2017-03-31

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، جەنەراڵ "جۆزێف ڤۆتێل" ئاشکرای کرد کە لەماوەی ٣٧ رۆژدا ٢٨٤ سەربازی سوپای عێراق لە خۆرئاوای مووسڵ کوژراون و ھەزار و ٦٠٠ سەربازی دیکەش برینداربوون. ئاماژەی بەوەشکرد کە لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە ٤٩٠ سەربازی عێراقی کوژراون و ٣ ھەزار سەربازی دیکەش برینداربوون.

جۆزێف ڤۆتێل لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئاسایشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست کرد.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو ھاووڵاتییە سڤیلانەی کە لە مووسڵ کوژراون، ڤۆتێل بانگەشەی ئەوەی کرد کە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ھاووڵاتییان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەھێنێت و رایگەیاند:
 داعش  لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی نیگەرانییەکانی ئێمە لە رێگرییکردن لە کەوتنەوەی قوربانی لە ریزەکانی ھاووڵاتییانی سڤیلدا و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ستانداردی بەرز لە دژی ئێمە بەکاربھێنن، ئەوەش لە رێگەی بەکارھێنانی ھاووڵاتییانەوە. پێموایە ھەستیاریی ئێمە سەبارەت بە نەکەوتنەوەی قوربانی سڤیل بەکاردەھێنن و دەشیکەن. کاتێک دەچینە ئەو ناوچانەی کە دانیشتوانیان چڕە، جێبەجێکردنی ستانداردە ئێجگار بەرزەکان لەو کارانەدا کە ئەنجامی دەدەین، کارێکی قورس دەبێت، بەڵام ھەوڵ دەدەین تاقی بکەینەوە''.

جۆزێف ڤۆتێل ئاشکرای کرد لەماوەی ٣٧ رۆژدا، ٢٨٤ سەربازی سوپای عێراق لە خۆرئاوای مووسڵ کوژراون و ھەزار و ٦٠٠ سەربازی دیکەش برینداربوون و، راشیگەیاند ''لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە ٤٩٠ سەربازی عێراقی کوژراون و ٣ ھەزار سەربازی دیکەش برینداربوون .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌