2017-04-01

خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی- ‬دەڤەری‮ ‬بارزان‮

مێژووی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد زۆر قۆناغ‮ ‬و پێنگاڤی‮ ‬مێژوویی‮ ‬هاوێشتووەو،‮ ‬لە هەر قۆناغێكدا ماندووبوون و خەبات و قوربانیدانی‮ ‬بێ وێنەی‮ ‬بۆ تۆمار كراوە‮ ‬و چوونی‮ ‬لەشكری‮ ‬بارزانییەكان بۆ بەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬گرنگ و چارەنوسساز بوو لە مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮، ‬ئەمڕۆ‮ ‬ساڵیادی‮ ‬لە سێدارەدانی‮ ‬پێشەوای‮ ‬كورد قازی‮ ‬محەمەد و‮ ‬هاوڕێیانی‮ ‬لە مەیدانی‮ ‬چوارچرای‮ ‬شاری‮ ‬مەهاباد خۆیان فیدای‮ ‬كوردستان كردووە ئەمڕۆ‮ ‬یادی‮ ‬70 ساڵەی‮ ‬لە سێدارەدانی‮ ‬ئەو قارەمانانەیە كە گیانی‮ ‬خۆیان‮ ‬لە پێناو نیشتیمانی‮ ‬كوردستان فیدای‮ ‬كرد بە پێویستمانزانی‮ ‬پێشمەرگەیەكی‮ ‬شایەدحاڵ بۆ ئەم‮ ‬یادە بدوێنین‮.‬

بۆ ئەم مەبەستە‮ ‬دیسان لە رۆژنامەی‮ ‬خەبات تاكو دەڤەری‮ ‬بارزان ئەم رێگایەمان بڕی‮ ‬كە تاكو گەیشتمە ناحیەی‮ ‬گۆرەتوو سەربەقەزای‮ ‬مێرگەسۆر كە هەموو ئەو چیایانەو گوندەكان و ناوچەكان هەرلە بن بەردو دارێك بیرەوری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و پێشمەرگەكان بوو كە خەباتیان دەكرد و دواتر چوومە خزمەتی‮ ‬مام‮ (‬بدرۆ لەشكری‮ ‬حوسێن بێستری‮) ‬تەمەنی‮ ‬87 ساڵانە‮ ‬كە بەشداری‮ ‬لە بەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد‮ ‬و رۆڵی‮ ‬لە داستانەكان هەبووە و دواتر لەگەڵ دووبرای‮ ‬تری‮ ‬قارەمان مەلا ئەحمەد لەشكری‮ ‬وشەریف لەشكری‮ ‬لەگەڵ بارزانیی‮ ‬نەمر و هەڤاڵەكانی‮ ‬چوویتە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران و‮ ‬ساڵی‮ ‬1959 لەگەڵ هەڤاڵانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرگەڕاێتەوە كوردستان و لەگەڵ‮ ‬هەڵگیرسانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول چەكی‮ ‬لە شان كردووە و لەسەری‮ ‬ئاكرێ بووە و لەوێ بەشداریی‮ ‬لە شەڕەكانی‮ ‬پیرس و سەری‮ ‬ئاكرێ كردووە و ساڵی‮ ‬1962 لەگەڵ بارزانیی‮ ‬نەمر پەڕیوەتەوە بۆ ناوچەی‮ ‬سۆران و تا ساڵی‮ ‬1975 لە لقی‮ ‬برای‮ ‬فەرماندەی‮ ‬خەباتكار شەهید شەریف لەشكریی‮ ‬برایدا پێشمەرگە بووە،‮ ‬دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول ئاوارەی‮ ‬ئێران دەبێت و بە هەمان دڵ رۆح بە شداری‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵانی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دەكات‮ ‬وكەسێكی‮ ‬خۆشەویست لای‮ ‬سەركردەی‮ ‬نەمر ئیدریس بارزانی‮ ‬و جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بووە‮ ‬،دوایی‮ ‬راپەڕینی‮ ‬شكۆهداری‮ ‬بەهاری‮ ‬1991 دەگەڕێتەوە كوردستان،‮ ‬ئەم تێكۆشەرە لە چەندەها داستانە ناوبانگەكان رۆڵی‮ ‬قارەمانیەتی‮ ‬و كوردایەتی‮ ‬هەبووە بۆیە لە بەر ماندووبوونی‮ ‬و تێكۆشانی‮ ‬لە كۆنگرەی‮ ‬13ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیمواتی‮ ‬كوردستان لە لایەن سەرۆك بارزانی‮ ‬مەدالیای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر پێ بەخشرا،‮ ‬زۆر بە خێرهاتنی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەباتی‮ ‬كرد و هەروەها هەرچەندە ئەم تێكۆشەرە ماوەیەك بوو نەخۆش بوو و كاتێك بیرەوەرییەكانی‮ ‬رۆژانی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬خەبات بۆمانی‮ ‬باس دەكرد بۆیە من بە دەنگی‮ ‬زۆر بەرز پرسیارم لێ كردبوایە تا گوی‮ ‬لە من بكرێت وەڵامی‮ ‬پرسیارەكانمان بدات كە باسی‮ ‬ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬بە كوردایەتی‮ ‬دەكرد زۆر بۆمان سەرنج راكێش بوو‮.‬

پێشمەرگەی‮ ‬دڵسۆز مام‮ (‬بەدرۆ لەشكری‮) ‬ساڵی‮ ‬1930 لە گوندی‮ ‬بێستری‮ ‬سەربەدەڤەری‮ ‬بارزان لە بنەماڵەیەكی‮ ‬جووتیار و كوردپەروەر لە دایكبووە،‮ ‬چاوەكانی‮ ‬پڕ‮ ‬لە فرمێسكەوە‮ ‬دەربارەی‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬چەك و ناسینی‮ ‬رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر كرد‮:‬ ‬لە تەمەنی‮ ‬منداڵیەوە‮ ‬ئاوارە و دەردەبەر بووین و دوژمنان نەیاندەهێشت بە ئازادی‮ ‬و ئاسودەیی‮ ‬كارەكانی‮ ‬خۆمان راپەرێنین و هەروەها لە دەڤەرەكەمان‮ ‬غەدریان لە ئێمە دەكرد‮ ‬و لە دەڤەری‮ ‬ئێمە هیچ شتی‮ ‬وای‮ ‬پێویست دیار نەبوو،‮ ‬هەتا حكوومەتی‮ ‬ئەوكات تەنها ناعەدالەتیان دەكرد و بەردەوام خەڵكی‮ ‬ئێمەیان ئازار دەدا،‮ ‬هەرلە دوایی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬سەربەرزانەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە ساڵی‮ ‬1943 لە سلێمانی‮ ‬بۆ دەڤەری‮ ‬بارزان،‮ ‬هەواڵی‮ ‬لێهاتوویی‮ ‬و چاونەترسی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرم بیستبوو و هیوایەتم ئەوە بوو كە لە نزیكەوە بارزانیی‮ ‬نەمر ببینم،‮ ‬تاكو ئەو رۆژەی‮ ‬كە پێش ئەوەی‮ ‬بەڕەو مەهاباد بەرێكەوێت سەردانی‮ ‬گوندی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كرد،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬لە بارودۆخی‮ ‬ژیانمان ئاگادار بێت،‮ ‬بۆرێكخستنمان بەرەو رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان،بەڵێ لەو رۆژەدا بە دیداری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر شاد بووم كە ئەو رۆژە بۆمن خۆشترین رۆژی‮ ‬ژیانم بوو كە بارزانیی‮ ‬نەمر ئازادیخوازم بینی‮ ‬كە هەموو ئەو كەسانەی‮ ‬كە باسی‮ ‬ئەو سەركردەیان دەكرد‮.‬

لە بارەی‮ ‬چوونی‮ ‬لەشكری‮ ‬بارزانییەكان بۆ رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان مام(بەدرۆ لەشكری‮) ‬گوتی‮:‬‮ ‬كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬9ی‮ ‬ساڵی‮ ‬1945 كە بە ناچاری‮ ‬لشكری‮ ‬بارزانییەكان بە سەرۆكایەتی‮ ‬خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان و بارزانیی‮ ‬نەمر خاكی‮ ‬كوردستان بەجێدهێلێن،‮ ‬ئێمەش بەدوای‮ ‬كاروانی‮ ‬ئەوان بەڕەو‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان‮ ‬بەرێكەوتێن بەرەو ئێران‮ ‬و لە ئەو رێگا ناخۆش و هەوراز و نشیوە و چیاكانی‮ ‬كوردستان بە سكی‮ ‬برسی‮ ‬و سەرما و گەرما نزیكەی‮ ‬مانگێك خایاند،‮ ‬لە رێگاشدا بەردەوام لە ژێر فروكەكانی‮ ‬دوژمنان دا بووین و رۆژانە لەو رۆژانە چەندەها كەسمان شەهید و بریندار دەبوون،‮ ‬فڕۆكەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬داگیركەرەكان بەردەوام بەدوای‮ ‬ئێمەوە بوون‮ ‬و رێگایەكی‮ ‬سەختمان بڕی‮ ‬و مانگێكی‮ ‬خایاند‮ ‬11-10-1945 لە رێگای‮ ‬كێلەشین،‮ ‬مەرگەوەڕ‮ ‬چووینە رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان ئەو سنورە،‮ ‬گەیشتینە لە لایەن خەڵكانی‮ ‬نیشتمانپەروەری‮ ‬كوردستانی‮ ‬رۆژهەڵات هاتینە پێشوازی‮ ‬كردن،خەڵكە ئەو ناوچانە هاوكاری‮ ‬ئێمەیان كرد لەرووی‮ ‬حەواندنەوە وجل و بەرگ و تەنانەت لە بواری‮ ‬تەندروستی‮ ‬هاوكاری‮ ‬ئیمەیان كرد و دواتر دابەشیان كردین بە چەند ناوچە و دەڤەرێكی‮ ‬جیاجیادا‮. ‬دوای‮ ‬چوونمان ئێمە بارزانیەكان بە پیرو گەنج ولاو ناونوسمان كرد بۆ بەشداری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد‮. ‬من لە تەمەنی‮ ‬لاوێتیدا بووم كە چەكم وەرگرت بۆ بەرگری‮ ‬لە خاكی‮ ‬كوردستان بەڵێنم دا بەرگری‮ ‬لە خاكی‮ ‬كوردستان بكەم،‮ ‬دەبووایە بۆ ماوەی‮ ‬3 هەتا‮ ‬4 مانگ زیاتر مەشقی‮ ‬سەربازیمان كرد،‮ ‬دواتر كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد لە‮ ‬22-1-1946دامەزرا كە پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد داوای‮ ‬لە بارزانیی‮ ‬نەمر كرد كە بەشداری‮ ‬بكات.بەڕاستی‮ ‬ئەو رۆژانەی‮ ‬هەر لە‮ ‬یادمە كە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد دامەزرا رۆژێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬بوو بە رابەرایەتی‮ ‬قازی‮ ‬محەمەد سەرۆكی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد و بارزانیی‮ ‬نەمر بە پلەی‮ ‬ژەنراڵی‮ ‬كرایە فەرماندەی‮ ‬گشتی‮ ‬سەرۆك ئەركانی‮ ‬عەسكەری،‮ ‬بۆیە ئێمە بە رۆح‮ ‬و گیان لەگەڵ‮  ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بەرگریمان لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد كرد‮.‬

لە بیرەوەرەییەكانی‮ ‬دا مام‮ (‬بەدرۆ لەشكری‮) ‬لەبارەی‮ ‬رۆڵی‮ (‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮) ‬لەبەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد كە لە‮ ‬یادی‮ ‬دەهاتەوە،گوتی‮:‬ ئێمە زۆر شەڕەمان كرد لە سەقز و قاراوە و نەلوس و میانداوب و داستانی‮ ‬بەناوبانگی‮ ‬مل قەرەنی‮ ‬كە نزیكەی‮ ‬12 هەڤاڵ تێدا برینداربوون و هەروەها فەرماندەی‮ ‬قارەمان شەهید خۆشەوی‮ ‬خەلیل خۆشەوی‮ ‬بوو كە فەرماندەیەكی‮ ‬مەزنی‮ ‬شەڕ‮ ‬بوو و ئەوەیش رەوانەی‮ ‬كرا بۆ مەهاباد و بەمەراسیمی‮ ‬پرشنگدار و رێو رەسمی‮ ‬عەسكەری‮ ‬لە شنۆ نێژرا و‮ ‬یەكەم شەهیدی‮ ‬بارزانییەكان بوو،‮ ‬دیسان بە دڵێكی‮ ‬شۆڕشگێرانە بەرگریمان كردەوە و هەرچەندە لە رووی‮ ‬ئیمكانیاتەوە لاواز بووین،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هەمووكاتێك لە بەڕەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬لەگەڵمان دابوو و گەورەترین زەربەری‮ ‬لە دوژمنانی‮ ‬كوردستان دەدا،‮ ‬بۆیە باس كردن لە رۆڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر فەرماندەی‮ ‬لەشكری‮ ‬كوردستان كە چەند بێ جیاواز بوو كە بەرگری‮ ‬لەخاكی‮ ‬كوردستان دەكرد بۆیە باس كردن لەشكری‮ ‬بارزانییەكان لەبەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان بەفەرماندەی‮ ‬لەشكری‮ ‬كوردستان بارزانیی‮ ‬نەمر بەچەندین لاپەڕە تەواو نابێت چونكە مێژوو شاهیدی‮ ‬بۆ دەدا كە رۆڵی‮ ‬ئێمە بەسەرۆكایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر چە تێكۆشان و بەرخودانمان كرد بۆئاواتەكانی‮ ‬كوردستان و بارزانیی‮ ‬نەمر هەمیشە ئێمەی‮ ‬ئامۆژگاری‮ ‬دەكرد كە دەبێ هەمیشە بیر لە سەركەوتن بكەن و رۆژێك كوردستان ئازاد دەبێت.بۆیە ئامادەبووین گیانمان بەخت بكەین لە پێناو رابەرمان بارزانیی‮ ‬نەمر و كوردستانی‮ ‬خۆراگر‮.‬

لە بارەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان پێشەوا‮ (‬قازی‮ ‬محەمەد‮) ‬و(بارزانیی‮ ‬نەمر‮) ‬مام‮ (‬بەدرۆ لەشكری‮) ‬كە دەگریا و دواتر گوتی‮: ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد لەگەڵ بارزانیی‮ ‬نەمر دوای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كابینەی‮  ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد هەردووكیان بۆ خزمەتكردنی‮ ‬كورد و كوردستان هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬تەواوی‮ ‬خۆیان لەم كۆمارەدا كرد،‮ ‬هەمیشە كێشەكانی‮ ‬خەڵكیان چارەسەر دەكردئەوان هەردووكیان هەموو كاتێك سەردانی‮ ‬ئێمەیان‮ ‬چ لە كاتی‮ ‬شەڕ‮ ‬و‮ ‬یان لە حالەتی‮ ‬پشوودان و باش لە‮ ‬یادمە بارزانیی‮ ‬نەمر جل و بەرگی‮ ‬ژەنراڵی‮ ‬و پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد بەجل وبەرگی‮ ‬مەلایەتی‮ ‬دەهاتن و ماندووبووینان لە ئێمە دەكرد و هەتا ئامۆژگاری‮ ‬ئێمەیان دەكرد كە دەبێ هەمیشە ئیرادەی‮ ‬بەهێزمان بێت بۆ سەركەوتن و ئێمەیان هان دەدا بۆكوردایەتی،‮ ‬بۆیە بارزانیی‮ ‬نەمر هەمیشە پێشەوا قازی‮ ‬محەمەدی‮ ‬بە پێشەوا ناودەبرد و بەهەمان شێوە پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد زۆر گەش بین بوو بە پەیوەندی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬لەگەڵ ئەم كۆمارەدا چونكە پاراستنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد زیاتر لەدەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و بارزانییەكان دابوو،‮ ‬هەرچەندە تەمەنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد كەم بوو بەڵام گەورەترین دەسكەوت بەدەست هێنا چونكە كوردایەتی‮ ‬بەهێز هەبوو‮.‬

لەبارەی‮ ‬سێدارەدانی‮ ‬پێشەوا‮( ‬قازی‮ ‬محەمەد و هاوڕێیانی‮) ‬لە مەیدانی‮ ‬چوارچرای‮ ‬مەهاباد،‮ ‬مام‮ (‬بەدرۆ لەشكری‮) ‬گوتی‮:‬ بارزانیی‮ ‬نەمر دوای‮ ‬تێكچوونی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد داوای‮ ‬لە پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد كرد كە بەخۆی‮ ‬و هاوڕێیانی‮ ‬مەهاباد بەجێ بهێلێت،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر چەندین جار چووە لای‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد و پێی‮ ‬فەرموو‮: ‬تۆ لەگەڵ ئێمە وەرە،‮ ‬پێشەوا خۆت‮ ‬بە دەستی‮ ‬ئەم دوژمنانە مەدە،‮ ‬چونكە‮ ‬هەر‮ ‬كاتێك دەستیان بگاتەتۆ دەتكوژن وە بۆ ئێمەش زۆر بە خراپی‮ ‬دەشكێتەوەو كورد زەرەر دەكات،‮ ‬ئەگەر سەركردەیەكی‮ ‬وەك تۆ‮ ‬لە دەست بدات‮ ‬،‮ ‬جا بۆیە دەڵێم ورە لە گەڵمان بڕۆین بە خۆت و هاوڕێیانت لەگەڵمان وەرن و ئەگەر نانێكمان هەبێت پێكەوە دەخوێن‮ ‬و پەیمان بێت تا لە ژیان ماوەم‮ ‬بەرگریت لێ بكەین،‮ ‬بەڵام پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد ئەمەی‮ ‬قبول نەكرد و نەیدەتوانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬مەهاباد بە جێبهێلێت‮ ‬ئەوە بوو پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد پێی‮ ‬فەرموو‮: ‬من ناهێم و ئەوان خیانەتیان لە من كرد‮ ‬ئەوە بوو پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دا بە دەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و پێی‮ ‬فەرموو‮: ‬ئەمە رەمزی‮ ‬كوردستانە دەتدەمێ وەكو ئەسپاردەیەك لە ئەستۆت دابێ،چونكە پێم وایە تۆ لە هەموو كەس باشتر پارێزگاری‮ ‬دەكەی‮ ‬و رۆژێك لە رۆژان دادێت ئەم ئاڵایە لە پارچەكانی‮ ‬كوردستان هەڵدەدەیەوە،‮ ‬هەردوو پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد و بارزانیی‮ ‬نەمر پڕ‮ ‬لە‮ ‬غەم و خەفەت ماڵاوایی‮ ‬لەیەكتر دەكەن،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر رووی‮ ‬كردە نەغەدە و لەماڵی‮ ‬حاجی‮ ‬ئیلخانی‮ ‬بەرادیۆ بیستی‮ ‬لەشكری‮ ‬ئێران گەیشتە مەهاباد پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬و هاوڕێیانی‮ ‬فیدای‮ ‬كوردستان كرد‮.

‬دواترلەگادەر بریاڕدا ئەوانەی‮ ‬كە بەتەمەنن وخێزاندارن بەمنداڵەوە لەگەڵ خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان بگەڕێنەوە كوردستان و ئێمەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬توانای‮ ‬چوونمان هەبێت لەگەڵ بارزانیی‮ ‬نەمر رێگای‮ ‬مان و نەمانمان هەڵبژارد بۆئامانجەكانی‮ ‬كوردستان و بەیەك هەڵوێست بەرێكەوتین و بەروە رێگای‮ ‬سەخت و دژوار و بەفر و سەرما و بێ جل و بەرگی‮ ‬و كەمینەی‮ ‬دوژمنان‮ ‬لە پێش و پشتمان كە شەڕمان دەكرد و ئەو رێگا نەخۆشە لای‮ ‬ئێمە زۆر گرنگ نەبوو چونكە بارزانیی‮ ‬نەمرمان لەگەڵ ئێمە لە پێشەوەی‮ ‬كاروانەكە بوو بۆیە متمانەمان بەخۆمان و ئاواتەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هەبوو‮ ‬و لە‮ ‬18/6/1947 لە رووباری‮ ‬ئاراس پەرێنەوە بۆ خاكی‮ ‬سۆڤیەت كە دەنگی‮ ‬زۆڵم كراوی‮ ‬كوردستان و مافەكانی‮ ‬كوردستان بگەێنینە ئەو وڵاتە‮. ‬بۆ ماوەی‮ ‬12 ساڵ ئاوارەیی‮ ‬لەخاكی‮ ‬سۆڤیەت‮ ‬گەراێنەوە كوردستان بەسەربەرزیەوە‮.‬

لە كۆتاییدا بۆ‮ ‬یادی‮ ‬لە سێداردانی‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد و هاوڕێیەكانی‮ ‬مام‮ (‬بەدرۆ لەشكری‮) ‬گوتی‮: ‬زۆر خۆشحاڵم‮ ‬ئێستا ئەو ئەزموونە سەركەوتووەی‮ ‬كە لە كوردستان دا هەیە كە هەموو بەرهەمی‮ ‬خەباتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬و هەڤاڵان و پێشمەرگە قارەمانەكان و خوێنی‮ ‬شەهیدانە،‮ ‬بۆیە دەبێ نرخی‮ ‬ئەو دەسكەوتانە بزانین كە هەروا بە خۆڕایی‮ ‬نەهاتووتە دی،زۆر خۆشحاڵم ئەو ئاڵایەی‮ ‬كە لە كاتی‮ ‬تێكچوونی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد پێشەوای‮ ‬كوردان بە ئەمانەت دایە بە دەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬ئەمڕۆ ئەو ئاڵایە لە كوردستانی‮ ‬ئازاد لە ژێر سایەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬دەشكێتەوە،‮ ‬خوا تەمەنی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬درێژ بكات كە ئەویش وەك باوكی‮ ‬بۆ ئامانجەكانی‮ ‬كوردستان خەبات دەكات‮.

‬بۆیە دەبێ هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان هاوكارو پاڵپشتی‮ ‬سیاسەت و هەڵوێستەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬خۆشەویستیان سەرۆك بارزانی‮ ‬بن بۆ‮ ‬یەكخستنی‮ ‬ناو ماڵی‮ ‬كورد،‮ ‬وە دەبێ هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬كوردستان بین كە دژی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش بەرگری‮ ‬لە كوردستان بەسەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك گەورەترین سەركەوتنیان بە دەستهێناوە،لەم‮ ‬یادە دا هەزاران سڵاو لە گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد و هاوڕێیانی‮ ‬و بارزانیی‮ ‬نەمر و كاك ئیدریس هەمیشە زیندوو و سەرجەم شەهیدانی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان بژی‮ ‬كورد و كوردستان‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌