2017-04-01

ئا‮: ‬رێبوار حەمەلاو شوانی

پێشمەرگە پارێزگاری‮ ‬لە سنوورە ئازادكراوەكان دەكات

CTV News

 كاتێك سەربازانی‮ ‬كەنەدی‮ ‬لە ئەیلوولی‮ ‬2014 هاتنە عێراق‮ ‬،‮ ‬ئەركیان بریتی‮ ‬بووە لە‮ ‬یارمەتیدان و مەشق و‮ ‬ڕاهێنان بە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعشدا.ئەمە‮ ‬یەكەم قۆناغی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش بووە و بۆ ماوەی‮ ‬دوو ساڵە و نێوە كەنەدا لە چوارچێوەی‮ ‬هاوپەیمانیی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە جەنگی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬داعشدا بەشدارە.ئێستا مرۆڤ بە فڕین بەسەر ئاسمانی‮ ‬هەولێر پایتەختی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە لە ئاسمانەكەیەوە بەنداوی‮ ‬مووسڵیش دیارە‮ ‬،‮ ‬دەتوانێت سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگە ببینێت كە چۆن هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بەرگریان لە خاكی‮ ‬خۆیان كرد و داعشیان وەستاند.خەندەق و ساترەكانی‮ ‬پێشمەرگە دوو ساڵی‮ ‬رابردوو دروست كراون و سنووری‮ ‬كوردستان دەپارێزن‮.‬

پشتگیری‮ ‬هاوپەیمانە كوردەكانمان بكەن لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراستدا

National Review

سیتا فرانتزمان

‮(‬پێویستە هەوڵەكانی‮ ‬دژایەتیكردنی‮ ‬ئاواتەكان كورد بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬بوەستێندرێن چونكە كورد لە شەڕی‮ ‬دژ بە داعشدا قوربانیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬داوە‮ ‬،‮ ‬ئەوە دوو ساڵە كە هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا لەنزیكەوە كار لەگەڵ كوردەكان لە شەڕی‮ ‬دژ بە داعش دەكەن.ئەم هاوكاریەی‮ ‬كورد لەگەڵ ئەمەریكا بەتایبەتی‮ ‬لەگەڵ هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بووە‮ ‬،‮ ‬بەڵام واشنتۆن بەوریاییەوە رێگری‮ ‬لە دروستبوونی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردووە‮ ‬،‮ ‬ئەویش بەو ئامانجەی‮ ‬كە پەیوەندیەكانی‮ ‬لەگەڵ بەغدا و ئەنكەرە تێكنەچێت و هاوسەنگی‮ ‬لە پەیوەندیەكانی‮ ‬لەگەڵ عێراق و توركیا بپارێزێت‮).‬

مەترسی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان

ARA News

 گەڵێك كورد پێی‮ ‬وایە كە قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬داعش بریتیە لە رووبەرووبوونەوە لەگەڵ حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬شیعە بەجۆرێك كە جەنگێكی‮ ‬گەورە لە نێوان هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬روو بدات‮ ‬،‮ ‬بەڵام گوتەبێژی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬شیعە وا بۆ دەچێت كە ناكۆكییە سیاسییەكان لە‮ ‬2014 بووە هۆی‮ ‬كەوتنی‮ ‬مووسڵ و لە رابردوودا خەڵكی‮ ‬مووسڵ داوای‮ ‬بەجێهێشتنی‮ ‬سووپای‮ ‬عێراق و پۆلیسی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬لە شارەكەیان كردبوو.هەروەها هێزەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬ئێستا دەستیان بە جموجوڵ بەرەو رۆژئاوای‮ ‬شەنگال كردووە.ئەوەی‮ ‬دیارە كورد حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬وەكو مەترسیەكی‮ ‬گەورە بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان دادەنێت كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی‮ ‬دەكرێت و راستەوخۆ دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەكەن‮.‬

خەریكە داعش لە عێراق بەرەو تێكشكانی‮ ‬تەواو دەچێت

‮-‬Newsday

 (( شارە هەرە ئازادكراوەكانی‮ ‬عێراق لە دەستی‮ ‬داعش‮ ‬یەكەمجار بەدەستی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان روویدا كە كاریگەری‮ ‬تەواو بۆ تێكشكانی‮ ‬داعش لە عێراق و جیهان دەرخست.سەركەوتنی‮ ‬پێشمەرگە بەسەر داعش بووە هۆی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬هێزە عێراقییەكانی‮ ‬دیكە بەسەر ئەم گرووپە توندڕەودا‮. ‬پارساڵ كاتێكی‮ ‬سەردانی‮ ‬عێراقم كرد‮ ‬،‮ ‬گومانی‮ ‬زۆر هەبووە كە سووپای‮ ‬عێراق بتوانێت جیهادییەكان تووشی‮ ‬شكست بكات‮ ‬،‮ ‬چونكە سووپا ئامادەكراو بە چەك و تەقەمەنیەكەی‮ ‬مالیكی‮ ‬لە دوو هەزار و چواردە لە بەرامبەر داعش شكستی‮ ‬خوارد كە ئەمە بووە هۆی‮ ‬بەهێزبوونی‮ ‬داعش لە عێراق و سووریا‮ ‬،‮ ‬دواجار هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بە پاڵپشتی‮ ‬ئەمەریكا داعشیان تێكشاند و ئێستا بەرەو تێكشكانی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬دەچێت‮ )).‬

پێشمەرگەی‮ ‬رۆژ لەلایەن ناتۆوە مەشق و‮ ‬ڕاهێنان وەرگرتووە

Sputnik International

هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬رۆژئاڤا كە ژمارەی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬شەش هەزار چەكدار دەخەمڵێندرێت لەلایەن بەرنامەكانی‮ ‬ناتۆ لە باكووری‮ ‬عێراق مەشق و‮ ‬ڕاهێنانیان وەرگرتووە‮ ‬،‮ ‬بەڵام شوێنیان دیار نییە كە دەكەوێتە هەولێر‮ ‬،‮ ‬دهۆك‮ ‬یان سلێمانی‮.‬ناتۆ مەشق و‮ ‬ڕاهێنان بە پێشمەرگەكانی‮ ‬رۆژئاڤا دەكات كە رۆڵێكی‮ ‬گرنگیان لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش گێراوە.هەروەها ئەم پێشمەرگانە نوێنەرایەتی‮ ‬كوردانی‮ ‬سووریا دەكەن كە نوێنەرانی‮ ‬كورد لە دانووستانی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە ئەستانەی‮ ‬پایتەختی‮ ‬كازاخستان بەشدار بوون.هەروەها لە نێو هەشت پێشمەرگەی‮ ‬رۆژئاڤا‮ ‬یەكێكیان ئافرەتە كە ژمارەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬ئافرەت دەگاتە نزیكەی‮ ‬دوو سەد پێشمەرگە لە نێو ریزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬رۆژدا.تا ئێستا سێ هەزار پێشمەرگەی‮ ‬رۆژ رەوانەی‮ ‬سەر سنوورەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ سووریا كراون‮.‬

پێشمەرگە ئافرەتەكان لە سەنگەرەكانی‮ ‬شەڕدان

Business Insider

هەر لەكاتی‮ ‬هاتنی‮ ‬داعش بۆ عێراق و سووریا لە دوو هەزار و چواردە‮ ‬،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان رۆڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لە رووبەرووبوونەوە و تێكشكانی‮ ‬داعش بینیوە و‮ ‬یەكێك لە لایەنە هەرە بێوێنەكانی‮ ‬بریتیە لە بەكارهێنانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬ئافرەت لە بەرەكانی‮ ‬شەڕدا.هەروەها بە پێچەوانەی‮ ‬گەڵێك لە هێز و‮ ‬سووپاكانی‮ ‬تر‮ ‬،‮ ‬نەتەنها پێشمەرگە رێگەی‮ ‬بە ئافرەتانی‮ ‬لە ریزەكانی‮ ‬داوە بەڵكو شانبەشانی‮ ‬پێشمەرگە پیاوەكان لە شەڕی‮ ‬داعش بەشداریان كردووە.لەم سۆنگەیەوە‮ ‬،‮ ‬هەزار و حەوت سەد ئافرەت لە ریزی‮ ‬پێشمەرگە خەبات دەكەن.پێشمەرگە ئافرەتەكان نایانەوێت لە ماڵەوە بێ هەڵوێست دابنیشن‮ ‬،‮ ‬بەڵكو لە سەنگەرەكان شەڕدان و رۆڵیان لە تێكشكانی‮ ‬داعش بینیوە‮.‬

پەكەكە لە نێو ماڵی‮ ‬ئێزدییەكان لە كوردستانی‮ ‬عێراق‮ ‬،‮ ‬نائەمنی‮ ‬دروستكردووە

Algemeiner 

كاتێك هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان شاری‮ ‬كۆبانێیان لە باكووری‮ ‬سووریا لە دەستی‮ ‬داعش دەرهێنا‮ ‬،‮ ‬دوای‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬شارەكە‮ ‬،‮ ‬بەرەو كوردستانی‮ ‬عێراق كشانەوە كەچی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬پەكەكە لە دەڤەری‮ ‬شەنگاڵ ماونەتەوە و بوونەتە هۆكارێكی‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬دەڤەرەكە و مەترسی‮ ‬بۆ سەر خەڵكی‮ ‬ئێزدی‮ ‬نێشتەجێی‮ ‬شنگاڵ دروست كردووە بە جۆرێك كە ئێزدییەكانی‮ ‬شنگاڵ ئێستا كەوتوونەتە لێواری‮ ‬نائەمنییەوە بەتایبەتی‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە هەفتەی‮ ‬رابردوو شەڕ‮ ‬لە نێوان گرووپە‮ ‬ڕكابەرەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬واتە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق و چەكدارە ماركیست لێنینیستی‮ ‬پەكەكە كە هێزێكی‮ ‬چەكداری‮ ‬كوردییە سێ دەیەیە دژی‮ ‬توركیا شەڕ‮ ‬دەكات‮ ‬،‮ ‬بەڵام گوندێكی‮ ‬لە كوردستانی‮ ‬توركیا ئازاد نەكردووە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌