2017-03-20

سەلام عەبدوڵڵا

هەر چەندە‮ ‬PKK‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬بەرامبەر حكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬هەر لەسەرەتای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬حكوومەت و پەرلەمانەوە‮ ‬ڕوون و دیارە و بۆچوونیان سەبارەت بە سەربەخۆبوونی‮ ‬كوردستان ئاشكرایە و بە بەردەوامی،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬جۆراوجۆر،‮ ‬نیشان دەدەن بەڵام هیچ كات وەكوو ئەمڕۆ هەڵویستیان وا بە‮ ‬ڕاشكاوی‮ ‬و بێ پێچ و پەنا دیار نەبووە‮.‬
ئەگەرچی‮ ‬ئەمانە لەسەرەتادا بە دروشمی‮ ‬قەبە و بریقەدارەوە هاتنە نێو مەیدانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و خەڵكێكی‮ ‬زۆریشیان بەتایبەتی‮ ‬لە گەنجان پێهەڵفریوان،‮ ‬بەڵام هەر زوو لەو بیروباوەڕیان پاشگەزبوونەوە كە داوای‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬سەرتاسەریان‮ ‬بۆ هەموو كوردان دەكرد و لەبڕی‮ ‬ئێستا خەریكی‮ ‬دیموكراتیەتی‮ ‬گەلان و خۆسەرین كە لە خۆیان زیاتر و هەندێك هەڵهەخەڵەتاو نەبێت سەری‮ ‬لێدەرناكات و پشتیان كردۆتە هەموو بەهایەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬و بەتایبەتی‮ ‬دژایەتی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان و هەوڵی‮ ‬سەربەخۆبوون دەكەن و بەو پێیەش ئەجیندای‮ ‬نەیارانی‮ ‬كورد جێبەجێ دەكەن‮.
‬بەداخەوە تا ئێستا هەندێك كەس و لایەن هەن بەبێ دەنگییان لەم هەڵوێستە چەوتەی‮ ‬ئەوان،‮ ‬بۆتە هاندەرێك بۆ بەردەوامبوون لەسەر گیرەشێوێنی‮ ‬و سیاسەتی‮ ‬دژ بە هەرێم و كوردستانیان كە هەر ئەوەشە بۆتە ئەو ملهورییەی‮ ‬كە ئەمڕۆ لەسەر خاكی‮ ‬هەرێم پیادەی‮ ‬دەكات و هیچ حسابێك بۆ هەرێم و حكوومەتەكەی‮ ‬ناكات‮.
‬ئەوەتا ئەوە ئەوانن داوا لە حكوومەت دەكەن كە پێویستە پێشمەرگە لەو شوێنانە بكشێتەوە كە ئەوان دەستیان بەسەردا گرتوون‮.
‬بە واتایەكی‮ ‬تر ئەوان ئێستا خۆیان بە خاوەن ماڵ دەزانن و ئێمە بە میوان!؟ هەربۆیە‮ ‬PKK‮ ‬ئەو بێ دەنگییە سەبارەتیان بە لایەنگری‮ ‬لەقەڵەم دەدەن،‮ ‬بۆیە وا بێ پەروا لەسەر سیاسەتی‮ ‬كەڵەگایی‮ ‬خۆیان بەردەوامن،‮ ‬چونكە هەر ئەو بێهەڵوێستییەشە پاڵ بەو رێكخراوە ئاژاوە گێرەوە دەنێت كە رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ برەو بە دژایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات بەرامبەر بە هەرێم‮.‬
فەرموون ئەوە ئەندامێكی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬PKK‮ ‬بەناوی‮ ‬دۆران كلكان لە چاوپێكەوتنێكی‮ ‬لەگەڵ كەنالێكی‮ ‬ئاسمانیدا هیچ ناشارێتەوە بە ئاشكرا دەڵێ بە جیاوازی‮ ‬ئایدۆلۆژییەتیانەوە لەگەڵ ئێران‮ -‬كە دیارە ئێستا ئەو جیاوازیەشیان نەماوە‮- ‬هاوڕان و سیاسەتیان سەبارەت بە ناوچەكە وەكو و‮ ‬یەكە و ئەوانیش دژی‮ ‬سەربەخۆبوونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانن‮.‬
جا هەر بەوەشەوە ناوەستێت و دەڵێ‮ » ‬ئێمە رووبەرووی‮ ‬پێشمەرگە دەبینەوە چونكە ناسنامەی‮ ‬پێشمەرگە ناسنامەیەكی‮ ‬مەترسیدارە لەسەر دەوڵەتانی‮ ‬عێراق و سوریا و ئێران و توركیا‮« ‬چونكە پێشمەرگە‮ » ‬لەهەوڵی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬نەتەوەدان‮ « ‬و‮ » ‬كوردستان مافی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬نییە‮!!«‬
ئێتر رەوایە حزبە كوردیەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ -‬لەژێر هەر پاساوێكدا بێت‮- ‬دژی‮ ‬ئەم هەرزە گۆییەی‮ ‬ئەم كابرایەو حزبەكەی‮ ‬نەبن و بێ دەنگی‮ ‬بەرامبەر هەڵبژێرن؟؟‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌