2017-03-20

  سەرۆكوەزیرانی عێراق جەژنی نەورۆز لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆز دەكات و له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌خوازێ، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ كۆتایی تیرۆریستانی داعش و به‌هاری سه‌قامگیری و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی بێت.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا، جەژنی نەورۆز لە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆز دەكات.
لە پەیامەكەیدا سەرۆكوەزیرانی عێراق هیوای ئەوەی خواستووە كە نەررۆزی ئەمساڵ هەڵگری موژدەی كۆتاییهاتنی تیرۆریستانی داعش بێت و، بەهاری ئەمساڵ بەهاری سەقامگیری و ئاساییش و خۆشگوزەرانی بێت بۆ وڵات.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌