2017-04-02

خه‌بات: عەبدولقەهار هەولێری - به‌لژیكا‮

لەبۆنەیەكی‮ ‬تایبەت بە جەژنی‮ ‬نەورۆز،لە باڵەخانەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئەوروپا كە لە لایەن گرووپی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬كوردستان لە پەرلەمانی‮ ‬ئەوروپا وبە هاوكاری‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سازكرا‮ ‬،‮ ‬تیپی‮ ‬كورد نەوا‮ ‬بە موزیكی‮ ‬ڕەسەنی‮ ‬كوردی‮ ‬بۆنەكەیان‮ ‬ڕازاندەوە‮. ‬

ئێمەش وەك رۆژنامەی‮ ‬خەبات‮  ‬بەم بۆنەیەوە دیدارێكمان لەگەڵ گۆران كامیل سەرۆكی‮ ‬گرووپی‮ ‬كورد نەوا‮ ‬سازكرد‮:‬ گۆران كامل میوزیسیەن‮ ‬نزیكەی‮ ‬35‮ ‬ساڵە كاری‮ ‬میوزیك دەكات لەسەرەتای‮ ‬دەسپێكی‮ ‬فێربوونی‮ ‬میوزیك هەتا ئەمڕۆ بەردەوامە لە چالاكی‮ ‬میوزیكی‮ ‬كوردی‮ ‬و كاری‮ ‬بۆ هونەرمەندانی‮ ‬هەرچوار پارچەی‮ ‬كوردستان كردووە،‮ ‬لەدیمانەكەدا گوتی‮: ‬گرووپێكی‮ ‬نوێمان دروستكرد،‮ ‬لەساڵی‮ ‬2016ەوە تاكو ئێستا‮ ‬12‮ ‬كۆنسێرتمان كردووە،‮ ‬ئەم گرووپە پێكهاتووە لەموزیسیانەكانی‮ ‬هەرچوار بەشی‮ ‬كوردستان و هەر‮ ‬یەك بەجلوبەرگی‮ ‬كوردی‮ ‬تایبەت بە ناوچەكەی‮ ‬خۆی،‮ ‬وەكو لوڕی‮ ‬و سنەیی‮ ‬و سۆرانی‮ ‬و كرمانجی‮ ‬،‮ ‬بەومانایە پەیامەكەی‮ ‬من بگەیەنین بۆ كوردەكانی‮ ‬تاراوگە بۆ ئەوەی‮ ‬بزانن كەوا هیچ سنوورێك بۆ كوردستان نییە‮ ‬،‮ ‬هەرچەندە ئەگەر وەكو جوگرافیا كوردستان دابەشكراوە بە چواربەش بەدەستی‮ ‬داگیركەران‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئێمە چوار بەش نین‮. ‬ئێمە‮ ‬یەك میوزیكین و‮ ‬یەك زمان،‮ ‬یەك ئاهەنگ و‮ ‬یەك گۆرانی‮ ‬و‮ ‬یەك ئاوازین،‮ ‬كەس ناتوانێت دابەشمان بكات‮.

‬هەروەهابەڕێزیان لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا‮ ‬گوتی‮:‬ ‬ئێمە ئەمڕۆ لە باڵەخانەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئەوروپا ئامادەبووین بەمەبەستی‮ ‬سازدانی‮ ‬ئاهەنگی‮ ‬جەژنی‮ ‬نەورۆز‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێی‮ ‬كوردی‮ ‬بۆ كوردەكانی‮ ‬تاراوگە و چەند پەرلەمانتاری‮ ‬جیاوازی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا و چەند باڵوێزێكی‮ ‬عێراق لەئەوروپا‮. ‬لەكۆتاییدا‮ ‬گووتی‮: ئێمە توانیمان لەم ئاهەنگەدا هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬وخۆمان و جلوبەرگمان بە ئامادەبووان بناسێنین‮.

‬هەروها لەرێگەی‮ ‬ئێوەشەوە‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬نەورۆز لە هەموو كوردانی‮ ‬جیهان دەكەم بەهیوای‮ ‬رزگار بوونی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەورە و سەربەخۆیی‮ ‬بۆ كوردستان و سەركەوتن بۆ پێشمەرگە و هەروەها خۆشم قوربانی‮ ‬هەموو پێشمەرگەكان دەكەم و هیوای‮ ‬چاك بوونەوە بۆ هەموو برینداران دەخوازم و سڵاو بۆ سەرجەم شەهیدانی‮ ‬كوردستان دەنێرم‮ ‬كەگیانی‮ ‬خۆیان لە پێناو‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬بەختكرد‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌