2017-03-19

خه‌بات: كارزان كانه‌بی

بەمەبەستی‮ ‬زیاتر گرنگیدان بە قوتابیانی‮ ‬وەرزشكار لە پارێزگاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەرەو وپێشبردنی‮ ‬وانەی‮ ‬وەرزشیی‮ ‬لە قوتابخانەكان، بەرێوەبەرایەتی‮ ‬گشتیی‮ ‬چالاكی‮ ‬وەرزش و هونەر لە وەزارەتی‮ ‬پەروەردە پاڵەوانیەتی‮ ‬فوتساڵی‮ ‬كوڕان و كچان لە شاری‮ ‬دهۆك ئەنجام دەدات،‮ ‬لە دیوانی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬گشتیی‮ ‬چالاكی‮ ‬وەرزش و هونەر بە ئامادەبوونی‮ ‬بوونی‮ ‬مامۆستا بەكر كەریم بەرێوەبەری‮ ‬گشتیی‮ ‬چالاكی‮ ‬وەرزشی‮ ‬و هونەر و موحسین عومەر بەرێوەبەری‮ ‬چالاكی‮ ‬وەرزش و بەرێوبەرانی‮ ‬چالاكی‮ ‬وەرزش و دیدەوانی‮ ‬هەریەك لە پەروەردە گشتیەكانی‮ (‬هەولێر،‮ ‬سلێمانی،‮ ‬دهۆك،‮ ‬كەركووك،‮ ‬گەرمیان،‮ ‬هەڵەبجە‮) ‬و ژمارەیەك لە پەروەردەی‮ ‬قەزاكان كۆبوونەوەیەكی‮ ‬گرنگ لەسەر دەسپێكی‮ ‬وادەی‮ ‬پاڵەوانیەتەكە بەرێوەچوو،‮ ‬لە دەستپێكی‮ ‬كۆبوونەوەكەش بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬چاڵاكی‮ ‬وەرزش و هونەر تیشكی‮ ‬خستە سەر گرنگی‮ ‬وانەی‮ ‬وەرزش لە قوتابخانەكان و ئەنجامدانی‮ ‬چالاكی‮ ‬وەرزشی‮ ‬لە ناوەندەكانی‮ ‬خوێندن كە بە پێویستیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬زانی‮ ‬بۆ زیاتر خزمەت كردنی‮ ‬سەرجەم قوتابیان لە قوتابخانەكانی‮ ‬شارەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬گوتیشی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬رێگرییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬وەرزشی‮ ‬درووست كردووە كە وەكو پێویست نەتوانراوە چالاكی‮ ‬وەرزشی‮ ‬و هونەری‮ ‬جۆراوجۆر ئەنجام بدەین لەسەر ئاستی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جگە لەوەش لە هەوڵ ئەوەدان بەشە وانەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬لە قوتابخانەكان زیاتر بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬قوتابیان بتوانن زیاتر لەگەڵ ئەم وانەیە ئاشنا بن،‮ ‬سوپاسی‮ ‬ئەو پەروەدەدانەشی‮ ‬كرد كەوا ئەمساڵ سەڕەرای‮ ‬هەبوونی‮ ‬گرفتی‮ ‬دارایی‮ ‬هەر توانیویانە چالاكییە وەرزشیەكانی‮ ‬خۆیان ئەنجام بدەن،‮ ‬جگە لەمەش چەندین تەوەری‮ ‬وەرزشی‮ ‬گرنگ خرایە بەرباس و گفت و گۆیان لە بارەیەوە كراوە‮ ‬،‮ ‬دواتریش بەرێوەبەرانی‮ ‬چالاكی‮ ‬وەرزش و دیدەوانی‮ ‬لە پەروەردەگشتییەكانی‮ ‬پارێزگاكان و بەرپرسی‮ ‬چالاكی‮ ‬وەرزشی‮ ‬لە پەروەردەی‮ ‬قەزاكان كێشەو گرفتەكانیان ئاڕاستەی‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كرد كە خۆیان لە نەبوونی‮ ‬پێداویستی‮ ‬وەرزش و نەبوونی‮ ‬خول و پاڵەوانیەتی‮ ‬و چەندین كێشەی‮ ‬تری‮ ‬پەیوەست بە گەشەكردنی‮ ‬ئاستی‮ ‬وەرزشی‮ ‬لە قوتابخانەكان باسی‮ ‬لێوە كراوە بەرێوەبەری‮ ‬گشتیش وەڵامی‮ ‬سەرجەم داواكارییەكانی‮ ‬داییەوە‮ ‬،‮ ‬دواتریش بڕیار درا‮ ‬لە رێكەوتنی‮ ‬6-4 مانگی‮ ‬داهاتوولە شاری‮ ‬دهۆك بەبەشداری‮ ‬هەر‮ (2) پەروەردەی‮ ‬قەزا‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬هەر‮ ‬پەروەردەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬بەشداری‮ ‬كێبركێیەكانی‮ ‬پاڵەوانیتی‮ ‬فوتساڵ لە هەردوو ئاستی‮ ‬كوڕان و كچان بكەن و ماوەی‮ ‬دە رۆژ دەخاێنێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌