2017-04-01

خه‌بات: ‬خەلیل بلەیی

لە پەرلەمانی‮ ‬بەریتانیا بە ئامادەبوونی‮ ‬ژمارەیەك ئەندام پەرلەمانی‮ ‬بەریتانیا و ئەندامانی‮ ‬حزبی‮ ‬ئازادی‮ ‬و بەرپرسی‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان مەراسیمێك بۆ رێزلێنان لە كەسانی‮ ‬سەركەوتووبوون لە بوارە جیاجیاكاندا سازكرا‮.‬

بۆ ئەمساڵ خاتوو زەینەب عەلی‮ ‬كەمال خەڵاتی‮ ‬سەركەوتووترین گەنجی‮ ‬بەدەستهێنا كە‮ ‬توانیویەتی‮ ‬هەر لە منداڵییەوە خۆیان دروست بكەن و پێبگەیەنن‮، ‬لە بری‮ ‬ئەو سەركەوتنەی‮ ‬كە لە بواری‮ ‬بزنسدا لە ماوەی‮ ‬رابردوودا بەدەستی‮ ‬هێناوە و بەشدارییەكی‮ ‬كارای‮ ‬هەبووە لە كاری‮ ‬خێرخوازیدا،‮ ‬خەڵاتی‮ ‬سەركەوتووترین گەنج بە خاتوو زەینەب عەلی‮ ‬بەخشرا‮.‬

لەم بارەیەوە زەینەب عەلی‮ ‬كەمال لە لێدوانێكدا رایگەیاند‮: ‬ساڵانە لەسەر ئاستی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بەریتانیا ئەو خەڵاتە لە چواردە بوار و تەمەنی‮ ‬جیاجیا پێشكەش دەكرێتك منیش ئەمساڵ خەڵاتی‮ ‬سەركەوتووترین گەنجم بە دەستهێنا كە توانیویانە لە بواری‮ ‬خۆیاندا خۆیان پێبگەیەنن و لە كارەكانیاندا سەركەوتوو بن لە هەمان كاتدا وێڕای‮ ‬كارەكانیان سوودیان بۆ كۆمەڵگا دەبێت و لە بواری‮ ‬خێرخوازیشدا بەشدارییەكی‮ ‬كارایان هەیە،‮ ‬ئەم خەڵاتەش وەك هاندانێكە بۆ ئەوەی‮ ‬پەرە بە كار و تواناكانیان بكەن‮.‬

‮ ‬زەینەب عەلی‮ ‬هەروەها دەڵێ‮" ‬من وەكو كچێكی‮ ‬كورد ئەم خەڵاتە پێشكەش بە گیانی‮ ‬بەرزە فڕی‮ ‬ئەو شەهیدانەی‮ ‬كوردستان دەكەم كە توانییان بە قوربانیدان و گیان بەخشین سنوورەكانی‮ ‬وڵات بپارێزن و رێگایان نەدا دوژمنان نزیكی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان بكەون،‮ ‬هەروەها پێشكەشی‮ ‬دەكەم بە‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان و خوشك و دایك و هاوسەر و رۆڵەكانیان‮ ‬كە لە سەنگەرەكانی‮ ‬بەرگریدان بەرامبەر بە دوژمنانی‮ ‬مرۆڤایەتی،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەو پێشمەرگە ئافرەتانەی‮ ‬كە شان بە شانی‮ ‬براكانیان لە سەنگەرەكانی‮ ‬سەرفرازیدان‮، ‬لە كۆتاییدا خاتوو زەینەب وتی‮: ‬بە پێویستی‮ ‬دەزانم سوپاسی‮ ‬هەموو ئەو كەسانە بكەم كە هاوكار و‮ ‬یارمەتیدەرم بوون لە كارەكەمدا بەتایبەتی‮ ‬خانەوادەكەم كە ئەگەر پشتگیری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬ئەوان نەبووایە من نەمدەتوانی‮ ‬ئەو سەركەوتنە لە كارەكەمدا بەدەست بهێنم‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌