2017-03-28

دەرهێنەری‮ ‬فیلمەكە‮: ‬دەمەوێ بە پۆڵۆنییەكان بڵێین كە كوردستان نزیكەی5 ‮ ‬ملیۆن كەسن و‮ ‬2 ‮ ‬ملیۆن ئاوارە دەحەوێننەوە

خه‌بات: هاوار مورتكەیی

بە ئامادەبوونی‮ ‬بەڕێزان عارف تەیفوور ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بەرپرسی‮ ‬میحوەری‮ ‬خازر و نەوزاد هادی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر و ئومێد خۆشناو سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە پەرلەمان و خالید دۆسكی‮ ‬وەزیری‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و نوێنەرایەتی‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬پەیوەندییەكان و ژمارەیەك كەسایەتی‮ ‬دیكە،‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ژ پۆڵەندی‮ ‬فیلمیكی‮ ‬دیكۆمینتاری‮ ‬سەبارەت بە هەرێمی‮ ‬كوردستان و پێشمەرگە كە لەلایەن دەرهێنەرێكی‮ ‬پۆڵەندییەوە بەم دواییە بەرهەم هاتووە،‮ ‬لە هۆڵی‮ ‬سینەمای‮ ‬مێگامۆل لە شاری‮ ‬هەولێر نمایش كرا‮.‬

لەم نمایشە دیكۆمێنتارییەدا كە هەریەك لە بۆگسلاف كونسلی‮ ‬گشتی‮ ‬پۆڵەندی‮ ‬لە هەولێر و جێگرەكەی‮ ‬كۆنراد ئادەمۆڤیچ و ژمارەیەك خێزانی‮ ‬پۆڵەندی‮ ‬ئامادەبوون،‮ ‬باس لە مێژووی‮ ‬كورد و پێكەوە ژیان و جەنگی‮ ‬داعش و داب و نەریتی‮ ‬كوردەواری‮ ‬و زۆر لایەنی‮ ‬دیكەی‮ ‬جوانی‮ ‬نێو فەرهەنگی‮ ‬كوردی‮ ‬كرا،‮ ‬لە رێورەسمی‮ ‬نمایشكردنی‮ ‬ئەو فیلمەشدا،‮ ‬سلامۆڤێر مالینۆڤیسكی‮ ‬دەرهێنەری‮ ‬فیلمەكە وتەیەكی‮ ‬پێشكەشكرد و تیایدا گوتی‮: ‬نایشارمەوە بەر لە نمایكردنی‮ ‬فیلمەكەمان دڵەراوكێیەكی‮ ‬زۆرم هەبوو،‮ ‬چونكە كەسێك لەگەڵ كامیراكەی‮ ‬خۆی‮ ‬و بۆ چەند هەفتەیەك هاتۆتە كوردستان،‮ ‬ئەو كەسە بۆ چاونوقاندنێك بۆ كاتیكی‮ ‬زۆر كورت میوانی‮ ‬ئێوەبوو،‮ ‬ئەم فیلمە پێش هەموو كەسێك بۆ بینەرانی‮ ‬پۆڵۆنیا تەرخان كراوە،‮ ‬ئەوان ئاگادارن كە كوردەكان لەگەڵ داعش جەنگ دەكەن،‮ ‬دەزانن كە كورد بۆ سەربەخۆیی‮ ‬خەبات دەكات،‮ ‬ئێستا پۆڵۆندییەكان دەتوانن سەیری‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێوەبكەنشوێنەوارە دێرینەكانتان ببینن،‮ ‬سەیری‮ ‬ئەوە بكەن كە چۆن لەكاتە سەختەكاندا خۆتان دەگونجێنن،‮ ‬پەیوەندیتان لەگەڵ نەتەوەكانی‮ ‬تر چۆنە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كە مێژووی‮ ‬كورد و پۆڵۆنییەكان زۆر لەیەكتری‮ ‬دەچێت،‮ ‬هەر لەبەر ئەم هۆكارەش بوو ئەم فیلمەمان بەرهەمهێنا‮.‬

‮(‬ئێستا پۆڵەندییەكان دەزانن كە كورد لەگەڵ داعش دەجەنگێت و بۆ سەربەخۆیی‮ ‬خەبات دەكات‮)‬

ئەو دەرهێنەرە پۆڵۆندییە زیاتر دەڵێت‮: ‬دەمانەوێ بە پۆڵۆندییەكان بڵێین كە كوردستان نزیكەی‮ ‬5 ‮ ‬ملێۆن كەسن و نزیكەی‮ ‬2 ‮ ‬ملیۆن ئاوارەی‮ ‬حەواندۆتەوە،‮ ‬كە لەنێوانیاندا كەسانێك هەن ماوەیەك بەرلە ئێستا دوژمنیان بوون،‮ ‬دەمانەوێ ئەوە بە پۆڵەندییەكان بلێین كە لەسەر خاكی‮ ‬كوردستان و لەگەڵ‮ ‬یەكتری‮ ‬موسڵمان و كریستیان و‮ ‬یەزیدی‮ ‬و جوولەكە بەتەبایی‮ ‬و دۆستایەتی‮ ‬دەژین،‮ ‬كە دەكرێ رۆژئاوا زۆر شت لە ئێوە فێربن،‮ ‬بەتایبەتیش میوانداریكردنتان،‮ ‬لەكۆتاییشدا بەر لەهەموو كەسێك دەمەوێ سوپاسی‮ ‬بەڕێز زیاد رەئووف نوێنەری‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە پۆڵۆنیا بكەم كە هاوكارمان لە بەرهەمهێنانی‮ ‬ئەم فیلمەدا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌