2017-03-28

خەبات: عەلی‮ ‬بانیشاری

بـەهۆی‮ ‬پێنەدانی‮ ‬پارە بە كۆمپانیاكـانی‮ ‬خاوێنكردنەوەی‮ ‬شـار و شارۆچكەكانی‮ ‬لە زبڵ و خاشاك لەلایەن حكومەتـەوە ئـێستا زبڵ و خاشاكێكی‮ ‬زۆر لە كـۆڵان و شەقـام و گەڕەكەكاندا كـۆبووەتەوە،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬شارەوانییـەكیش دەڵـێ پێشتر كۆمپانـیاكان رۆژانـە زبـڵ و خاشاكی‮ ‬هاوڵاتـیانیان هەڵـدەگرێتەوە،‮ ‬بەڵام ئێستا رۆژانە نـییە،‮ ‬بـەپێی‮ ‬زانییارییـەكانیش حكومـەتـی‮ ‬هـەرێـم مانگـانـە نـزیكـەی‮ ‬ 7 ملیار دینار لە كۆكردنەوەی‮ ‬زبڵ و خاشاكـدا لە پارێزگاكـانی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬و هەڵەبجە و دهـۆك خەرج دەكات‮.‬

زبڵ و خـاشاكی‮ ‬بـاشووری‮ ‬كوردستان پـاش هەڵكرتنەوەی‮ ‬دەكرێـتە بەژێـر خۆڵەوە،‮ ‬بەڵام لە پارێزگای‮ ‬دهۆك و قـەزای‮ ‬ئاكرێ‮ ‬ 3 كۆمپانـیانی‮ ‬لێكجـیاكردنەوەی‮ ‬زبڵ و خاشاك هەیە كە رۆژانە نزیكەی‮ ‬ 650 تەن‮ ‬زبڵ و خشاك جیادەكەنـەوە‮. ‬بەپێی‮ ‬زانییاریـیەكان رۆژانە لـەسەرتاسەری‮ ‬هەرێمدا زیاتر لە‮ ‬ 6 هەزار تەن زبڵ و خاشاك كۆدەكرێتەوە و زۆرترین زبڵیش كە رۆژانە هـەڵدەگیرێتەوە لـە پـارێزگای‮ ‬هەولێرە كە زیاتر‮ ‬2 ‮ ‬هەزار و‮ ‬ 500 تەنە‮.‬

زبڵ و خاشاكی‮ ‬بـاشووری‮ ‬كوردستـان لـەرێگەی‮ ‬تیمەكانی‮ ‬شـارەوانی‮ ‬و كـۆمپـانیاكانی‮ ‬پاكـكردنەوەوە هەڵدەگیرێتـەوە،‮ ‬حكومەت لەبەرئەوەی‮ ‬بەتەنها خۆی‮ ‬نەیدەتوانی‮ ‬بەتەواوی‮ ‬خاشاك و زبڵ كۆبكاتەوە،‮ ‬بۆیە بەشێـك لـە خاوێنكـردنـەوەی‮ ‬شـار و شـارۆچـكەكـان رادەسـتی‮ ‬كـۆمـپانـیاكـان كـرا‮، ‬لەئێستا هاونیشتیمانیان گلـەیـان لە سست بوونی‮ ‬خاوێـنكردنەوەی‮ ‬كـۆڵان و گـەڕەكـەكان هەیـە و دەڵێن‮" ‬پێشتر باشتر بەردەم ماڵەكانـمان خاوێن دەكرایەوە‮".‬

مەولود نادر،‮ ‬دانیشتـوویەكی‮ ‬شارۆچـكەی‮ ‬كەسنـەزانە و گلەیی‮ ‬لە خاوێنكردنـەوەی‮ ‬بەردەم ماڵ و شەقام و بازاڕەكـان هـەیـە و دەڵـێ‮" ‬پـاكـكردنەوەی‮ ‬كـۆڵان و شەقامـەكـان وەكـو پـێشتر نییە و ئـێستا زبڵ كۆدەبێتـەوە و هـەڵگرتـنەوەی‮ ‬خاشـاك سسـت بووە‮"، ‬مام مەولودی‮ ‬تەمەن‮ ‬ 60 سـاڵ پـێیوایـە ئـەگەر هاوین بێت و هەڵگـرتنەوەی‮ ‬خاشـاك بـەشـێوەی‮ ‬ئێستا بێت ئەوا كۆڵانەكان بۆن دەكەن‮. ‬سـەبـارەت بە وەرگرتـنی‮ ‬پـارە لـە هـاوڵاتیان بـۆ هـەڵـگرتنەوەی‮ ‬زبـڵ و خاشاك لەلایـەن حكومـەتـەوە ئـەو دەڵێـت‮" ‬پێمباشە پـارە وەربگیرێت،‮ ‬بەڵام دەبێت رۆژانە زبڵ فرێبدرێت و كۆنەبێتەوە‮". ‬

بەپێی‮ ‬ئەو ئـامـارەی‮ ‬دراوەتـە(خەبـات‮) ‬رۆژانـە لـە نـاحـیەی‮ ‬كەسـنـەزان‮ ‬45 ‮ ‬تـەن زبڵ و خـاشاك هەڵدەگیرێتەوە كـە مـانگـانە‮ ‬1350 ‮ ‬تـەن دەكـات‮، ‬لـەلایەن خـۆیەوە زەردەشت عەبدولخالق،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬كەسنەزان سـەبارەت بە گـلەی‮ ‬هاوڵاتیان لە خـاوێنـەكردنەوەی‮ ‬گەڕەكان و كۆبوونەوەی‮ ‬زبڵ و خاشاك لەبەردەم ماڵاندا بە(خـەبات‮)‬ی‮ ‬گـوت‮" ‬یـەكـێك لە هۆكارەكانی‮ ‬خاوبوونەوەی‮ ‬كاری‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬خاوێنكردنەوەی‮ ‬گەڕەك و شەقامەكان قەیرانی‮ ‬داراییە‮".‬

ئەو گوتیشی‮" ‬پێشتر رۆژانە زبڵ و خاشاك هەڵدەگیـرایەوە،‮ ‬بەڵام ئێستا رۆژ نا رۆژێكە،‮ ‬چونكە پێشینەی‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬خاوێنكردنـەوە لە كاتی‮ ‬خۆیدا لەلایەن حكومەتەوە نادرێت و دوادەكـەوێت،‮ ‬پێنەدانی‮ ‬پارە بەو كۆمپانیانە وایكـردووە ئاستەنگ بێتە پێشیـان و كـارەكـانـیان سسـت بـێت‮"، ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەشدا ئامارەكانی‮ ‬هەڵگرتنـەوەی‮ ‬زبڵ و خـاشاكی‮ ‬كۆمپانیاكان بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬پارەوە كەمیكردوە بۆیە ناتوانن رۆژانە سەرجـەمی‮ ‬زبـڵ و خاشاكی‮ ‬ماڵان هەڵبـگرنەوە و ئـەوەش نـەك لـە كەسنەزان بەڵكوو لەهەولێریش هەمان شتە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌