2017-03-26

ئامادەكردنی‮: ‬محەمەد زەنگەنە

كەناڵی‮ ‬ئاسمانیی‮ ‬روسیا الیوم‮ ‬ی‮ ‬رووسی‮ ‬لە بەرنامەی‮ ‬رحلە فی‮ ‬الذاكرە‮ ‬دوو بەشی‮ ‬بۆ سەردەمێكی‮ ‬دیاری‮ ‬كورد تەرخان كرد،‮ ‬سەردێری‮ ‬سەرەكیی‮ ‬بەرنامەكە بەناوی‮ ‬ستالین و بارزانی‮ ‬و كۆماری‮ ‬مهابادی‮ ‬كوردی‮ ‬لە میانەی‮ ‬چەند بەڵگەنامەیەكی‮ ‬نهێنی‮ ‬كە بۆ‮ ‬یەكەم جارە ئاشكرا دەكرێن‮ ‬بڵاوكردەوە و لە بەرنامەكەدا‮ ‬میوانداریی‮ ‬د‮. ‬خۆشەوی‮ ‬مەلا ئیبراهیم نوێنەری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە مۆسكۆ كرابوو،‮ ‬ئەمە پوختەیەكی‮ ‬بەرنامەكەیە‮ ‬د.خۆشەوی‮ ‬بابەكر‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوە كرد كورد و رووسیا پەیوەندیەكی‮ ‬كۆن و دێرینیان هەیە و پەیوەندیەكانیش‮ ‬بۆ پێشی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬1917 دەگەڕێتەوە و كورد لە شەڕی‮ ‬رووسیا لەگەڵ عوسمانی‮ ‬و فارس دا هەمیشە لەگەڵ رووسیا شەڕی‮ ‬كردووە،‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەم پاڵپشتیەشی‮ ‬بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە كورد هەمیشە خوازیاری‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬و جیابوونەوە بوو لە هەردوو ئیمپراتۆریەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬و فارسی‮ ‬رووسیاش لەگەڵ هەردوولایەن شەڕی‮ ‬بوو بۆیە لایەنگری‮ ‬رووسیا بوو‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەشیشی‮ ‬لەگەڵ رووسیا هەبوو‮.‬‮ ‬

ئەوەشی‮ ‬نیشاندا كورد هەمیشە هیوای‮ ‬بە رووسیاوە هەبوو كە پێیان وابوو لەگەڵ رووسیا بە هەر كیانێك بێت دەتوانن بە ئازادی‮ ‬زیاتر بژین لەوەی‮ ‬كە لە لایەن عوسمانی‮ ‬و فارسەكانەوە هەن و لە بەرژەوەندی‮ ‬رووسیاش دا بوو كە كورد لە دژی‮ ‬هەردوو ئیمپراتۆریەت بوەستێت و سەركردەكانی‮ ‬كوردیش لە رێگەی‮ ‬كونسوڵی‮ ‬رووسیاوە ئاگاداری‮ ‬ئەو بۆچوونانە دەبوون‮.

‬د.خۆشەوی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬نیشان دا كە كورد متمانەی‮ ‬بە زۆر لایەن نەبوو هەمیشەش كاریان لەسەر لایەنە جیاوازەكان دەكرد بۆ سوود وەرگرتن لە ناكۆكی‮ ‬نێوانیان و تەنانەت كورد قایل بوو بە هەر بەدیلێكی‮ ‬عوسمانی‮ ‬و فارسەكان و رووسیایان وەكو ئیمپراتۆریایەكی‮ ‬مەزن دەبینی‮ ‬كە دەتوانێ ئازادی‮ ‬دابین بكات و فەراهەم بكات بەڵام نەدەزاندرا بارودۆخی‮ ‬كورد چۆن دەبوو ئەگەر بە شێوەیەكی‮ ‬ئارەزوومەندانە ببوایە بەشێك لە رووسیا‮ . ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەش كرد شەهید شێخ عەبدولسەلام بارزانی‮ ‬چەندین جار لەگەڵ نوێنەری‮ ‬قەیسەری‮ ‬رووسیا دانیشتووە و بەڵێنی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬لێ وەرگرت و ئەم قسانەش لە ئەرشیفی‮ ‬تایبەتی‮ ‬رووسیاهاتووە و تیایدا ستایشی‮ ‬شێخی‮ ‬شەهید دەكەن و ئاماژە بە پێگەی‮ ‬شێخ عەبدولسەلام دەكەن لەنێو كۆمەڵگەی‮ ‬كوردیدا و تەنانەت دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە پێویستە سوود لە پێگەی‮ ‬شێخ عەبدوسەلام وەربگیرێت‮.

‬هاوكات ئەوەشی‮ ‬خستەڕوو رووسیا لە ئێران بوونی‮ ‬هەبوو و لە بەشی‮ ‬یەكەمی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬سایكس بیكۆش بوونی‮ ‬هەبوو و تەنانەت لە نێوان ساڵانی‮ ‬1916 ژ 1917 سوپای‮ ‬رووسیا گەیشتە رەواندز و سلێمانی‮ ‬و چوونە نێو رەواندز بەشێك بوو لە شەڕی‮ ‬رووسیا بۆ دەستگرتن بەسەر قەوقاز‮.‬

لە باسكردنی‮ ‬قۆناغی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مهاباد و پێشی‮ ‬ئەم مێژووەش‮ ‬،‮ ‬د.خۆشەوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نیشاندا لە ساڵی‮ ‬1941 شوێنی‮ ‬نفووزی‮ ‬سۆڤیێتی‮ ‬لە ئێران دیاری‮ ‬كرا و شوێنێكی‮ ‬كوردستان كە سەنتەرەكەی‮ ‬مهاباد بوو سەر بە هیچ لایەنێك نەبوو نە سەر بە نفووزی‮ ‬رووسیا بوون نە ئینگلیز بۆیە عەشیرەتەكانی‮ ‬ئەو ناوچەیە ئەو دەرفەتەیان قۆستەوە و كۆبوونەوەیەكی‮ ‬گرنگیان ئەنجام دا و بڕیاریان دا ژیانێكی‮ ‬سەربەخۆ لەسەر بنەمای‮ ‬ئیداری‮ ‬خۆجێیەتی‮ ‬دروست بكەن‮ .‬باسی‮ ‬لەوەش كرد میر جەعفەر باقیرۆف كە سكرتێری‮ ‬یەكەمی‮ ‬ئازەربایجانی‮ ‬سۆڤیێتی‮ ‬بوو،‮ ‬دەیویست كوردستانیش ببێتە بەشێك لە ئازەربایجانی‮ ‬گەورە بە‮ ‬یەكگرتنەوەی‮ ‬هەردوو ئازەربایجانی‮ ‬ئێرانی‮ ‬و سۆڤیێتی‮ ‬بەبێ هەبوونی‮ ‬هیچ ئاسۆیەك بۆ سەربەخۆیی‮ ‬یانیش ئیداری‮ ‬خۆجێی‮ ‬بەڵام كورد سەربەخۆیی‮ ‬دەویست‮ ‬،‮ ‬شەهید قازی‮ ‬محەمەدیش ئەوەی‮ ‬رەت كردەوە و لەلای‮ ‬ئەو باشتر بوو كورد بەشێك بێت لە ئێران و نەبێتە بەشێك لە ئازەربایجان،‮ ‬بەڵام سۆڤیێتیەكان بە چاوێكی‮ ‬یەكسانەوە سەیری‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان و ئازەربایجانیان دەكرد و پێیان باش بوو هەردوو كۆمار ببنە بەشێك لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیێت و هانی‮ ‬هەبوونی‮ ‬بەرەیەكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬كورد و‮ ‬ئازەربایجان دەدا و پێشنیاری‮ ‬ئەوەیان كرد سوپایەكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬نێوان كوردستان و ئازەربایجان پێكبێت و بارزانی‮ ‬رێبەرایەتی‮ ‬بكات چونكە مستەفا بارزانی‮ ‬كەسێكی‮ ‬شارەزا بوو لە بواری‮ ‬سەربازی‮ ‬و رێكخستنی‮ ‬سوپا بە پێچەوانەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئازەربایجان‮.

‬بارزانی‮ ‬2000 كەسی‮ ‬لەگەڵ دا بوو ئەمە جگە لە هەبوونی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬8000 كەس لە كوردی‮ ‬ئێران كە خۆبەخشانە بۆ شەڕ‮ ‬ئامادەبوون و بەشێكیان لە سوپای‮ ‬ئێران دا بوون‮ .‬ئاشكراشیكرد چەندین دیكۆمێنت هەن دەیسەلمێنن‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤێیت لاری‮ ‬نەبوو لەسەر دروستبوونی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مهاباد و ئەوكاتیش چالاكیەكی‮ ‬بێ وێنەی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬لەو ناوچەیەدا هەبوو بە تایبەتی‮ ‬لەلایەن كونسوڵی‮ ‬سۆڤێیت لە ورمێ لە كوردستانی‮ ‬ئێران و چەندین شاندی‮ ‬سۆڤیێتیش سەردانی‮ ‬كوردیان كرد و دووپاتیشیكردەوە لە سێپتەمبەری‮ ‬1945ـەوە چەندین شاندی‮ ‬كوردی‮ ‬سەردانی‮ ‬باكۆیان كرد و قازی‮ ‬محەمەد سەرۆكایەتی‮ ‬شاندی‮ ‬كوردی‮ ‬دەكرد و چەندین كەسایەتیش لەنێو ئەم شاندەدا بوون و ئەو كات داوایان لە سەركردەكانی‮ ‬كورد كرد سەربەخۆیی‮ ‬رابگەیەنن و پاڵپشتیان بۆ دووپات كردنەوە و وەكو‮ ‬یەكەمین قۆناغی‮ ‬یارمەتی‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬سەربازی‮ ‬10 هەزار چەكیان پێدان بەڵام كورد چاوەڕوانی‮ ‬زیاتر بوون بەڵام بە داخەوە هێزی‮ ‬سۆڤیێتی‮ ‬لە بەهاری‮ ‬1946 لە ئێران كشانەوە و كۆماری‮ ‬كوردستان روو بەڕوو لەگەڵ هێزەكانی‮ ‬ئێرانی‮ ‬مانەوە‮.

‬ئەو كاتیش وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیێت فیچیسڵاڤ مۆلۆتۆڤ جووڵانەوەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێرانی‮ ‬لە نێو سنوور و خاكی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان سەركۆنە كرد كە خاكی‮ ‬كوردستانیان بۆردومان دەكرد و داواشی‮ ‬كرد هەر هیچ نەبێ ئۆتۆنۆمی‮ ‬بۆ كورد هەبێت،‮ ‬بەڵام هێزەكانی‮ ‬سۆڤیێت كە هێشتا لە ئێران دا بوون بە شێوەیەكی‮ ‬راستەوخۆ پاڵپشتی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستانیان كرد لە ئێران‮ .‬

‮ ‬د‮. ‬خۆشەوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نیشاندا‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیێت نوێنەرایەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لە مهاباد هەبوو و كونسوڵی‮ ‬گشتی‮ ‬ئەوانیش لە تەبریز زۆر جار دەهاتە مهاباد و ئەویش نوێنەرایەتی‮ ‬لەوێدا هەبوو،‮ ‬4 ژەنەڕاڵی‮ ‬كوردیش لە نێویشیان بارزانی‮ ‬نەمر جلی‮ ‬سوپای‮ ‬سۆڤیێتیان دەپۆشی‮ ‬واتا پەیوەندی‮ ‬باش و نیەتێكی‮ ‬ئیجابی‮ ‬لەلایەن رووسیاوە بەرامبەر بە كوردەوە هەبوو و كشانەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬رووسیاش لە ئێران كە دەگوترێت بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬گرنگی‮ ‬بە كوردەوە بوو‮ ‬دوورە لە راستی‮ ‬بەڵام وادیارە بارودۆخێكی‮ ‬تایبەت وای‮ ‬كرد سوپای‮ ‬سۆڤیێت بكشێتەوە بەتایبەتی‮ ‬كە ئەو كات جیهان بەو شێوەیەكی‮ ‬كە ئێستا هەیە دابەش كرا،‮ ‬ئەورووپای‮ ‬رۆژهەڵاتیش ئەوكات لە ئەولەویەت دا بوو بۆ كوردستان‮ ‬،‮ ‬كوردستانیش لە میحوەری‮ ‬باشوور پێگەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەبوو واتا دەبووە دەروازەیەك بۆ قەوقاز و ئاسیای‮ ‬ناوەڕاست وڵاتانی‮ ‬رۆژهەڵات تەنانەت سەرۆكی‮ ‬ئازەربایجانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬ئەوكات جەعفەر بیشاوەری‮ ‬زۆر گلەیی‮ ‬لە سۆڤیێت كرد‮ ‬،‮ ‬بەڵام ستالین بۆ دووپات كردەوە كە هەر دەبێ بكشێنەوە چونكە گوشاری‮ ‬زۆریان لەسەرە لەلایەن رۆژئاواوە و ئەگەر سوپای‮ ‬سۆڤیێت لەو ناوچەیەدا نەكشێتەوە ئەوا ئەمەریكا لە چین نایەتە دەرەوە و بەریتانیاش لە‮ ‬یۆنان دەرناچن بۆیە پێویستە ئەو سوپایە بكشێتەوە‮، بەڵام بیانووی‮ ‬ستالین لە كشانەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬سۆڤیێتیش لە سنووری‮ ‬هەردوو كۆماریش ئەوە بوو كە چینی‮ ‬پرۆلیتاریا هێشتا پێنەگەیشتبوو لەوێ و هێشتا كاتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬سۆشیالیستی‮ ‬نیە‮.

‬لە باسی‮ ‬ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی‮ ‬نەمریش ئاماژە بۆ ئەوە كرا كە لە‮ ‬یەكێك لە قسەكانی‮ ‬بۆ ستالین،‮ ‬بارزانی‮ ‬دووپاتی‮ ‬كردبووەوە سەركەوتنەكانی‮ ‬كورد بەتایبەتی‮ ‬عەشیرەتی‮ ‬بارزان هیچیان لە سەركەوتنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬سۆشیالیستی‮ ‬كەمتر نەبوون بەو پێیەی‮ ‬كە لەسەر ئەو خاكەدا‮ ‬7 عەشیرەتی‮ ‬كورد هەبوون و ئەو عەشیرەتانە لەنێوان خۆیاندا لە رێككەوتنێكی‮ ‬عەشایەریدا‮ ‬یەكیان گرتەوە و لەسەردەمی‮ ‬شەهید شێخ عەبدولسەلام بارزانی‮ ‬دا زەوی‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬یەكسان بەسەر هەمووان دابەش كرا و هیچ دەرەبەگیەك لەو ناوچانەدا نەبوون و نازناوی‮ ‬شێخ تەنها بۆ پێگەی‮ ‬ئایینی‮ ‬بوو نەوەكو دەرەبەگی‮ ‬بە نموونەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬عەشیرەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬ئەو سامانەی‮ ‬نەبوو كە لەلای‮ ‬دەرەبەگەكاندا هەبوون‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌