خهبات: بارزان ئهكرهم
موسعود ئۆزێلی ئەڵمانی، ئەستێرەی یانەی ئارسینالی ئینگلیزی، دووپاتی دەكاتەوە، هانی یانەی پێشووی دەدات، كە ریال مەدریدە، لە یارییە چاوەڕوانكراوەكەی بەرامبەر بە یانەی بەیار میونشینی ئەڵمانی،لە قۆناخی هەشتی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ئۆزێل لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی "سپۆرت بێلد"ی ئەڵمانی وتی: بەراستی دڵم بۆ یانەی ریال مەدرید لێدەدات، چونكە یارییم بۆی كردووە، چەند هاوڕێیەكم لەوێ هەیە، تا ئێستاش پەیوەندیمان لەگەڵ یەكتر ماوە، گومانیشی تێدا نیە لەم یارییە هانی ریال مەدرید دەدەم.
ئۆزێل لە یانەی ئارسنال،لە ریزبەندی پریمەرلیگ، لە خانەی شەشەم دێت، بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ، بە جیاوازی 19 خاڵ لە گەڵ یانەی چێلسی، كەریزبەندی یەكەمی خولەكەی گرتووە.