2017-03-19

‬فەرحان جەوهەر

پەكەكە پێویستە ئەو راستییە بزانێت كە هیچ چاكەو پێگەی‮ ‬لە باشوور نییە،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لەگەڵ هاوخوێنەكانیان لە باكوور هاوسۆزن،‮ ‬بەڵام نابێت پەكەكە ئەم هاوسۆزییە والێك بداتەوە كە ئەم هاوسۆزییە لەگەڵ ئەوانە،‮ ‬زیاتریش لەمە خەڵكی‮ ‬باشوور لەوە هۆشیارترن نەزانن هەركاتێك پەكەكە بووە دەسەڵات لەهەرێم ئیدی‮ ‬شتێك نامێنێت بەناوی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬چونكە پەكەكە تاكو ئێستاشی‮ ‬لەگەڵ دابێت،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە هێزێكی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬ناسراون،‮ ‬هەرچەندە لەم دوایەدا هەلێكی‮ ‬باشیان بۆرەخسا كە درێژە بەخەباتی‮ ‬مەدەنی‮ ‬بدەن لە رێگای‮ ‬هەدەپە،‮ ‬بەڵام ئەو دەرفەتەشیان لەكیس خۆو لەكیس كوردی‮ ‬باكوریشدا،‮ ‬بەگەڕانەوە بۆ شەڕو كوشتنی‮ ‬پۆلیس و خۆتەقاندنەوەیان لە چەندین شوێن ئەوەندەی‮ ‬تر ناسنامەی‮ ‬تیرورستی‮ ‬خۆیان لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان تۆختركردەوە‮. ‬

هەلێكی‮ ‬تریشیان لە رۆژئاوا لە كیس كورددا،‮ ‬دەرفەت هاتبوو كە بتوانن لەگەڵ لایەنەكانی‮ ‬تر ئیدارەیەكی‮ ‬هاوبەش دامەزرێنن و خۆیان لەو شوێنانە وەك پەكەكە دیارنەخن،‮ ‬بەڵام حوكمێكی‮ ‬تاكڕەویان جێگیركردو وایان زانی‮ ‬بەمە شەرعیەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەردەگرن،‮ ‬پەكەكە و لایەنگرانی‮ ‬ئەبێ بزانن بەم سیاسەتەیان ناتوانن هیچ دەسكەوتێك بۆ خۆیان و باكور وەدەست بێنن،‮ ‬راستە بەهۆی‮ ‬پێویستی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش ئەمەریكا تا رادەیەك لە هێرشی‮ ‬توركیا پاراستونیەتی،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬داعش‮ ‬یان خۆیان رادەستی‮ ‬رژێمی‮ ‬سوریا دەكەن و جۆرە لامەركەزیەك قبوڵ دەكەن‮ ‬یا ئەوەتا هیچ پێگەیەكیان لە رۆژئاوا نامێنێت،‮ ‬بۆیە پەكەكە نەك هەر لە شەنگاڵ و مەخمور بێ دواڕۆژن،‮ ‬بەڵكو لە رۆژئاواش بێ دواڕۆژن‮.‬

ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ پەكەكە بەناحەق خۆی‮ ‬كردۆتە كەڵەگا و ئەو بارودۆخەی‮ ‬ئێستای‮ ‬هەرێمی‮ ‬قۆزتۆتەوە بۆ لێدان لە هەرێم و قەڵمڕەوی‮ ‬پارتی‮ ‬بێ هودەیەو هیچ دەسكەوتێك بۆ خۆی‮ ‬ناپچڕی،‮ ‬جگەلەوەی‮ ‬دەتوانێت هاوكاری‮ ‬لایەنی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬بێت بۆ لەباربردنی‮ ‬خەونی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پەكەكە وەك رێكخستێكی‮ ‬ستالینی‮ ‬دەتوانێت تا رادەیەك ببێتە جێگای‮ ‬سەرسامی‮ ‬تەمەنێكی‮ ‬دیاریكراو لە گەنجان،‮ ‬بەڵام هەركاتێ ئەو گەنجە گەیشتە تەمەنی‮ ‬سی‮ ‬ساڵی‮ ‬چیتر ناتوانێت پەكەكە بێت،‮ ‬بۆیە دەبێت ئەو راستییە بزانێت كە خاوەن لایەنگرێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬فراوان نییە،‮ ‬راستە لەبەرامبەر دوژمنانی‮ ‬كورد هاوسۆزی‮ ‬زیاتر بۆ پەكەكە هەیە،‮ ‬بەڵام لەبەرامبەر هێزێكی‮ ‬وەك پارتی‮ ‬و‮ ‬غەدركردن لەباشورو هەرێم هیچ هاوسۆزیەكی‮ ‬نییە،‮ ‬لەوەش زیاتر پێویستە پەكەكە ئەو راستییەش بزانێت هیچ كەسێكی‮ ‬رۆشنبیر ناتوانێت لایەنگری‮ ‬بۆ پەكەكە بكات،‮ ‬چونكە حزبێك قوتابییەكی‮ ‬زانكۆ لە خوێندن راگرێت و بیكاتە چەكدار ئەوە بەسە بۆ ئەوەی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬ناسراوبێت،‮ ‬ئەگەر ئەمڕۆ هەندێك لە كادرو لایەنگرانی‮ ‬یەك دوو حزبی‮ ‬منافسی‮ ‬پارتی‮ ‬و هەر بۆ دژایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دەهۆڵیان بۆ بكوتن هیچ نییەو وەك بڵقی‮ ‬سەرئاو ون دەبن‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌