە كڕینی‮ ‬مـۆلیدەی‮ ‬بچووكی‮ ‬ماڵان كردووە‮. ‬خراپی‮ ‬كارەبا لە وەرزی‮ ‬گەرمایی‮ ‬ساڵانـی‮ ‬رابردوودا وایكردووە هاونیشتیمانیـان دڵنیا نەبن لـە بوونی‮ ‬كارەبایەكـی‮ ‬باش لە وەرزی‮ ‬هاویندا بۆیـە بـوونی‮ ‬مۆلیدە لە ماڵەكانیـدا بـۆ هاوكاریكردنـی‮ ‬كـارەبـایـی‮ ‬نیشتیـمانی‮ ‬و مۆلیدەی‮ ‬گەڕەك بە گرنگ دەزانـن‮. ‬هاوڵاتیان دەڵێن‮" ‬بڕوامان بە كارەبـایی‮ ‬هـاویـن نـییە بـۆیە لەئێستاوە مـۆلیدە دەكڕین‮".‬
خەلیل بەرزنجی،‮ ‬فەرمانـبەرێكی‮ ‬دانیشتـووی‮ ‬هـەولـێرە و دەڵێت‮:" ‬هەفـتەی‮ ‬رابـردوو مـۆلیدەیەكی‮ ‬10 ‮ ‬ئەمپێریم كڕیووە،‮ ‬چونكـە ئەترسم كارەبایی‮ ‬هاوینی‮ ‬ئەمساڵیش وەكو ساڵانی‮ ‬پێشتر بێت‮". ‬گوتیشی‮" ‬لە كاتی‮ ‬گەرمادا جـارێ وا هەیە نە كارەبـایی‮ ‬نـیشتیمـانی‮ ‬و نـە مـۆلیـدە نییـە،‮ ‬بـۆیـە ئـەگـەر مۆلـیدەیەكی‮ ‬بچووكت نەبـێت گەرمایی‮ ‬هـاوین نـاهێڵێـت پـشوو بـدەیـت‮". ‬خـەلیل مۆلیدەكەی‮ ‬بـە‮ ‬200 ‮ ‬هەزار دینار كڕیووە‮.‬
بەشێك لە هاوڵاتیانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستـان خـەرجـی‮ ‬مـۆلیدەی‮ ‬مـاڵان بـەكـەم نازانن و ئەوانەشی‮ ‬باری‮ ‬داراییان باشە لایان ئاساییە‮. ‬خەلیل دەڵێ‮" ‬ئـەگەر هەفتانە كاتژمێرەكـانی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتیمـانـی‮ ‬و مـۆلیدەی‮ ‬گـەڕەك كـەم بـن،‮ ‬ئـەوا خـەرجـی‮ ‬مـۆلیـدەی‮ ‬مـاڵ دەگـاتـە‮ ‬10‮-‬15 ‮ ‬هـەزار‮". ‬بەپـێی‮ ‬زانـییارییەكان پـاش سـاڵـی‮ ‬2003 ‮ ‬هـاوردەكـردنـی‮ ‬مـۆلیـدە بـچووكەكـان بـۆ بـازاڕەكـانـی‮ ‬هـەرێم بەشێوەیەكی‮ ‬بـەرچاو زیادیكرد‮.‬
ناوبـراو دەشڵێت‮" ‬بوونی‮ ‬مۆلیدە بۆ ئەو ماڵانەی‮ ‬خاوەنی‮ ‬منداڵی‮ ‬بچووكن زۆر پێویسترە،‮ ‬چونكە منداڵ بەرگەی‮ ‬گـەرما هاوین و بێ كارەبایی‮ ‬ناگرێت،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬كڕینی‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬نەبێت ناچارە قەرز بكات و بیكڕێت بۆ ئەوەی‮ ‬گەرمـا تەنگی‮ ‬پێهەڵنەچنێت‮". ‬هـەروەهـا بـاسی‮ ‬لـەوەشكرد بۆیە لە ئێستاوە هاوڵاتیان مۆلیدە دەكـڕن،‮ ‬چـونكە لە هاویندا نرخی‮ ‬گرانتر دەبێت،‮ ‬ئـەوەی‮ ‬بـەهـۆی‮ ‬زۆری‮ ‬خـواستـەوەیە لەسەری‮.‬
ساڵانە و لە وەرزی‮ ‬زستان و هاویندا لە باشووری‮ ‬كوردستان كارەبابی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بۆ كەمتر لە‮ ‬6 ‮ ‬كاتژمێر كەم دەبێتەوە،‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬گەڕەكانیش توانایی‮ ‬ئەوەیان نـییە تەواوی‮ ‬كاتژمێرەكانی‮ ‬شەو رۆژ كارەبا بۆ ماڵان دابین بكەن،‮ ‬بۆیە بەشێكی‮ ‬زۆر لە ماڵەكان مۆلیـدەی‮ ‬بچوكیش دەكڕن و دەبنە خاوەنی‮ ‬3 ‮ ‬كارەبا،‮ ‬هەر ئەمەش وایكردووە ئەوانەی‮ ‬ئـێستا ماڵ دروست دەكـەن لە پـاڵ خـەتـی‮ ‬كـارەبـابـی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و مۆلیدەی‮ ‬گەڕەكدا خەتی‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬ماڵیش دابنێن‮.‬
شێرزاد بەكر،‮ ‬پێشانـگایەكی‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬لـە بـازاڕی‮ ‬شێخەڵڵا هەیە و دەڵـێ‮" ‬مۆلیدەكان لە چین و‮ ‬یابانەوە هاوردە دەكرێـن و زیـاتر ئـەوانە كڕیـاریان زیاترە كە نرخیان لە نـێوان‮ ‬120 ‮ ‬دۆلار بۆ‮ ‬150 ‮ ‬دۆلار دایە‮". ‬گوتیشی‮" ‬ساڵانـی‮ ‬رابردوو بەشێوەیەكی‮ ‬بەرچـاو مۆلـیدە بچووكەكان دەفرۆشران،‮ ‬بـەڵام ئێستا قەیـرانی‮ ‬دارایی‮ ‬وایكردووە خەڵك كەمتر مۆلیدە بكڕن‮". ‬بەوتەی‮ ‬شێرزاد مۆلیدە‮ ‬8 ئەمێرییەكان داواكاری‮ ‬زیاتریان لەسەرە‮.‬
ناوبراو دەشڵێت‮" ‬ئـاوارە عەرەبەكـان زیـاتر لە خەڵكی‮ ‬هەرێم مۆلیدە دەكڕن و تـەنانەت پێش ئەوەشی‮ ‬بگەڕێنەوە ناوچـە ئـازادكراوەكانی‮ ‬خـۆیان مۆلـیدە دەكـڕن و لەگـەڵ خـۆیاندا دەیبەنەوە‮". ‬باسی‮ ‬لەوەشكرد ئێستا كەم ماڵ هەن خاوەنی‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬خۆیان نەبن‮. ‬هەروەها شێـرزاد دەشڵـێت‮" ‬ئـەگـەر هاوڵاتییەك دەسەڵاتی‮ ‬كڕیـنی‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬نەبێت بە قیست دەیبات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌